سه‌رۆکه هه‌ره شه‌ریفه‌که
Tuesday, 03/02/2015, 12:00
3103 بینراوە
لە سه‌ره‌تای مانگی یەکدا بوو، که کرێکارێک به‌ناوی "گێرهاڵد ئاکۆستا" به‌ڕێوه‌بوو، بۆ سه‌رکاره‌که‌ی،له‌شاری "مۆنتس دێل په‌لاته، له کۆماری ئۆرۆگوای" که‌له کارگه‌یه‌کی کاغه‌ز کاری ده‌کرد، به‌ڵام پاسه‌وانه‌کان ڕێگه‌یان نه‌دا، که له شار بچێته ده‌ره‌وه، چونکه بلیتی په‌ڕینه‌وه‌که‌ی ترومبێله‌که‌ی له شار کۆتایی هاتبوو (کارتێکی مانگایه، که وه‌ک پسوله‌ی په‌ڕینه‌وه به‌کارده‌هێندرێت). به‌ناچاری و دڵشکاوییه‌وه، گه‌ڕایه‌وه ماڵه‌وه، چونکه کاری ڕۆژێکی له‌ده‌ست دا.
کاژمێر 10 به‌یانی بوو، که ئاکۆستا چووه ده‌ره‌وه، به هیوایه‌ی که یه‌کێک له‌گه‌ڵ خۆیدا سوواری بکات، پاش چاوتروکاندنێک نزیکه‌ی 30 ترومبێل به‌لایدا تێپه‌ڕین، به‌لام که‌س ئاوڕی لێنه‌دایه‌وه، که‌چی له‌پڕ ئۆتۆمبیلێک که ژماره‌یه‌کی تایبه‌تی هه‌بوو، وه‌ستاو پرسیاری له ئاکۆستا کرد، که‌بۆ کوێ ده‌چێت؟ ئاکۆستا له وه‌ڵامدا ووتی: "ژوان لازه" ئیتر فه‌رمووی کردم بۆ سه‌رکه‌ووتن له‌گه‌ڵخۆیاندا. پاش تاوێک ئاکۆستا ئافره‌ته‌که‌ی ناسیه‌وه، که ئه‌ندام سهناتا، یان ئه‌ندام په‌رله‌مانه له "لوسیا" هه‌روه‌ها شۆفێره‌که‌شی ناسیه‌وه، که سه‌رۆکی ووڵاته و ناوی "خۆسیه مورخێیه"، عه‌ینه‌ن لای خۆمان.
له کۆتاییدا ئاکۆستا، ڕۆژێکی کارکردنی له‌ده‌ستدا، به‌ڵام ئاکۆستا به ڕۆژنامه‌کان ووتی: که گه‌شتێکی ئێجگار کورت بوو، ڕۆژێکی کارکردنم له‌ده‌ستدا، به‌ڵام زۆر دڵشادم.
سه‌رۆکه هه‌ره شه‌ریفه‌که، مانگانه‌ی نزیکه‌ی 1200 دۆلاره، به‌ڵام له سه‌دا بیستی مووچه‌که‌ی ده‌ڕوات بۆ هاوکاری کاروباری سیاسی، هه‌روه‌ها به‌پیی ڕۆژنامه‌ی"داگس نیهێته‌ری سویدی به‌شێکی گه‌وره‌شی ده‌ڕوات، بۆ ڕێخراوه خێرخوازییه‌کان. وه‌ک ئاشکرایه و زۆربه‌مان ده‌زانین که به‌ڕێز خۆسیه مورخێ، شۆڕشگێڕێکی مارکسی چه‌پی ئورۆگوای بوو، پێشتر، ساڵه‌کانی 1960 بۆ ساڵی 1970 سه‌رده‌سته‌ی پۆلێک پارتیزانی کردووه. 13ساڵیش زیندانی کراوه، له‌سه‌ر چالاکی دژی خوێنخۆره‌کانی ئۆرۆگوای. هه‌روه‌ها دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕش، چه‌ند وه‌زاره‌تێکی گرته ده‌ست، وه‌ک وه‌زیری کشتوکاڵ، سامانه ده‌رییایه‌کان، پاشان، ساڵی2010 بوو به سه‌رۆک. هه‌روه‌ها ئه‌و نایه‌وێت که بچێته کۆشکی کۆماری به‌ڵکوو له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌که‌یدا له لادێهک ده‌ژی، نزیک شاری "مۆنتی ڤیدێۆ"سه‌رۆکی ئۆرۆگوای، ئاواته‌که‌ی چی گیڤارای هێنایه دی، چێ گیڤارا ووتی: شۆڕشگێر تا ده‌مرێت، ده‌بێت شۆڕشگێڕ بیت. دڵنیام که پێویست به پیاهه‌ڵدان، مورخێ به‌کرده‌وه‌کانی سه‌لاماندی که چ شۆڕه‌سوارێکی بواری ئهخهلاقه و شه‌ریفه" پێم باشه سه‌دباره‌ی بکه‌مه‌وه، که ئه‌خلاق لێدارهدا مه‌به‌ست پارچه گۆشته‌که نیه". سه‌رۆک کۆڵانه و کۆڵان ده‌گه‌ڕێت به‌بێ پاسه‌وان، ئه‌م تهڕاحانهی له‌مه‌ڕ خۆشمان ههرهیهکهوه به‌تالێۆنێکی دوای خۆخستوه، ئێی نهدیتکهن.
یه‌کێک له خه‌ڵکی گوونده‌که‌مان، که ئێستا بووه به ئه‌ندامی چایخانه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان، که گوومانی ئه‌وه‌م لێده‌کرد، که هاوڕێی منداڵیم بێت. بۆیه له فه‌یسبووک ته‌نها پرسیارم کرد، که ئایا ئه‌وه خۆیه‌تی یانا، که‌چی که‌سێکی دیکه وه‌ڵامی دامه‌وه و بۆی نووسیووم، به‌ڕێزیان به‌مزوانه وه‌ڵامت ده‌داته‌وه، من هاوکاری ئه‌ووم. ئای خاکمان به‌سه‌ر ته‌نها ئه‌ندام په‌رله‌مانه و لووتی له کاکێشان دهخشی، ئه‌ی ئه‌گه‌ر بببێت به‌سه‌رۆک چی، بابه وه‌ڵا وه‌ڵامم ناوێت، ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ندام تهڕلهمانه خۆی بێت که هاوڕێی منداڵیم بووه، سێکتر.
تا ئێره خه‌ون نییه، به‌ڵام له خهونیشهوه دوور نییه، بۆیه هه‌موو جار ده‌پرسم و ئه‌ڵێم با گله‌ییی بێت له‌لای خوا، نازانم بۆ هه‌رچی گه‌جه‌ر و گوجه‌ر نابێت، به سه‌رۆکی گه‌له نهگهبهتهکهم!
نازانم بۆ وه‌ک ده‌ڵێن، ئێمه له‌سه‌ر ده‌ریای زێڕی ڕه‌ش ده‌ژین که‌چی گه‌له‌که‌مان برسی‌و ڕووت و ڕه‌جاڵ، ئه‌فسووس به‌ڕیز ئۆجه‌لان که ده‌ستگیرکرا، عانه‌یه‌کی له‌گیرفاندا نه‌بوو، تا ئێستاش خوشک و براو خزمه نزیکه‌کانی هه‌روه‌کوو جاری جاران ده‌ژین، هیچ کامیان نه‌بوونه خاوه‌ن مۆنیکا و خانووی بالا به‌رز. که‌چی ئەم جڕو جانه‌وه‌ره‌ی باشوری له‌مه‌ڕ خۆمان، سهرهپایان لێی که‌وتنه ته‌قه، به مه‌لا ساختهچیهکانیشهوه. دوای کۆتایی ئه‌م کورته باسه ده‌رباره‌ی به‌ڕێز مورچی سه‌رۆکی ئۆرۆگوای، وامزانی له گێرانه‌وه‌ی نهستهلجیهکاندام، ئاخر جارێکیان براده‌رێکی تافی هه‌رزه‌کارم، کاک ڕزگاری شێخ قادر، خه‌زووی مامۆستای فه‌لسه‌فه ڕه‌فیق تۆفیق ووتی: که خه‌وی به خۆشه‌ویسته‌که‌یه‌وه دیووه کۆمه‌ڵی خه‌ونی وه‌نه‌وشی باسکرد، پاشان ووتمان ئێ... دوای، کاک ڕزگار ووتی ئێی چی، کاکم به‌له‌قه له خه‌و ههلستاندم ووتی خێراکه ڕاکه بۆ نانکڕین، تۆ تاکه‌ی ده‌نویت؟! ئیتر نازانم هه‌تاکه‌ی ته‌نها به خه‌ون ئاواته‌کانمان ده‌بینن؟
نازانم چی ده‌بوو ئه‌گه‌ر جه‌لال و مه‌سعود لاسایی مورچیان بکردایه‌ته‌وه؟
نازانم ئه‌م سه‌رۆکانه‌ی ئێمه نازانن یان تێناگه‌ن که ڕێزگرتن و خوشهویستییهکی سروشتی، لووته‌که‌ی به‌ختیارییه؟ یان هه‌ر ده‌بێت، به ده‌هۆڵی ده‌عبا و جانه‌وه‌رێکی وه‌ک ڕێبوار وه‌لی که‌ریم خۆیان بکه‌ن به پاشا.
ئاخ وداخ که‌ی یەکێکی وەک مورچیه ده‌بێته سه‌رۆکی نیشتیمان و له‌م گه‌جه‌ر و گوجه‌ره گه‌ل نیشتیمان ڕزگاری ببێت؟
http://www.aftonbladet.se/nyheter/article20177310.abhttp://www.dn.se/nyheter