کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


سه‌ره‌ڕای ده‌سكه‌وت و ده‌رفه‌تی سه‌ركه‌وتن پێویسته‌ به‌رامبه‌ر پیلانه‌ شاراوه‌كان وشیار بین -

Sunday, 25/01/2009, 12:00

2131 بینراوە


دوای ململانێیه‌كی دوور و درێژ، رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌یه‌كی هه‌مه‌ لایه‌نه‌ كه‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌ ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی خۆی دا رووبه‌رووی بوویه‌وه‌، گه‌یشته‌ دوا وێستگه‌ی خۆی، واته‌ هه‌رچه‌ند سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ده‌یخواست خۆی وه‌ك سیسته‌مێكی هه‌میشه‌یی و ناكۆتا به‌ناو بكات و مرۆڤ ناچاری خۆی بكات ، به‌ڵام ساڵی 2008 ئه‌وه‌ی سه‌لماند كه‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری ناتوانێت وه‌ڵامی داخوازیه‌كانی كۆمه‌ڵگا بداته‌وه‌،. نه‌ سیسته‌مه‌ ئیداریه‌كه‌ی كه‌ لیبرالیزمه‌، نه‌ سیسته‌مه‌ سیاسیه‌كه‌ی كه‌ ده‌وڵه‌تی نه‌ته‌وه‌ییه‌، نه‌ سیسته‌مه‌ ئابوورییه‌كه‌ی كه‌ ئابووری بازاڕ و بانكه‌كانه‌ وپشت به‌ هاوكێشه‌یسه‌رمایه‌ ـ قازانج ده‌به‌ستێت و نه‌ كلتوره‌كه‌ی كه‌ پشت به‌ دابڕانی تاك له‌ كۆمه‌ڵگا ده‌به‌ستێت و تاكێكی تاكڕه‌و و خۆپه‌رست و دابڕاو له‌ به‌ها مۆراڵییه‌كان ده‌خولقێنێ ده‌توانن كێشه‌كانی تاك و كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی چاره‌سه‌ربكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ ئه‌م سیسته‌مه‌ و مۆدێله‌كانی كه‌وتوونه‌ته‌ قه‌یرانه‌وه‌،. له‌ رووی سیاسیه‌وه‌ قوڵبوونه‌وه‌ی كێشه‌كانی ئێراق ـ ئه‌فغانستان ـ ێۆمال ـ فه‌له‌ستین و ئیسرائیل ـ گورجستان و روسیا ـ هیندستان و پاكستان و به‌ هه‌ڵواسراوی مانه‌وه‌ی كێشه‌ی كورد و سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی روسیا و مانه‌وه‌ی ئیران وسوریا وكۆریای باكور له‌ به‌رامبه‌ر سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا و هه‌ڵوێسته‌كانی ڤه‌نزه‌ویلا و بۆلیڤیا و هه‌وڵه‌كانی ئه‌و وڵاتانه‌ بۆ بوونه‌ جه‌مسه‌ر و هێز و به‌كارهێنانی هێز له‌ لایه‌ن روسیاوه‌ بۆ سه‌ركوتردنی گورجستان و رێگه‌دان به‌ توركیا بۆ به‌كارهێنانی هێز بۆ سه‌ركوتكردنی ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان و هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌ززه‌ ئه‌وه‌ نیشان ده‌ده‌ن كه‌ ساڵی (2009) ساڵێكی پڕ له‌ كێشه‌ ده‌بێت و ره‌نگه‌ ئه‌و هێزانه‌ په‌نا بۆ به‌كارهێنانی هێزی زیاتر ببه‌ن بۆ یه‌كلا كردنه‌وه‌ی ململانێیه‌كان، واته‌ وه‌كو بانگه‌شه‌ ده‌كرێت كه‌ سه‌رده‌می چه‌ك و شه‌ڕ به‌سه‌ر چووه‌ زه‌حمه‌ته‌ رووداوه‌كان ئاراسته‌ وه‌ربگرن. چونكه‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری به‌گشتی و ئه‌و هێز و وڵاتانه‌ی كه‌ مۆراڵ له‌م سیسته‌مه‌ وه‌رده‌رگرن كه‌وتوونه‌ته‌ ناو قه‌یرانی سیاسی، ئابووری، ئیداری و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه‌. دوا ئه‌ڵقه‌ی ئه‌م قه‌یرانه‌ش ئه‌و قه‌یرانه‌ ئابووریه‌یه‌ كه‌ ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه‌ سه‌رتاپای سیسته‌می گرتۆته‌وه‌. مێژویش ئه‌و ئه‌زموونه‌ی فێركردوین كه‌ سیسته‌مه‌ باڵاده‌سته‌كان ئه‌وكاتانه‌ی كه‌ به‌ ته‌واوی ده‌كه‌ونه‌ قه‌یرانه‌وه‌ هه‌موو هێزێكی خۆیان به‌كار ده‌هێنن له‌ پێناوی مانه‌وه‌دا و ئه‌مڕۆش سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌ بارودۆخێكی به‌م ره‌نگه‌دا ده‌ژی، هه‌ربۆیه‌ پێویسته‌ ئێمه‌ی كورد كه‌ كێشه‌كه‌مان به‌هه‌ڵواسراوی ماوه‌ته‌وه‌ و وڵاته‌كه‌شمان جوگرافیایه‌كه‌ جێگه‌ی ململانێیه‌، له‌ هه‌موو نه‌ته‌وه‌، هێز و لایه‌نێك هۆشیارانه‌تر هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌م بارودۆخه‌دابكه‌ین.
ئه‌م باسكردنه‌ كورته‌ی جیهانی ده‌وروبه‌رمان ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌بوو كه‌ ئێمه‌ی كورد باشترئه‌و واقیعه‌ ببینین كه‌ ئه‌مڕۆ مرۆڤایه‌تی تێیدا ده‌ژی. گومانی تێدا نییه‌ له‌م رۆژه‌دا له‌ هه‌ر سه‌رده‌مێكی تر زیاتر و زووتر رووداوه‌ جۆراوجۆره‌كان له‌ جێگا جیا جیاكان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یه‌ وناتوانن كێشه‌ی وڵاتێك یاخود نه‌ته‌وه‌یه‌ك به‌ دابڕاو له‌ كێشه‌ی وڵات و نه‌ته‌وه‌كانی تری جیهان بگرینه‌ ده‌ست و قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین. یاخود ناتوانین كێشه‌ی ئابووری، سیاسی، كۆمه‌لایه‌تی، ئیداری وكلتوری له‌ یه‌كتری داببڕێنین و به‌ ته‌نیا چاره‌سه‌ری بۆ یه‌كێكیان بدۆزینه‌وه‌. هه‌ربۆیه‌ ناتوانین كێشه‌كانی كوردستانیش به‌ دابڕاوی له‌و بارودۆخه‌ی جیهانی پێدا تێده‌په‌ڕێت بگرینه‌ ده‌ست و چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینه‌وه‌.
كاتێك باسی كێشه‌ی كوردیش ده‌كه‌ین ده‌بێت ئه‌و راستیه‌ بزانین كه‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌ دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیه‌وه‌ نكۆڵی له‌بوونی كورد و ناسنامه‌و مافه‌كانی كردووه‌ و به‌ شێوازی جیاجیا و له‌ چوارچێوه‌ی پرۆسه‌ی جۆراو جۆردا و له‌ رێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌كوردستانیان به‌ سه‌ردا دابه‌شكراوه‌ هه‌وڵیانداوه‌ كورد له‌ بۆته‌ی سیسته‌مه‌كه‌یاندا بتوێننه‌وه‌. به‌ڵام ئه‌مڕۆ كورد و كێشه‌كه‌ی بووه‌ به‌ واقیعێك كه‌ ناتوانرێت نكۆڵی لێ بكرێت. یان ئه‌وه‌تا له‌ رێگه‌ی كۆكوژیه‌وه‌ وێنه‌ی كۆ كوژی ئه‌رمه‌نیه‌كان له‌ سه‌رده‌می شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانیدا هه‌وڵی له‌ناو بردنی بدرێت كه‌ ئه‌م شیمانه‌یه‌ش دوور نییه‌!! یاخود ئیتر ئه‌و سیسته‌مه‌ كۆتایی به‌و سیاسه‌ت و ستراتیژه‌ دێنێ و بوون و ناسنامه‌ و مافه‌كانی گه‌لی كورد په‌سند ده‌كات. هه‌تا ئێستا له‌به‌رئه‌وه‌ی سیسته‌می باڵاده‌ست ئاماده‌ نییه‌ كه‌ ناسنامه‌ و ئیراده‌ی كورد په‌سند بكات په‌نای بردۆته‌ به‌ر هه‌موو شێوه‌ سیاسه‌تێك بۆ بێ ئیراده‌كردنی گه‌لی كورد. هه‌تا بتوانێت به‌رده‌وامی به‌ئه‌و ستراتیژو سیاسه‌ته‌ بدات. ئه‌مه‌ش ئه‌ركی ئێمه‌ وه‌كو كورد زیاتر و هه‌ستیارتر ده‌كات.
ساڵی (2007 و 2008) به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك و به‌ ئاشكرا سیسته‌می سه‌رمایه‌داری دژایه‌تی خۆی بۆ گه‌لی كورد راگه‌یاند. پشتیوانی ئه‌مه‌ریكا بۆ توركیا له‌ دژایه‌تی په‌كه‌كه‌ PKK و گه‌لی كورد له‌ باكوری كوردستاندا و هه‌وڵدان بۆ نزیك كردنه‌وه‌ی ئێراق وتوركیا له‌ یه‌كتری و پشتیوانیكردنی حكومه‌تی ناوه‌ندی له‌ ناكۆكیه‌كانی نێوان كورد و ناوه‌ندا له‌ ئێراقدا ئاماژه‌ی دیار و به‌رچاون كه‌ له‌م دوو ساڵه‌دا روویاندا. واته‌ له‌م دوو ساڵه‌دا ئه‌وه‌ ئاشكرا بوو كه‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری له‌ ئه‌جێندای خۆیدا هیچی بۆ كورد پێ نییه‌. ئه‌مه‌ هه‌رچه‌نده‌ لای ئێمه‌ پێشتریش ئاشكرا بوو، به‌ڵام له‌ لای زۆرێك له‌ پارت و لایه‌نه‌ سیاسیه‌كانی باشووری كوردستان ئاشكرا نه‌بوو یاخود باوه‌ڕیان وه‌ها نه‌بوو كه‌ ئه‌مه‌ریكا پشت بكاته‌ كورد، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆ ئه‌وانیش ئاشكرا بوو. ئه‌وه‌ی گرنگه‌ له‌م دوو ساڵه‌ی دوایدا به‌رامبه‌ر به‌ دژایه‌تی سیسته‌م گه‌لی ئێمه‌ توانی له‌ هه‌موو بوارێكدا به‌ پێشه‌نگایه‌تی رێبه‌ر ئاپۆ و ته‌ڤگه‌ری ئازادیخوازی كوردستان به‌رخۆدان بكات و هه‌موو پلانه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ پوچه‌ل بكاته‌وه‌. ئه‌مه‌ش ئه‌و هێزانه‌ی روو به‌ رووی هه‌ڵوێستی نوێ و به‌خۆداچوونه‌وه‌ كرد. ئه‌مڕۆكه‌ له‌سه‌ره‌تای 2009 داین، ئه‌و راستیه‌ ده‌بینین كه‌ ماوه‌یه‌كه‌ هێزه‌ جیهانی و هه‌رێمیه‌كان له‌ناو مامه‌ڵه‌ی نوێدان به‌ رامبه‌ر به‌ كورد به‌ گشتی و PKK به‌ تایبه‌تی. له‌ لایه‌ك له‌ باكوری كوردستاندا ته‌له‌فزیۆنی كوردی كرایه‌وه‌ و باس له‌ كردنه‌وه‌ی به‌شی كوردۆلۆجی ده‌كرێت له‌ زانكۆكانی توركیا. هه‌روه‌ها بانگه‌شه‌ی باشتر كردنی باری زیندانیانی كورد به‌ گشتی و رێبه‌ر ئاپۆ به‌ تایبه‌تی ده‌كرێت. هه‌روه‌ها باس له‌وه‌ ده‌كرێت كه‌ توركیا ده‌خوازێت زه‌مینه‌ دروست بكات بۆ لێبوردن له‌ به‌شی زۆری كادیر و گه‌ریلاكانی PKK له‌ پله‌ی دووه‌م به‌خواره‌وه‌، به‌ڵام به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئه‌م ته‌ڤگه‌ره‌ ده‌بێت مافی سیاسی و مه‌ده‌نی نه‌درێتێ له‌ توركیا. بۆئه‌مه‌ش باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ده‌خوازن یاسای و گه‌ڕانه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ ده‌ربكه‌ن هه‌تا گه‌ریلاكانی كوردستان بتوانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ ماڵه‌وه‌ و نه‌گیرێن و نه‌خرێنه‌ زیندانه‌كانه‌وه‌.
له‌ لایه‌كی تر توركیا له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دایه‌ كه‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدا چاك بكات و باس له‌ كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵگه‌ری توركیا ده‌كرێت له‌ هه‌ولێر و ناسینی هه‌رێمی كوردستان بووه‌ به‌ به‌شێك له‌ بانگه‌شه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیا. ئه‌گه‌ر ئه‌م بابه‌تانه‌ ته‌نیا وه‌ك و مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌كادیمی یاخود رۆژانه‌یی سه‌یری بكه‌ین و دایبڕین له‌ مه‌سه‌له‌ ستراتیژیه‌كان و پشتی په‌رده‌ نه‌بینین ئه‌وكاته‌ ده‌توانین بڵێین ئه‌و هه‌نگاوانه‌ هه‌نگاوی باشن، وه‌كو ئه‌مڕۆ به‌شێك له‌به‌رپرس و لایه‌نه‌كانی باشووری كوردستان باسی لێوه‌ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ وردی و به‌ شێوه‌یه‌كی باش له‌م هه‌نگاوانه‌ وردبینه‌وه‌ ئه‌وا ده‌بینین بابه‌ته‌كه‌ به‌مڕه‌نگه‌ نییه‌.
دیاره‌ ئه‌م بابه‌ته‌ دابڕاو نییه‌ له‌وقه‌یرانه‌ی كه‌ سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تی توركیا تێیكه‌وتوون و ده‌خوازن له‌ رێگه‌ی هه‌ندێ هه‌نگاوی رووكه‌شانه‌ی تاكتیكیه‌وه‌ هاوشێوه‌ی په‌یمانی سیڤه‌ر و سه‌رده‌می دوای شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی جارێكی تر كورد بخه‌نه‌وه‌ ناو چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی خۆیان و رێگه‌ له‌وه‌ بگرن كه‌ كورد سیاسه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ و به‌ ئیراده‌ به‌ڕێوه‌ ببات. بۆئه‌مه‌ش له‌ لایه‌ك له‌ هه‌وڵی راكێشانی حكومه‌تی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمدان بۆ ناو ئه‌م سیاسه‌ته‌ و له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ له‌ باكوری كوردستاندا ده‌خوازن گه‌لی كورد پارچه‌ بكه‌ن. چونكه‌ له‌سیاسه‌تی ساڵانی رابردوویاندا كه‌ له‌لایه‌ك هیچ نه‌رمییه‌كیان له‌به‌رامبه‌ر به‌كورددا نه‌ده‌نواند، ئه‌وه‌یان بینی كه‌ كورد زیاتر یه‌كده‌گرێت و ئیتر ده‌رفه‌تی سیاسه‌تكردن بۆ ئه‌وان له‌باكووری كوردستاندا نامێنێت، ئه‌مه‌ش به‌واتای سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی ته‌ڤگه‌ڕی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌مان دێت له‌باكووری كوردستاندا، هه‌روه‌ها ئه‌و راستیه‌یان بینی كه‌ له‌ڕێگه‌ی فشاری راسته‌وخۆو دان نه‌نان به‌ هه‌رێمی كوردستاندا ناتوانن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێم و گه‌لی باشووری كوردستان بخه‌نه‌ ناو سیاسه‌تی خۆیانه‌وه‌، به‌ڵكو ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه‌ " ساڵی پار چه‌ندین ئه‌فسه‌ری پایه‌به‌رزی توركیا و كه‌سایه‌تی دیاری توركیا ئه‌م راستیه‌یان دركاند". ئه‌مه‌ هۆكارێكه‌ له‌ له‌پشتی ئه‌م هه‌نگاوانه‌وه‌ خۆی حه‌شار داوه‌. واته‌ پێویسته‌ ئه‌و راستیه‌ ببینین كه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ پێش ئه‌وه‌ی نیازپاكی ده‌وڵه‌تی توركیا نیشان بدات، هه‌وڵدانێكه‌ بۆ له‌بار بردنی ئه‌و ده‌سكه‌وت و ته‌باییه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ گه‌له‌كه‌مان به‌ده‌ستی هێناوه‌. دیاره‌ هه‌ركاتێك له‌م هه‌نگاوانه‌دا سه‌ركه‌ون به‌و واتایه‌ دێت كه‌ ئه‌وان ده‌توانن به‌رده‌وامی به‌ سیاسه‌ت و ستراتیژی سه‌رده‌می رابردوویان بده‌ن له‌ به‌رامبه‌ر به‌ كورد.
ئه‌م بابه‌ته‌ لایه‌نێكی تریشی هه‌یه‌، ئه‌ویش هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئازاری ئه‌مساڵه‌، له‌ رابردوودا سه‌رجه‌م پارت و رێكخستنه‌كانی توركیا پێش هه‌ڵبژاردن به‌رامبه‌ر به‌ كورد و كێشه‌كه‌ی خاوه‌ن وتاری پۆزه‌تیڤ بوون، به‌ تایبه‌تی (پارتی داد و گه‌شه‌ پێدان) له‌ هه‌رسێ هه‌ڵبژاردنی 2002، 2004 و 2007 دا كێشه‌ی كوردی كردبووه‌ به‌شێكی سه‌ره‌كی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن، به‌ڵام له‌ دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكیش، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ هێرش بۆ سه‌ر كورد و ته‌ڤگه‌ره‌كه‌ی زیادی كردووه‌. ئه‌مڕۆش له‌ سه‌روبه‌ندی پڕوپاگه‌نده‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانداین، دیاره‌ AKP و ده‌وڵه‌ت بۆئه‌وه‌ی خۆیان لای گه‌لی كورد شیرین بكه‌ن پێویستسان به‌ هه‌ڵمه‌تێكی باش و فراوان هه‌یه‌، له‌به‌ر ئه‌مه‌ ده‌كرێت ئه‌م هه‌نگاوانه‌ به‌شێكبن له‌ هه‌ڵمه‌تی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن بۆ سه‌رخستنی ئاكه‌په‌ AKP. ره‌نگه‌ هه‌ندێ كه‌س و لایه‌ن بڵێن ئه‌مه‌ مه‌حاڵه‌و ئارته‌ش و AKP سیاسه‌تیان یه‌كناگرێته‌وه‌، یاخود بڵێن ئه‌مه‌ نیاز پاكی AKP نیشان ده‌دات، به‌ڵام ئه‌وه‌ ئاشكرایه‌ كه‌ ئیتر په‌یمان و ئاخاوفتن ناتوانن كاریگه‌رییان له‌سه‌ر گه‌لی كورد هه‌بێت، به‌ تایبه‌تی كه‌ ئه‌وه‌ ماوه‌ی ساڵیك زیاتره‌ ده‌ستی AKP ئاشكرابووه‌ بۆ گه‌لی كورد. دیاره‌ ده‌وڵه‌ت و سوپاش له‌وه‌ ده‌ترسن كه‌ ئیتر له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا "AKP "ش وێنه‌ی "CHP"و"MHP" به‌ته‌واوی ئیفلاس بكات و ئه‌مه‌ش به‌واتای ئیفلاس بوونی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت دێت. نوێنه‌رانی ده‌وڵه‌ت و AKP به‌ ئاشكراش ئه‌وه‌یان گوت كه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ بۆ ئه‌وان وه‌كو ریفراندۆمه‌، گومانی تێدا نییه‌ كه‌ده‌وڵه‌ت ناخوازێت له‌م ریفراندۆمه‌دا بدۆڕێنێت. له‌به‌ر ئه‌مه‌ په‌نایان بۆ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ بردووه‌. چونكه‌ ئه‌م هه‌نگاوانه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ده‌ستوور و یاسا ده‌نرێن، گومانی تێدا نییه‌ له‌ناو ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو توركیادا هه‌نگاوی ناده‌ستووری و نا یاسایی دوا رۆژی باش نابێت و گه‌ره‌نتی نییه‌. دیاره‌ ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌نگاوانه‌ ده‌خاته‌ ژێر گومانه‌وه‌.
له‌ لایه‌كی تره‌وه‌ به‌رده‌وام بوونی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆڵیه‌كانی ئێراق و توركیا و دژایه‌تیه‌كانیان بۆ PKK و ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی كه‌حكومه‌تی ناوه‌ندی ئێراق به‌شێوه‌یه‌كی شاراوه‌ ده‌یهاوێژێت بۆ جێگیركردنی پێگه‌ی خۆی و به‌ هه‌ڵواسراوی هێڵانه‌وه‌ی كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕاوه‌كان، كێشه‌ی سیسته‌می ئێراق، كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌ و ئابووری به‌شێكن له‌و هه‌وڵانه‌ی كه‌ ده‌درێت بۆ پوچه‌ڵكردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆكی جوڵانه‌وه‌ی كوردی و ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد.
دیاره‌ ئه‌م لایه‌نانه‌ هه‌مووی بگرینه‌ ده‌ست و گۆڕانكارییه‌كان هه‌ڵبسه‌نگێنین بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت كه‌ ئه‌و هه‌نگاوانه‌ به‌شێكن له‌ پیلانێكی شاراوه‌ به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی كورد و تاڤگه‌ری كوردی ئه‌نجام ده‌درێت. ده‌خوازن له‌ رێگه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌وه‌ رووی خۆیان (باش) نیشانی ده‌ره‌وه‌ و كورد بده‌ن و له‌ هه‌ڵبژاردنی ئازاردا جارێكی تر ده‌نگی گه‌لی كورد به‌ ده‌ست بهێنن و دواتریش ره‌وایی بۆ سیاسه‌ته‌كانیان به‌ ده‌ست بهێنن، ئه‌وكاته‌ به‌ هه‌موو توانایانه‌وه‌ هێرش بكه‌نه‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌مان. هه‌روه‌ك چۆن دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی 22-7-2007 و سه‌ركه‌وتنی AKP ئه‌م پارته‌ و سوپا بڕیاری هێرشكردنه‌ سه‌ر گه‌له‌كه‌مانیاندا.
ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هه‌ندێ له‌ به‌رپرسانی پارته‌كانی باشووری كوردستان ئه‌م هه‌نگاوانه‌ به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ شرۆڤه‌ ده‌كه‌ن و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ پێویسته‌ گه‌لی كورد له‌ باكوری كوردستان و له‌ باشوریش ئه‌م هه‌نگاوانه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا به‌ ئه‌رێنی ببینێ و پێیان وایه‌ ئه‌رێنی بینینی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ كێشه‌كانی گه‌لی كورد چاره‌سه‌ر ده‌كات. دیاره‌ ئه‌و كه‌س و لایه‌نانه‌ یان زۆر بێ ئاگان و راستی توركیا و هێزه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و مێژووی گه‌له‌كه‌شمان نازانن یاخود به‌ زانایی خزمه‌تی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تی توركیا و نه‌یارانی كورد ده‌كه‌ن. ئه‌گه‌ر نا چۆن ده‌كرێت ده‌وڵه‌تێ كه‌ هێشتا ناسنامه‌ی گه‌لی كورد په‌سند ناكات و له‌ یاسادا دان به‌ مافه‌كانی گه‌لی كورددا نانێت به‌ هۆی هه‌ندێ هه‌نگاوی به‌مڕه‌نگه‌وه‌ باش ببینرێت. گومانی تێدا نییه‌ ئه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی توركیا و نه‌یارانی كوردیش ده‌خوازن ئه‌مه‌یه‌. هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێستانه‌شه‌ كه‌ ئه‌و لایه‌نانه‌ به‌ره‌و ئه‌وه‌ ده‌بات كه‌ هه‌ندێك جار به‌ شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ یان ناراسته‌وخۆ كێشه‌ی گه‌له‌كه‌مان له‌ باكور و باشوور له‌ یه‌كتری داده‌بڕن و ئه‌گه‌ر بتوانن PKK ده‌كه‌نه‌ هۆكاری نه‌هامه‌تیه‌كانی گه‌لی كورد.
ده‌بێت ئێمه‌ ئه‌و راستیه‌ ببینین كه‌ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌وڵه‌تی توركیا و ده‌وڵه‌تی ئێراق و ئه‌مریكا گرێدراوی یه‌كترن و ئه‌گه‌ر ئێمه‌ی كوردیش له‌ سه‌رجه‌م كوردستاندا خاوه‌نی ستراتیژێكی هاوبه‌ش نه‌بین ئه‌وا ساڵی 2009 بۆ گه‌لی ئێمه‌ زۆر دژوار ده‌بێت. هه‌ڵبه‌ته‌ له‌كاتێكدا كه‌ جیهانی سه‌رمایه‌داری له‌ قه‌یراندایه‌ و هێزه‌ سه‌رده‌سته‌كانی كوردستانیش له‌ناو گێژاودان په‌یڕه‌وكردنی ستراتیژێك بۆ گه‌لی كورد كه‌ پشت به‌ هێزی گه‌ل ببه‌ستێت و سه‌رتاپای هێز و لایه‌ن و توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان له‌ خۆی بگرێت ده‌توانێت پێش له‌ پیلانه‌كان بگرێت و ئه‌م ساڵه‌ بكاته‌ ساڵی سه‌قامگیر بوونی ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌له‌كه‌مان و گه‌ره‌نتیكردنی ناسنامه‌وئیراده‌ی گه‌له‌كه‌مان.
هه‌ر بۆیه‌ كاركردن بۆ ئه‌نجامدانی كۆنفراسێكی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ تێیدا پره‌نسیپه‌كانی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی، شه‌ڕ و ئاشتی، چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌هه‌ر پارچه‌یه‌كی كوردستاندا دابڕێژرێت و هه‌موو لایه‌ن وهێزه‌كان و چین وتوێژه‌كانی كوردستان ببه‌ستێته‌وه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ ئه‌ركێكی ئه‌م قۆناخه‌ی خه‌باتی گه‌له‌كه‌مانه‌. له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا ئه‌مڕۆ ئه‌ركی هه‌موو لایه‌كه‌ زیاتر فشار بخاته‌ سه‌ر ده‌وڵه‌تی توركیا بۆ ناسینی ناسنامه‌ی گه‌له‌كه‌مان و ئاماده‌بوون بۆ ده‌سپێكردنی دیالۆك له‌گه‌ڵ ته‌ڤگه‌ڕی ئازادیخوازی گه‌له‌كه‌ماندا. له‌باشووری كوردستانیشدا ئێمه‌ پێویسته‌ ده‌رفه‌ت نه‌ده‌ین كه‌ ده‌سه‌ڵاتێكی ناوه‌ندی دروست ببێت، كات له‌ده‌ست نه‌ده‌ین و فشار بخه‌ینه‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی ئێراق و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی كه‌ركوك وناوچه‌كانی تری كوردستان، كێشه‌ی سیسته‌م، كێشه‌ی پێشمه‌رگه‌، كێشه‌ی بودجه‌ و سامانی سروشتی بكرێته‌ مه‌رجی سه‌ره‌كی به‌شداریكردن له‌ بونیادنانه‌وه‌ی ئیراقدا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌نگاوانه‌ش بنرێت ده‌بێت باوه‌ڕیمان به‌ تواناو ئیراده‌ی خۆمان هه‌بێت، ئه‌و راستییه‌ ببینین كه‌ گه‌لی كورد ئه‌مڕۆ ده‌توانێت مه‌رجی خۆی دابنێ بۆ ئه‌و هێزانه‌ و ئه‌و هێزانه‌ ناتوانن وه‌كو رابردوو هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵ كورددا. به‌ڵام ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ش هه‌تا دوایی به‌رده‌وام نابێت.
* سه رۆكی pcdk
2009-01-23


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)