کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


له‌ یادی شاعری جوانه‌مه‌رگ :((ئیدریس شه‌یداهۆ))

Saturday, 26/01/2013, 12:00





بریا ئه‌و ڕۆژه‌ش نه‌مدی بای
له‌ناو گڕی
نه‌عله‌تى و شوما ده‌ژیای
به‌ شپڕزه‌یی
ده‌هاتیه‌ به‌ر چاوم
په‌ری شیعر
ئه‌ی شاعری دڵ سوتاوم
به‌و ته‌مه‌نه‌ ناوه‌ختیه‌
چۆن فه‌نابوی !
هه‌ر له‌ گه‌نجی ته‌مه‌نتا
به‌شیعره‌کانم ئاشنابوی
ئاخۆ ئێستا
له‌ کام به‌هه‌شتی ئه‌به‌دیا
سه‌ر ده‌نێ یه‌وه‌
باوه‌ڕت بێت
له‌ گه‌ڵ چرپه‌ی هه‌ر به‌هارێک
له‌ ناو په‌ڕی
شیعره‌کانم
وه‌کو گوڵێک چرۆ ده‌که‌یت
وه‌ک مۆمێک ده‌گه‌شێ یه‌وه‌
که‌س نه‌بو وه‌ک تۆ
دڵی ((خامۆش))* بداته‌وه‌
چۆن دڵت هات
جێمانبێلی له‌ ناو ژانا
(((ئیدریسی))) * مرۆڤ
ئه‌ی شاعیری به‌توانا
نه‌ی ده‌ویست تۆ ....چاره‌سه‌ر کات
ئه‌و حوکومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌
گریام بۆخۆم
گریام بۆتۆ
که‌ بینیم شاعیر لای ئێمه‌ سواڵکه‌ره‌!
هه‌سه‌تم به‌ئاخه‌کانت ده‌کرد
تاکو بڵێی
پڕ تڕاژیدیابون
ئه‌وانیش وه‌کو تۆ له‌ پایزێکی
ناوه‌ختا فه‌نا بون
ڕاسته‌ ئێمه‌
له‌ بچوکیه‌وه‌ ده‌ستمان پێکرد
به‌ڵام هه‌یهات واز ناهێنین
تا په‌نجه‌ره‌ی
گشت دزه‌کان نه‌شکێنن
گه‌ر کۆڕیشمان لێ قه‌ده‌غه‌که‌ن
که‌بێ گومانم
هه‌ر ده‌یکه‌ن
له‌ ئاو ده‌ستی مزگه‌وته‌کان
له‌سه‌ر دیواری کڵێسه‌کان
ده‌نوسین دژی
حوکمه‌تی گه‌نده‌ڵ ڕاده‌وه‌ستین
بته‌کانمان.... ده‌شکێنین
پێش ئه‌وه‌ی بیان په‌رستین
کاک ((شه‌یداهۆ))
ئێستاش من نه‌مزانی
بۆ ده‌سته‌کانت ده‌له‌رزین
له‌ ترسا بو
له‌ برسا بو
من سه‌رم له‌ تۆ سوڕابو
زۆر به‌هه‌ژاری ده‌هاتیه‌
پێش چاوم
ئه‌ی شاعری دژه‌ گه‌نده‌ڵ
ئه‌ی په‌پوله‌ی سه‌ر بڕاوم

مه‌به‌ستم له‌خامۆش* کاک (((سه‌رهه‌نگ خامۆشی)) شاعیره‌
مه‌به‌ستم له‌ هاوڕێ و شاعری جوانه‌مه‌رگمه‌ کاکه‌ (((ئیدریس شه‌یداهۆ))


له‌ کۆڕه‌که‌ی مامۆستای به‌توانا شاعری خوالێخۆش بو کاک ((عومه‌ر خامۆش))
من و کاک سه‌رهه‌نگ خامۆش و کاک ئیدریس شه‌یداهۆی جوانه‌مه‌رگ و کاک
سه‌باح ڕه‌نجده‌ر شیعرمان خوێنده‌وه‌ له‌م کۆڕه‌ به‌شدار بوین.
هیچ ئیعلامێکی حوکومه‌ته‌ گه‌نده‌ڵه‌که‌ی کوردستان
نه‌هاتبون بۆ کۆڕه‌که‌ی ئێمه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ شتێکی سه‌یر نه‌بو به‌لای ئێمه‌وه‌
به‌ڵکو شتێکی پێشبین کراو بو .
ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه‌ کاکه‌ (((فه‌ره‌یدون مامه‌ سامان)) به‌ ده‌نگه‌ زوڵاڵه‌که‌ی
کۆڕه‌که‌ی بۆمان ڕازاند بوه‌وه‌ .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە