کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


گومان و توڕەیی خەلک لە دەسەلاتدارانی هەرێم

Sunday, 12/10/2014, 12:00

2076 بینراوە






وا نزیکەی مانگیکە رۆلەکانی گەلی کورد لە کۆبانی،بە نوێنەرایەتی گەلی کورد و سەرتاپای مرۆڤایەتی،شەری داعش دەکەن،لەو کاتەوە داعش هێرشی سەر شار و شارۆچکەکانی سوریا و عراقی دەستپێکردوە،هیچ کام لەو شوێنانە وەک کۆبانی بەرخۆدانیان نەکردوە.هەلکەوتەی جوگرافی کۆبانی وایکردوە تەنها لە رێگەی تورکیاوە هاوکاری دەکرێت،هەمو لایەک لە سیاسەتی تورکیا تێگەیشتوە کە چۆن هاوکاری چەتەکانی داعش دەکات و ئابلوقەی خستۆتە سەر کۆبانێ و ئامادە نیە هاوکاری بکات.
بەرامبەر هێرشەکانی داعش و هەلوێستی تورکیاوئاشکرا نەبونی هەلویستی دەسەلاتی باشور،وا ماوەی چەند رۆژێکە گەلی کورد لە باکور و رۆژئاوا و رۆژهەلات و باشور و ئەوروپا و لە ولاتانی تری جیهاندا راپەریوە و بە خۆپیشاندان پشتیوانی کۆبانێ دەکەن و سیاسەتەکانی داعش و تورکیا ریسوا دەکەن و داوای پشتگیری هەرێمی کوردستان و کۆمەلگای نیدەولەتی دەکەن بۆ پاراستنی کۆبانێ.
سەرتاپای گەلی کورد،نەتەوە یەکگرتوەکان،ئەمریکا و ئەوروپا داوا لە تورکیا دەکەن رێگە بدات هاوکاری بۆ کۆبانی بچیت و بەشداری شەری داعش بکات،بەلام تورکیا کۆمەلێک مەرجی هەیە بۆ بەشداریکردنی شەری داعش،یەک لە مەرجەکانی هەلوەشاندنەوەی کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستانە.
ئەم داواکاری و هەلویستەی تورکیا لە کاتێکدایە کە هەندێک لە حزبە بە ناو کوردەکانی رۆژئاوای کوردستان،بەردەوامن لە چرکردنەوەی رەخنەی روخێنەر بۆ سەر کانتۆنەکانی رۆژئاوا و y p g و p y d ،دەلێن سیاسەتی P Y D هۆکاری دروستبونی شەری کۆبانێیە،وەک ئەوەی گرتنی موسل و شەنگال و تکریت و رەقە و شوێنەکانی تری سوریا و عراق هەر بە هۆی سیاسەتی هەلەی P Y D وە بوبێت .دەزگایەکی تری سیاسی رۆژئاوای کوردستان ENKS (ئەنجومەنی نەتەوەیی کوردی سوریا)سەر بە پ د ک عراق،داوای هەلوەشانەوەی یاسای سەربازی ئیجباری کانتۆنەکانی رۆژئاوا دەکات، کە بۆ ئەم قۆناخە باشترین یاسایە ئەگەر جێبەجێبکرێت بۆ ئەوەی گەنجانی کورد بە بێ ئینتمای حزبی ببنە سەربازی کوردستان و رۆژئاوای کوردستان بپارێزن، دیارە ئەم داواکاریەی ENKS بۆ لاوازکردنی کانتۆنەکانی رۆژئاوایە و هیچی لە مەرجەکەی تورکیا کەمتر نیە کە بۆ بەشداریکردنی شەری داعش داوای هەلوەشاندنەوەی کانتۆنەکانی رۆژئاوا دەکات.
هەرچی هەلویستی دەسەلاتی هەرێمی کوردستانە بۆ ناسینی کانتۆنەکان و هاوکاریکردنی رۆژئاوای کوردستان و گەیاندنی هاوکاری بە کۆبانێ، بە کردار هیچی دیار نیە و لە چوارچێوەی قسە و نوسین تێنەپەریوە،تا ئەمرۆ مەرزی سێمالکە هەر داخراوە،دۆستەکانی دەسەلاتی باشور(تورکیا و ENKS) هەر خەریکی دژایەتی رۆژئاوای کوردستان و کۆبانێن.بەو شیوەیە خەلکی کوردستان گومانی لا دروست بوە کە دەسەلاتی هەرێم و تورکیا و ENKS،پێکەوە کار بۆ روخاندنی کانتۆنەکانی رۆژئاوا بکەن،بۆ ئەوەی ئەم گۆمانەی خەلک لەسەر دەسەلاتی هەرێم برەوێتەوە، دەبێت دەسەلاتی هەرێم لە ماوەیەکی کورتدا ئەم کارانە بکات:
١.بە فەرمی پەرلەمانی هەرێم کانتۆنەکانی رۆژئاوای کوردستان بناسێت.
٢.بە زوترین کات مەرزی سێمالکە بکرێتەوە و هاوکاری بۆ قامیشلۆو سەرێکانی بنێردرێت، بۆ ئەوەی لەویوە شەری داعش بکرێت و فشاری سەر کۆبانێ کەم بکرێتەوە.
٣.هەرچی زوترە حکومەتی هەرێم قونسلی تورکیا بانگ بکات و نارەزایی خەلکی کوردستانی پیبگەیەنێت و داوای لێبکات ئابلوقەی سەر کۆبانێ هەلگرێت.ئەگەر ئەوە سودی نەبو پیوەندیە ئابوریەکانی نێوان تورکیا و هەرێم رابگیرێت،تا تورکیا هەلویستی خۆی دەگۆرێت.
٤.پارتی ئاگاداری حزبەکانی رۆژئاوای سەر بە خۆی و ENKS بکاتەوە،کە واز لەو قسە ژەهراویانە بێنن و دژی pyd,ypj,ypg کار نەکەن،ئەگەر ناتوانن بچنەوە رۆژئاوا و شەری داعش بکەن،با دژایەتی ئەو تاک و پێکهاتە پیرۆزانە نەکەن کە سەری کوردیان لە جیهاندا بەرزکردۆتەوە و لە باتی کورد و مرۆڤایەوتی و ژن، شەڕی داعش دەکان.
خۆ ئەگەر دەسەلاتدارانی هەرێم ئەم داخوازیانەی خەلکی کوردستانیان جێبەجینەکرد،ئەو کات درەدەکەویت کە پارتی و پاشکۆکانی لە باشور و رۆژئاوا سەر بە بەرەی تورکیا و داعشن و کار بۆ لەناوچونی کونتۆنەکانی رۆژئاوا دەکەن،دەردەکەوێت ئەو قسەو نوسین و لیدوانانەیان بۆ پشتیوانی کۆبانێ، تەنها بۆ هەلمژینی تورەیی خەلکی کوردستانە،بەلام ئەبی ئەوە بزانن تا سەر ناتوانن تورەیی خەلکی کوردستان هەلمژن،رۆژێک دێت تورەیی خەلک دەگاتە لوتکە و سزای خائین و خۆفرۆشان دەدات.


د.فایق گۆلپی ١٢-١٠-٢٠١٤



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)