کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بنه‌ماڵه‌ی كاوه‌ گه‌رمیانی هه‌ڵه‌یان كرد!؟

Tuesday, 18/03/2014, 12:00


ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بنەماڵەی شەهید کاوە گەرمیانی، رایان گەیاند کە سەردانی بارزانی لە کاتێکی گونجاودا دەکەن، خۆم و چەندین کەسی تریش، پەیوەندییمان پێوە کردن ، ئەو هەلەیە گەورە نەکەن، جونکە کاریگەری خراپی لەسەر کەیسەکەی دەبێت ، کەچی زۆربەمانیان ئه‌مرۆ توشی شۆک کرد به‌و دیداره‌یان له‌گه‌ل بكوژی كاوه‌كانی تر ، به‌مه‌ش بنه‌ماله‌كه‌ی گورزێکیان لە له‌کەیسی شەهید کاوە دا . ره‌نگ بت بڵێین ئاخر ئیمه‌ به‌دوای بكوژی كوره‌كه‌مان ده‌چین و خه‌لك هیچمان بۆناكات وئیستاش كه‌س چالاكیش ناكات ؟ بۆیه‌ هه‌ندێ سه‌رنج ده‌ده‌م.

١\ بارزانی له‌ده‌ڤه‌ری سه‌وز ئه‌گه‌ر ئۆكه‌ی باڵی ده‌ست رۆیشتوی نێو یه‌كێتی بۆ نه‌كرێ پۆلیسێكیشی پێ ناگیرێ؟ سه‌نگاوی كه‌سایه‌تی و پارویه‌كی وا ئاسان نیه‌ بالی ده‌ست رویشتوی یه‌كیتیش، له‌سه‌ر كه‌یسی كاوه‌ بیگرن ، چونكه‌ ئه‌ویش كارتی خۆی هه‌یه‌ ، مه‌گه‌ر بیكوژن؟

٢\ چوونی بنه‌ماڵه‌ی كاوه‌ بۆلای بارزانی كه‌یسه‌كه لەکەیسێکی جەماوەری دەباتەگه‌مه‌ی سیاسی نێوان دوو حزب ، ،وه‌بارزانی له‌قسه‌ زیاتر هیچیتری پێ ناکرێ، چونکە بارزانی لەسەر دۆسیه‌ی تیرۆر له‌سه‌نگاوی تاوانبارترە وه‌ئه‌م تیرۆره‌ تیرۆری سیاسیه‌ نه‌وه‌ك كۆمه‌لایه‌تی، هاوكات ئه‌وسه‌ردانه‌ سوكایه‌تیه‌ به‌ بنه‌ماڵه‌ی ده‌یان تیرۆركراوی وه‌ك شەهید كاوه‌ كه‌‌به‌ده‌ستی بارزانی و حزبه‌كه‌ی تیرۆركراون . بنه‌ماله‌ی كاوه‌ ده‌بێت بزانن ئه‌وان چۆن نیگه‌ران ده‌بن خه‌لك سه‌ردان و سلاوێک لە سه‌نگاوی بكات خه‌لكیش وه‌ك ئه‌وانه‌ ، سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم لایان ناخوات م بەتایبەتی کە سەرۆکایەتیەکەی هیج سیمای ئیداری و ئه‌خلاقی نه‌بێت له‌به‌رامبه‌ر ئه‌ركه‌كانی به‌لكو به‌میزاجی خۆی كاری پێ بكات

٣\ رونكردنه‌وه‌یه‌كیان ده‌ركردوه‌ گوایه‌ پرسیان به‌نه‌وشیروان و كۆمه‌لی رۆژنامه‌نوس كردوه‌ . له‌كاتێیكدا نازانم ئه‌و رۆشنبیرانه‌ كێین؟ ئەمە چ ڕۆشنبیڕیکن کەئەو رێگایە چەوتەیان بۆ داناون ؟ تۆ بليیی بارزانی لەسەر کەیسی کاوە سەفقە ئابوری و سیاسیەکانی خۆی لەگەل یەکیتی تێک بدات؟ تۆ بلێێ ئەو رۆشنبیرانە لێکدانەوەیان ئەوەندە نەبێت ئیمە لەولاتێک دەژین مافیا بەریوەی دەبات و یاسا بونی نیە بەرامبەر به‌رپرسان بۆیه‌ چونیان بێ سوده؟
دواترقسه‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا، خۆ یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ نیه ، مەگەر ئه‌ویش ده‌یان كاری هه‌له‌و تاوانی نەكردوه‌؟ مه‌گه‌ر هەمان گوبەندی بە رێکخەرانی خۆپیشاندەرانی ١٧ سوباتیش نه‌ کرد کاتێ پرسیان پێکرد ، گوتی برۆنە لای بارزانی ، دواتر به‌شكست له‌سه‌ر هه‌مویان وه‌ستا و بارزانیش هیچ به‌لێنێیكی جی به‌جێ نه‌كرد

٤\ بنه‌ماله‌ و كه‌سایه‌تیه‌كان نازانم بۆ جوانی خۆیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن كه‌لێره‌دا هه‌ندێ نمونه‌ ده‌هنمه‌وه‌.

١\ له‌کەیسی كه‌مالی سه‌ید قادر هه‌موو لایه‌كمان به‌رامبه‌ر بنه‌ماله‌ی بارزانی ته‌قینه‌وه‌ ، كه‌چی کەئازاد كرا له‌ژێر فشاری خه‌لك ، وتی من له‌گه‌لیان ڕێك كه‌وتوم ده‌چمه‌وه‌ كار له‌سه‌ر ماده‌ی ١٤٠ ده‌كه‌م، لەم رۆژەوە ئەوکەسایەتیە لەگەل ئەوەی خۆشی نەدۆراندوە بەلام نابێتەوه‌ كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی بەر لەو دێرەی، كه‌ وەک چیای بەفرین كه‌سایه‌تیه‌كه‌ی توایەوە

٢\ ماوەیەک یه‌كیتی محمه‌د ئاشكنه‌یی گرت لەریگای ناوەندە جیهانیەکان کارمان بۆکرد ئازادکرا ، كه‌جی هاته‌ده‌ره‌وه‌ له‌مالپه‌رێیكی پاراستن دژی هه‌مو ده‌نگه‌ جوانه‌كان بەتایبەتی کوردستان پۆست ده‌رشایه‌وه‌ ، دواتر ئه‌وا ٧ ساله پاراستن بزری كردوه‌ و‌ کەس نازانی ماوە یان نا؟ .جەندین جار بەمن گوتراوە لەگەل ئەوەی وەک پرەنسیب دەبيت دژ بین بەلام کارکردنیش جولان و ‌گەرم و گوری خۆی بۆ پیویستە
٣\ وابزانم له‌ ٢٠٠٤ بوو فه‌رهاد پیربال فه‌سل كرا له‌هه‌نده‌ران دۆسیه‌كه‌مان بۆگه‌وره‌ كرد كه‌چی چوه‌ دیداری نێچیر و وتیه‌ قوتابیەکانیش برونه‌وه‌ ماله‌وه‌ هیچ ناكه‌ین
٤\ برایمی كاكه‌ ئه‌حه‌ دوای ئه‌هه‌مووكه‌مپین و كارو چالاكیه‌ كه‌ ئازاد بوو بوه‌ یه‌كێتی
٥\ كارزان كه‌ریم ٢ سال زیاتر له‌گه‌ل چه‌ند هاوریێە ك خه‌ریكی كه‌یسه‌كه‌ی بوین تا ئازاد كرا ، کەچی كه‌هاته‌ ده‌ره‌وه‌ سوپاسی وه‌زاره‌تی كارو كاروباری كۆمه‌لایه‌تی و لیژنه‌ی مافی مرۆڤی كرد به‌لام سوپاسی كه‌مپینی ئازادكردنی خۆی نه‌كرد ئەمە جگە لەدەیان گروپ و مالپەری تر کەکاری زۆریان بۆکرد!
٦/ بنه‌ماله‌ی سه‌رده‌شت په‌رتوكێكیان ده‌ركرد بێ ئه‌وه‌ی هیچ رێزه‌ك له‌هه‌ول خه‌باتی به‌نمونه‌ی كوردستان پۆست یان مسته‌فای حه‌سه‌ن گه‌وره‌ بگرن كه‌ ئه گه‌ر ئه‌وان نه‌بونایه‌ كه‌س نه‌یده‌زانی سه‌رده‌ست له‌سه‌رچی كوژراوه‌ ، هاوكات ناكرێ رۆلی ئه‌وان به‌میزاج بشاردرێته‌وه‌ له‌كاتكدا ئه‌و مالپه‌ره‌ ده‌هۆلی بۆهه‌ر كه‌یسێیك لدابت توانیویه‌تی بیكاته‌ دۆسیه‌ی جه‌ماوه‌ری، كه‌چی به‌یه‌ك وشه‌ لەپەرتوکێکی ٦٠٠ لاپەریدا باسی كوردستان پۆست ناكه‌ن؟
٧. بەهۆی ئەوەی بارزانی دالدەی ته‌حسین شاویسی دا هەمومان تائیستا ش دژی بارزانی له‌سه‌ر ئه‌و دۆسیه‌ش ره‌خنه‌ ده‌گرین ، که‌چی ژنه‌كه‌ی مامه‌ریشه‌ له‌ژێر كاریگه‌ری یه‌كێتی له‌سالی ٢٠٠٠٩ گوتی ده‌نگ بده‌نه‌ بارزانی
٨\ ئه‌وا بنه‌ماله‌ی كاوه‌ گه‌رمیانیشی هاته‌سه‌ر
بۆیه‌ كاتی ئه‌وه‌یه‌ به‌و بنه‌مالانه‌ و كه‌سایه‌تیانه‌ كه‌روداوه‌له‌یه‌ك چوه‌كان گه‌لێ زۆربوه‌ ، پێویستی به‌وه‌یه‌ كه‌ رەخنەیان لێبگیڕێ و شه‌رم و سۆزمان فرێ بده‌ین ، با ئەوانیش وه‌ك بچوكترین پاداشت له‌خه‌بات و شه‌ونخونی ئه‌و خه‌لكانه‌ی كه‌دۆسیه‌كانیان له‌دۆسیه‌كه‌ی بچوكه‌وه‌ بۆ گه‌وره‌ ده‌كه‌ن ،به‌كارو چالاكی جه‌ماوه‌ری گێرانی له‌ناوه‌نده‌ جیهانیه‌كان ته‌نیا نه‌چنه‌ لای جه‌لاده‌كان . ره‌نگ بێت بلێین ئاخر ئێوه‌ ساردبونه‌ته‌وه‌ كه‌وانیه‌ به‌رده‌وام له‌كارو چالاكی داینه‌ كه‌من له‌م باره‌وه‌ كۆی كارو چالاكیه‌كانم لێره‌دا ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر بۆ نوسین چونكه‌ ده‌مزانی هه‌ست به‌ وه‌ده‌كه‌ن كه‌خه‌لك دۆسیه‌كه‌یانی له‌یاد كردوه‌؟

هه‌موو دۆسیه‌یه‌كیش له‌هه‌موو جیهاندا هه‌رماوه‌یه‌ك به‌گه‌رم وگوری ده‌مێێته‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر لیژنه‌ی بۆ پێك نه‌هێنرێت كه‌سه‌رپه‌رشتی بكات ‌ . . وه‌ ده‌بێت ئه‌وان له‌و هاوكشه‌یه‌ش بگه‌ن به‌هۆی ئه‌وه‌ی له‌كوردستان یاسا و دادگا له‌رۆژگاری ئه‌مرۆدا بونی نیه‌ بۆیه‌ زندانی كردنی سه‌نگاویه‌كانیش كه‌مێ قورسه‌ ، به‌تایبه‌تی به‌رامبه‌ر تیرۆری سیاسی ئه‌وه‌ی ده‌كرێت تاروخان و له‌ناو بردنیان به‌دۆ كۆمینت و به‌جه‌ماوه‌ری كردن و وه‌ستاندنیان به‌رامبه‌ر تیرۆری تر، یان بلێین ئێمه‌ به‌دوای خوێنی كوره‌كه‌مانین خه‌لك تێمان ناگات؟ من ئه‌گه‌ر بزانم له‌كوردستان یاسا هه‌یه‌ وه‌بارزانی به‌ ئاستی سه‌دامیش شه‌هامه‌تی قسه‌ یان خاوه‌ن یاسایه‌ به‌رپرسانی بداته‌ دادگا ، وا دژی ئه‌وسه‌ردانه‌ نه‌ده‌بوین ، به‌لام كێشه‌كه‌ ئه‌وه‌یه، ئه‌وان ‌ ئێوه‌ ته‌نیا بۆ ئه‌و دو ّینه‌ ی بلاوبۆته‌وه‌ ده‌وێ تاوه‌كو هه‌زارانی وه‌ك ئیمه‌ له‌خه‌باتكردن بۆ ئه‌و دۆسیه‌یه‌ ساردبكه‌نه‌وه‌ و گه‌مه‌ی سیاسی خۆیانی پێ بكه‌ن؟
به‌لام من هاورام له‌گه‌لتان ، خه‌لكانێیكی زۆر بابه‌تێ ده‌نوسێ یان كۆمێنتێیك به‌لام دواتر واز له‌ ئزاره‌كانتان ده‌هێنێ . شه‌رمه‌ ئه‌وانه‌ موزایه‌ده‌تان له‌سه‌ر بكه‌ن

ره‌نگبێت بلێین ئێوه‌ له‌ئه‌ورپان وازیان لێبیننن ، كه‌س هه‌ست به‌و ئازاره‌یان ناكات ... ئەم لێکدانەوەیە زۆر چەوتە ئیمەش ئەگەر ئازار نەخۆین بەخوێنی کاوەكان ، بۆ لەو ئەورپایە کارو جالاکی دەکەین كه‌هه‌ر كارو چالاكیه‌ك به‌هه‌فته‌ و مانگ له‌سه‌ر ژیانی خۆم كه‌وتوه‌ ، خۆ کێشەی شەخسیمان لەگەل ئەو دەسەلاتە نیە بەلکو تیرۆری ئەو خەلکەیە هانمان دەدات کەفشار و ململانێیان بکەن ئەگەرنا ئیمە لەو ئەورپایە لەچیمان کەمە ئازادی یان نەبونی یاسا و عەدالەتی کۆمەلایەتی ..... . هاوكات له‌و ئه‌ورپایه‌ قاسملۆ و شه‌ره‌فكه‌ندی تیرۆركرایه‌ ، مه‌لا كرێكار ته‌قه‌ی لێكرایه‌ ، ولاتێیكی وه‌ك سوید پره‌ له‌مافیای به‌هیز كه‌پۆلیس هەندێ جار خۆی لێییان لاده‌دا بۆیه‌ ئه‌ورپاش وا بێ كه‌ندو كۆسپ نیه‌ کەبەردەوام قسەیەک دەکەین بەچاومان دادەرێتەوە ، وەبەشیکمان وەک سەدان بەناو نوسەر و کەسایەتی نین ، بەس کۆمینت و بابەتێک یان دوقسە بکەین ، بەلکو بەمانگ و سال کار لەسەر کەیسەکان دەکەین
لەکۆتایش ئەوەدەلێم باسکردنی ئەو نمونانە و ئەو رەخنەیە لەبنەمالەی شەهید کاوە ، تەنیا بۆئەوەیە سنور بۆ ئەو هەموو هەلەیە دابنرێ ، چونكه‌ له‌١٧ شوباتیش كۆمه‌لێ له‌رێكخه‌رانی خۆپیشانده‌ر ، وه‌ سه‌رنوسه‌ری میدیاكانی ئه‌هلیش ، هه‌مان هه‌له‌یان كرد كاتێ له‌گه‌رمه‌ی تاوانه‌كانی ده‌سه‌لات سه‌ردانی بارزانی و تاله‌بانیان كرد . بۆیه‌ بۆئەوەی قۆناغی بایكۆتی ئه‌و به‌رپرسانه‌ ده‌ست پێ بكات پێویسته‌ ره‌خنه‌ بگیرێ ، هه‌رچه‌نده‌ هەموو ئەونمونانەی هیناومەتەوە لەگەل کۆلدان و کەم و کورتیان دا خەلک لەخەبات کردن نه‌وه‌ستاوه‌ ، وە ئەمە ململانێیە لەگەل دەسەلات ، هاوشیوەی کەیسی شەهید رێژوان کاتی رەخنە ی زۆر لەباوکی گیرا هەلویستی خۆی گۆری
وەئەم هەلویستەی بنەمالەکەی هەرگیز نابێت کاربکاتە سەر کەیسی کاوە چونکە کاوە چ گوناحێکی لەو هەلەیەدا هه‌یه‌ ؟ ، ئیمە هەمومان قەرزاری خوێنی کاوەین بۆیە ئەگەر بنەمالەی شەهید کاوە رێجکەی بنەمالەی شەهید سەردەشت و سۆرانیش ناگرن (با ئەمرۆ بکوژی کورەکانیان دەستگیر نەکرێ بەلام ناچنە بەردەمی جەلاد) ئەوا خەلکانێک زۆر چیتر ناچنە مالی کاوە وەک مەنزلگا ، بەلام هە هەر سەردانی گۆرەکەی شەهید کاوە جمەی دێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە