کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ڕادیوی نەوا بە وکارە هەستا بێت هەمو مان دەستخۆشی لێدەکەین

Monday, 18/05/2009, 12:00


لە سایتە فشۆڵەکەی مەلا بەخ بەخ کە بە چاوگێر مەشهورە و وەك کارخانەی درۆ وایە و کۆمەڵێک کەسی ماستاو چی و دز شەو ڕۆژ خەریکی درۆ وەنینەوەن تیایداو بە هەمو لایەکدا درۆ دەبەخشنەوە ئەم سایتە تەنهاو تەنها بۆ بەر بەرەکانێ و پیا‌هەڵشاخانی بیرو ڕای ئازاد و هەڵگێڕانەوەی ڕاستی و چەواشە کردنی ڕای جیاواز دروست بوەو خەڵک لەخشتە دەبات وخۆڵ دەکاتە چاوی خەڵکەوە. ئەم سایتە چاو گێڕە دەڵێت گوایە ڕادیۆی نەوا ئەو کەسانەی دەر کردوە کەسەر بە باڵی جەلالین. بەڵام ئەوانە دەر ناکات کە لە گردەکەش دەوام دەکەن ئەو گردەی مەلاو پیاوەکانی لە ئاستیا چۆکیان ئەلەرزێ و لەوەتەی ئەم گردە ناوی گردە وشەی پێ بڕاوەو خەڵکی کوردستان بە تایبەتی سلێمانی هیواو ئاواتەکانیان لە و گردەوە چەکەرە دەکات و هەر لەو گردەشەوە کۆتای بە دیکتاتۆریەتی سەرانی مافیایی جەلال و مەسعودو دزو داوێن پیسەکانی ناو دەسەڵاتی بنەماڵەکان دێنن.هەر بۆیە لەوکاتەوە مەلابەخ بەخ و هاوڕێکانی پارویەکی ڕەحەتیان نەخواردوە لەترسان بەر بینیان گیراوە ئەو پاروەیان نە بۆدەچیتە خوار نە بۆشیان قوت دەدرێ . لەخەفەتان خۆیان زۆر بە بچوکی لە دامێنی گردەکەدا دەبینن . هەر بۆیەش لەوکاتەوە هەمو ڕۆژیك مەلابەخ بەخ لەگەڵ سەگۆقادرو حەمەکوێری مەلا قادرو کوڕە ترسنۆکەکەی حەسیب قەرەداخی وئازادی علوج و جەمالی زوڕنا ژەن وباقی تولەو تانجیەکانی تریان بەرامبەر بە گردەکە و کەناڵ و ڕاگەیاندنە سەبەخۆکانی تر دەیکەنە سەگ وەڕێك مێشکی خەڵکی سلێمانی دەبەن. لەبەرامبەردا تائێستا پیاوە سەربەرزەکانی گردەکە بێزیان نایەت چغەشیان لێبکەن چونکە ئەوان وەك کابرا وتی(ئەوە نین) پیاوانی ناو گردەکە حسابیان بۆ بکەن. خوای دەکرد بەو سەگ وەڕو درۆو دەلەسانە دنیایان پڕ دەکرد. دیارە ڕادێۆی نەوا دەرکی بە و ڕاستیە کردوە کە ئەوانەی سەر بە جەلالن هەمو سیخوڕو ماستاو چیەکانی دەزگای زانیارین و تەنها بۆ تێکدانی ڕادێوی نەوا لەوێن و خۆیان تێهەڵخزاندوە تا ژمارە تەلەفون و ئیمەیلی ئەوانە بزانن کە لەسەر دزی و داوین پیسیەکانی دەسەلاتی بنەماڵەکان قسە دەکەن. بۆیە ئەو ڕادیۆیە سەربەخۆیەو نابێت سیوخوڕو جاش زانیاری و پاراستنی تیادابێت . به‌ڵام خۆ ئه‌وانه‌ی له‌ گرده‌که‌ن نه‌ سه‌ر به‌ ده‌زگای زانیارین نه‌ سه‌ر به‌ پاراستنن و نه‌ کاك نه‌شیروانیش ده‌زگای سه‌کوتکه‌ری وه‌ك ئه‌وانی هه‌یه‌ تاجاسوسی له‌ ناو ڕادێۆی نه‌وا بکه‌ن چونکه‌ کاك نه‌شیروان پێویستی به‌ جاسوس نیه‌. بۆیە دوبارە دەست خۆشی لە بەڕیوەبەری ڕادیۆی نەوا کاك کوردە حسەن دەکەم بۆ دەرکردنی ئەوانە هیوادارم ئەوانەش کە سەر بە دەزگای پاراستنی پارتین و لەوێن تا ئێستا نەتان زانیوە دەریان بکەن. چونکە ئەم دو دەزگایە لە هەرشوێن لەم کوردستانەدا کۆمپانیا یان ڕۆژنامە یان ڕادێۆ یان ڕێکخراو وکۆمەڵەیەك دروست ببێت خێرا لە ڕێگەی بەکرێگیراوەکانیان لە دەزگای زانیاری وپاراستن خۆیانی تێهەڵدەقورتێنن وهێلانەی تیا ئەکەن تا بزانن ئامانجی ئە و دەسگایە یان ئەو ڕێکخراوە یان ئەو کۆمەڵەیەیان ئەو ڕادیۆیە چیە..؟ ئیش بۆچی دەکات.؟. داهاتی لە کوێوە بۆدێت.؟ ستاڤەکەیان کێ و کێن و ناویان چیە و خەڵکی کوێن .؟ ئەمانە تەنانەت خۆیان خزاندۆتە ناو سەنتەرەکانی دەرس وتنەوەی مناڵانیش. ئەوەش نیشانەی دیکتاتۆریەت و ترسە لە لەق بونی دەسەڵات و کورسیەکانیان. بۆیە دەڵێم ڕادێۆی نەوا ئەوەی کردبێت. دەستەکانی خۆش بێت هەر سەر کەوتو بێت...

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە