کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كەلتورى مامۆستا ناسین !!

Tuesday, 28/08/2012, 12:00




بەهەموو كەسێك دەوترێ مامۆستا ، لەكاتێكدا مامۆستا تەنها تایبەتە بەو كەسەى كەهەڵدەستێت بەكارى وانەووتنەوە یاخود پرۆسەى فێركردن وپەروەردەكردنى خوێندكار ، كارمەند وفەرمانبەرێكى لەبوارەكەى خۆى كە دەیەوێت ئەو پەیامەى كەپێیەتى وبۆچەند ساڵێك لەڕێگەى خوێندنەوە وموتاڵاكردنەوە كۆى كردووەتەوە وبەشێوازى جۆراوجۆر بیگەینێتە مۆخى خوێندكاران وفێرخوازان ، كەواتە هەركەسێك كەئەم كارە ئەنجام دەدات ئەودا دەتوانرێ پێی بووترێت مامۆستا (لەكاتێكدا مامۆستاش بەم شێوازەش كەدەووترێ هەر هەڵەیە جونكە لەزمانى عەرەبیدا ئەوەى كەبڕوانامەى دیبلۆم بەدەست دەهێنێت پێى دەووترێ " معلم " كەچى ئەوەى كە بڕوانامەى بەكالۆریۆس لەزانكۆكانەوە بەدەست دەهێنێت پێى دەووترێ " استاد " بەڵام بەداخەوە لاى خۆمان بەهەردوو بڕوانامەكە دەڵێن مامۆستا ، بۆیە دەڵێم بەداخەوە دەكرێ توانا وماندووبوونى هەردوولا لەیەك جیابكرێتەوە ، كاربەمەشەوە نەوەستاوە ئێستا بەهەموو مەلایەكى مزگەوت وبەهەموو پیاوێكى مەعقول ودنیا دیدە وتەنانەت بەهەموو پەنتۆڵ لەپێیەك دەڵێن مامۆستا !!!
كارەساتەكە لەوەدایە كەئێمە تەنها ووشەكان ورستەكان دەڵێینەوە ونازانین لەكوێوە هاتووە ، لەڕاستیدا ووشەى مامۆستا لەوەستاییەوە هاتووە واتا كەسێكى شارەزایە لەوبوارە بەڵام كاتێك ئەم ووشەیە بەسەر فیرخوازان دا گشتگیركرا ، وناوەكە خۆى بەسەر ئەم چینەدا سەپاند ، ئێستا پێویستە دەستكارى بكرێ لەبرى ووشەى مامۆستا دەتوانین فێرخواز بەكاربهێنرێت ، ئەمەش دەكەوێتە ئەستۆى زمانزانان وەزارەتى پەروەردە كەنەهێلێت مامۆستا وەكو ووشە وزارەكى ببێتە بنێشتە خۆشەى دەمى خەڵك وبەهەموو كەسێكى دەوڵەمەند و دەم لەپێش بووترێت مامۆستا جونكە ئەم پێووتنە هەڕەمەكییە بەدڵنیاییەوە كەسێتى ولایەنى مەعنەوى كەسایەتى مامۆستا بچووك دەكاتەوە ..!!
بۆیە دەتوانین ئەوەش بڵێین كەچەند شتێكى خەفەت ئامێزە كەسێك بەردەوام سەرقاڵى وانە ووتنەوە وپەروەردەكرن وفێركردن وئامۆژگارى كردنى خوێندكار بێت ولەهەمان كاتدا كەسێكیش تەنها لەبەرئەوەى جل وبەرگێكى لە شێوەى مامۆستادا لەبەرە بەهەردوكیان بڵێن ((مامۆستا)),مامۆستا وەك ووشە هیچ مانایەك نابەخشى بەوكەسەى كەتایبەتمەندە لەكارەكەى خۆیدا ,بۆیە ئەمە نەك تەنها فێربوونێكى كلتوورییە سەپێندراوە بەڵكو هەڵەیەكى زمانەوانیى پەتیە وتائێستا بەخراپى بەكارهێناوە ,یاخود دەتوانین بڵێین كە داب ونەریت وتەقسە كۆمە لاتیە كان بەسەر ئیمەدا سەپاندوویانە ,پێوتنى ووشەى ((مامۆستا)) زۆرجار بەكەسێك كە هیچ پەیوەندییەكى بەپەروەردە وفێركردنەوە نیە نەك تەنها ئیفلیج كردنى مەعریفەیە بەڵكو نەخۆش خستنى مەعریفە وپەروەردەشە ,ووشەى مامۆستا لەڕەچەڵەكدا بەكەسێك دەووترێ كەخاوەن قورسترین وبەرپرسیاریترین كارە كە كۆى ئەووهەموو بونیادە كومە ڵاتیەى كۆمەڵگا بەسە رە وێتى ,بەڵام بەداخەوە لە كۆمەڵگاى ئێمەدا لەو پێوەرە دەرچووە وبووەتە سەرسوكترین ووشەى سەرزمان ,ئەمەش چگە لەوەى داڕووخانێكى مەعنەوى مامۆستایە لەهەمان كاتدا بێ نرخ كردنى زانستە.
كەواتە باشترین چارەسەر ئەوەیە كە مەرچە وەزارەتى پەروەردە جاوێك بەم ووشەیەدا بخشێنێ یا لەو چوارچێوە سوكایەتى وهەڕەمەكى ونایاساییە دەریبێنێ ,یا لە برى ئەم ووشەیە ووشە گە لێكى وەك (فێركار),(پەروەردكار). (فێرخواز) (هتد..... بەكاربهێنێ.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە