کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


ئایا قوباد تاڵەبانی وەكو برای ئەو 3 شەهیدەی شاری كفری دەژێت خۆتان ئەو وێنەی خوارەوە ببینن

Thursday, 14/05/2009, 12:00


ماوەیكە سەرانی بێ سەری كورد بە تایبەتی بەرپرسە پاتاڵەكانی یەكێتی باسی شەهیدان دەكەن، نان و پیاز بە شەهیدەوە دەخۆن، خوێنەرانی بەڕێزی كوردستانپۆست سەیری ئەم وێنەیەی لای خوارەوە بكەن ئەوسا خۆتان بڕیاربدەن كە ئایە شەرم نیە باسی شەهید دەكەن سەرانی بێ سەری كورد، ئەو وێنەیە ماڵی(تارق ڕەشید بەلەگەیە) لە شاری كفری، دیارە داروبەردی گەرمیان ئەو بنەماڵەیە دەناسێت كە 3 برای قارەمانیان بەرامبەر بەڕژێمی بەعسی گۆڕبەگۆڕ شەهید بوونە ، ئەگەر هەركەسێك سەردانی ماڵی تارق بكات بۆی دەردەكەوێت كە ئەم دەسڵاتە چەند خوێن مژن چەند بێ وەفا و درۆزنن، ئاخر چۆن مەلا بەختیا رو جەلال تاڵەبانی مەسعود و دەروێشەكانیان باسی شەهیدان دەكەن، كاتێك لە گەڵ تارق خاوەن 3 برا شەهید چوین ئەو وێنەیەمان گرت چوینە ناو ماڵەوە،مرۆڤایەتیم لە بەرچاو كەوت جێگایەك بوو بەس جێگای مرۆڤ نیە تیایدا بژیت، تارق باسی لەوە كرد كە چەند ڕۆژێك پێش ئێستا چووە بۆ وەزارەتی ناوخۆ وەكو ئەوەی بنەماڵەی ئەمان كوردیان ئەنفالكردبێ ڕێگایان پێنەداوە بچێتە ناو وەزارتەوە، تارق زۆر بەداخەوە بوو كە بنەماڵەی ئەمان كاتێك خوێنیان بۆ وڵات دەڕشت زۆران خیانەتیان لە كورد دەكردوو جاش بوون، جاش و خائینانە بوونەتە كورد پەروەرو بنەماڵەی ئەمانیش لەلای بەرپرسانی گەندەلێ یەكێتی هیچ ڕێزیكیان لێ ناگیری بە قەدەر موستەشارێكی ئەنفالچی كە بە یەك تەلەفۆن دەچێتە لای جلال تاڵەبانی ڕێزی لێ دەگیرێت، تارق خەونی بەوەوە دەدی كە یەك مللوێن دیناری چاپی دەست بكەوتایە بۆ ئەوەی تۆزیك خانوكەی پێ چاك بكردایە ، بۆ ئەوەی خانوكەی لە روِخاندایە و دەترسا ڕۆژێك بچێتە ماڵەوە خانوكە ڕوخابێت بەسەر منداڵەكانیدا، ماڵی تارق پڕبوو لە مشك و مارمیلك و چەندین حەشراتی تر مەگەر بەس خۆیان بزانن چۆن چۆنی ژیان لەو كەلاوەیەدا بەسەر دەبن، بكەئیمەش لای خۆمانەوە دەپرسێن ئایە قوبادی كوڕی جەلال تاڵەبانی كەی ئارقی بۆ كورد كردووە وا 10 ملوێن دۆلار بەس لە حەفلەی ژن هێنانیدا خەرج دەكرێت؟ ئایە ئەوە پارەی خوێنی شەهیدان نیە كە ئەم بچە ناكەسانە دەیدزن؟ ئایە شەرم نیە جلال و دەروێشەكانی باسی شەهیدان دەكەن كە خودی خۆیان سوكایەتی بە شەهیدانەوە دەكەن؟ ئایە پاڤێل تاڵەبانی بەرپرسی دژە گیرفان وەك ئەو خاوەن شەهیدە دەژیت؟ ئایە كوڕەكانی تاڵەبانی و بارزانی دەتوانن یەك ڕۆژ لەو كەلاوەدا ژیان بەسەر ببەن؟ وڵامی ئەم پرسیارانەو هەزاران پرسیاری تر جێ دەهێڵین بۆ خەڵكانی بەویژدان و مرۆڤ پەروەر، ئەوسا با ئەوان بڕیار بدەن ئایە دەنگ دان بە یەكێتی و پارتی جاشێتی و خۆفرۆشی خیانەت لە كەس وكاری شەهیدان نیە؟.
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە