گەندەڵییەكانى بەڕێوەبەرى سەتەلایتى گەلى كووردستان
Wednesday, 16/09/2009, 12:00
لەو ڕۆژەى شوانەى كەریم كابان لەتەلەفزیۆنى بەناو گەلى كووردستاندا نەماوە گەندەڵییەكان لەم دەزگایەدا زیادى كردوون كاتى ئەو گەندەڵیى ئیدارى و ماددى هەبوون بەڵام دواى ئەو گەندەڵیى ئەخلاقیشى ڕۆشتەسەر جەمال حسەین كەناسراوە بە (جەمالى حسە كەوگیر) لەناو پشدەریى و ڕانییەیەكاندا بەوناوە نەبێت ناناسرێتەوە ساڵانێكى زۆر خزمەتى بە ئیسلامییە توندڕەوەكانى كووردستان كردووە و پلەو پایەى وەرگرتووە پاش ئەوەى پشت لەمەبدەئى خۆى ئەكا بۆ پارەو مەنسەب ئەبێتە پیاوى مەلابەختیار و ئەرسەلان باییز ، لاى هیرۆش بەرنامەیەكى سەقەت و فاشیل وەرئەگرێت لە رشێكخراوەكانیش ئەبێتە ئەندامى مەكتەب پاشان لەپڕ بیتاقەیەكى بۆ دەردەچێ و بەهۆى تەكەتوولاتەوە ئەبێتە مدیرى تەلەفزیۆنى گەلى كووردستان لەم دەزگایەدا هەرچى بشێ و نەشێ ئەیكات هەر لەدزینى بەنزین و كارتى مۆبایل و نەسریە بەناونیشانى جۆراو جۆرە هتد ... بەمانەش ناوەستێت گەندەڵیى ئەخلاقیشى ئەچێتە سەر لەناو ئەم تەلەفزیۆنەدا دەست ئەداتە داوێن پیسى و درووست كردنى پەیوەندى لەگەڵ چەند (....) ى تى ڤیدا بەجۆرێك خەڵكیشیان لەسەر دەرئەكات ئەمانەى لاى خوارەوەش ناوى ئەوكەسانەن كەپەیوەندى لەگەڵ درووست كردوون بەبەڵگەوە لەبەر خاترى ئەوانیش خەڵكى دەركردووە
1 / (ش ح) لەبەر خاترى ئەم (د م) ى دەركردووە
2 / (ڕ ك) لەبەر خاترى ئەم (ك ل) ى دەركردووە
3 / (د ف) پەیوەندى شەخسى لەگەڵیدا هەبووە پاشان لەبەر ئەوەى لەملاولا باسى ئەو پەیوەندیانەى خۆى كردووە لەگەڵ جەمالدا دەرى كردووە دواتر زۆر هەوڵى داوە بیگەڕێنێتەوە بەڵام نەهاتۆتەوە
خوێنەرانى خۆشەویست ئەوە مشتێكە لەخەروارێك ئەم جەنابى مدیرە لەبەر ئەوەى هەرزەیە ئەم فەزاحەتانەشى نایە بانى فەزاحەتەكانى ئازاد جووندیانى و هاو بیچمەكانى بۆ مێژوو دەیڵێین بەڕێوەبەرى سەتەلایتى گەلى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست