ئیسفاڵت و ئینتیخابات
Tuesday, 19/05/2009, 12:00
1493 بینراوە
له‌وه‌ته‌ی دوو حكومۆته‌كه‌ی هه‌رێم به‌ناو یه‌كیان گرتۆته‌وه، شاری سلێمانی رۆژ له دوای رۆژ به‌ره‌و كاول بوون ده‌چوو، شه‌قامی ئه‌م شاره نه‌بوو دوو سه‌د مه‌تری بێ تاسه و قۆرت بێت، بۆ ئه‌م قسه‌یه‌م شۆفێرانی تاكسی و فیته‌ره پێشداگره‌كانی سه‌ركارێز و ناوچه‌ی پیشه‌سازی شاهیدن! له‌و ده‌مه‌وه و به درێژایی ئه‌و كاته‌ی عومه‌ر فه‌تاح سه‌رۆكی حكومۆته‌كه‌ی سلێمانی بوو، یه‌كجار نه‌بینرا شه‌قامێكی نۆژه‌نكراوه به‌سه‌ر بكاته‌وه! له سه‌رده‌می ئه‌و پیاوه‌دا سلێمانی كرا به گوند و هه‌رچی سیفاتی شار هه‌یه پێوه‌ی نه‌ما. ئه‌م پڕۆسه‌ی كردن به گونده‌ی سلێمانی تا چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا هه‌ر به‌رده‌وام بوو، به‌ڵام له‌م رۆژه‌دا یه‌كێتی ده‌ستی كردووه به قیرتاوكردنی هه‌ندێ شه‌قامی ناوشار و شه‌خسی عیماد ئه‌حمه‌د به شه‌و چاودێری پڕۆسه‌ی قیرتاوكردنه‌كان ده‌كات!! تا كار گه‌یشته ئه‌وه‌ی دڵی مامه گه‌وره‌كه‌شی نه‌رم بێت و بۆ ماوه‌یه‌ك له ڤێلاكه‌ی ده‌باشان گلۆر بێته‌وه بۆ ناوشار!! هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی كه ئێستا له گوندی سلێمانی ده‌كرێت، ده‌كرا چوار ساڵ پێش ئێستا بكرایه، مام ده‌یتوانی له بری پێشوازیكردن له بۆیاخچی و سه‌رسه‌رییه‌كانی (خۆیان وته‌نی) به‌غدای پایته‌خت چوار پێش ئێستا به گوندكردنی سلێمانی راگرتایه!! كورد وته‌نی ئه‌وه‌ی به بێوه‌ژنی ده‌یكه‌ن، به كچێنی بتانكردایه، تازه نه‌ك ئیسفاڵتی هه‌ڵبژاردن، به نیوۆرك كردنی سلێمانیش دادتان نایه و خه‌ڵكی سلێمانی ده‌زانن ئه‌م شینه‌تان بۆ هه‌ریسه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردنه! دڵنیابن زه‌مه‌نی ئێوه و هاوشێوه‌كانتان به‌سه‌رچوو، كه‌س نه‌تانناسێت خه‌ڵكی سلێمانی باش ده‌زانن ئێوه له‌چی ماده‌یه‌كی پیس دروست بوون. خه‌ڵكی سلێمانی بڕیاری خۆی داوه و ده‌بێت ئێوه فڕێبردێنه زبڵدانی مێژووی شار!! هه‌موو سلێمانی چاوی له گرده‌كه‌یه و به هیواوه ده‌ڕواننه گۆڕان.