کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


پارتی له ترسدا ده‌ژی

Sunday, 20/01/2013, 12:00



پاش ئەوە ی پارتی و یەكیتی هیزەكانیان بردە بەردەم هیزەكانی مالیكى و پەیمانیان بە خەلك دا كە ئەمجارەیان ئەم هیزانە ناكشینەوە وهیزەكانی دیجلە دە بیت هەلبوەشیتەوە وكەركوك بگەریتەوە وووو تادوایى ئەم جۆرە دروشمە بریقەدارانەی ئیكسپایەر بووانە و پاش تیكچوونی رەوشی تەندروستى تالەبانی كتوپر سەركردایەتی پارتی تەواو شیوا,لەدوایین هەوالدا پاش ئەوە ی بارزانی دوو جار سەردانى سلیمانى كردو بەتەوای دەزانیت كە تالەبانی جاریكی تر ناتوانیت بگەریتەوە گۆرەپانەكە وە لە ترسی شەقام و یەكگرتنی گۆران و یەكیتى و جلەو گرتنە دەستی نیوشیروان لە هەنگاویكى چاوەروان نەكراودا بارزانی فەرمانى دا بە بەشیك لە دەبابەكان بگەرینەوە دەوروبەری كۆیە بو هەر ئەگەریكى چاوەروان نەكراو و هەرتەقینەوەیەكى شەقام دژى بنەمالە,تا ئیرە ئەمە هەوالەكەیە بە لام گرنگ ئەوەیە ئایا كورد مەترسیە لەسەر دەسەلات یا مالیكى؟ئایا دەسەلاتى كوردى ئەم هیزانەى هەیەتى چەندە بەرامبەر خەلكى كورد بەكارى دەهینیت و چەندە بەرامبەر دوژمنانی بەكاریدەهینیت؟ وەلامى ئەم پرسیارانە ئەوەیە كە ئەم دەسەلاتە كۆپی دەسەلاتى سوریایە و خۆى ئامادە كردووە بۆ رووبەرووبونەوەی شەقامى كوردى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە