کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


500 ملیۆن دینارى مەسعود بەرزانى لەلاى ناسح عبدالرحیمە

Sunday, 13/02/2011, 12:00






لە ڕۆژی 10ى1ى2011 پاش دووساڵ تێپەڕین بەسەر نوسنیكمدا مەسعود بەرزانى لە ڕێگەى نوێنەرە یاساییەكەیەوە لە دادگاى سەید سادق سكاڵاى تۆمار كرد ,لە سكاڵاكەیدا كە ئێستا لە دۆسیەى ژمارە 75ك /سیدسادق هەڵگیراوە هەموو كەسێك ئەتوانێت داواى بكات و بیبینێت كەچۆن سەرۆك خێڵى بارزان مەسعود بەرزانى داواى قەرەبووى مادى و مەعنەوى دەكات و لەڕێگەى پارێزەرەكەیەوە داواى 500ملیۆن دینارى عێراقى دەكات,بۆ ئەوەى گەشت خەڵكى كوردستان بزانن ئێستا 500 ملیۆن دینارى مەسعود بەرزانى لەلاى منەو لە ئەستۆى مندایە بۆیە لێرەوە دەمەوێت ئازادیخوازانى كوردستان ئاگاداربكەمەوە لەو بڕە پارەیەى مەسعود بەرزانى كەلەلاى منە داواشتان لێدەكەم سۆراخى پارەكانیتر بكەن باهیچ بڕە پارەیەك لە كیسى میللەت نەچێت ئەوەندە من بزانم كاك سۆران عومەریش 35ملیۆن قەرزدارى مەسعود بەرزانییە ئەویش هەر مەسەلەكە كەرامەت و سومعە شكاوییە.

من ئەم پرسیارە ئاراستەى هەموو یاساناسێك دەكەم و دەپرسم: ئەو 500 ملیۆن دینارەى كە وەك قەرەبووى سومعەو كەرامەتى شكاویان لە من داوا دەكەن و كەوتووەتە ئەستۆى من دەچێتە زمنى كامیان (ئەموالى منقول یان اموالى غیرمەنقولە)چونكە پاش تێكشكانیان بە بڕیارێك دەست بەسەر سەروەت و سامانەكەیاندا دەگیرێت ئیتر نازانم ئەو 500 ملیۆن دینارە چۆن تەسەروفى پێوە دەكرێت؟

ئەگەر خۆم ئازادم لە چۆنیەتى سەرفكردنى ئەو بڕە پارەیە ئەوا

1-بەشێكى دابین دەكەم بۆ پارێزەرو كێشەى دادگایكردنەكەى چونكە پاش ڕاپەڕین و دەستگیركردنى نابێت ئێمە وەك ئەوان بكەین و بەبێ دادگایكردن حوكمیان بەسەردا بدەین پێویستە پارێزەریان بۆ بگرین,كێ دەبێتە پارێزەرى ؟

2-بەشێكى پارەكە تەرخان دەكەم بۆ دروست كردنى مۆنۆمێنتێك بۆ كۆكردنەوەو ئەرشیفكردنى هەموو تاوانەكانى مەسعود بەرزانى.

3-بەشێكى ترى تەرخان دەكەم بۆ دروستكردنى زیندانێك كە بەشێوەیەك بێت لەسەرتاسەرى جیهانەوە بێن بۆ تەماشاكردنى دیكتاتۆرێكى زیندانى كراو,هەر لە ئێستاوە پێویستمان بە ئەندازیارێكى دیزاینەر هەیە

4-هەموومان مردنێكى خودایی قەرزدارین مەسعود بەرزانیش هەروەها,كۆتا بەشى دادەنێم بۆ كفن و دەفنى و مەراسیمى پرسەكەى چونكە ئێمە وەكو ئەو ناكەین كوڕى خەڵك بكوژین و بیشارینەوە و ڕێگەش نەدەین كەسوكارەكەى پرسەى بۆ دانێت وەكو ئەوانەى لەساڵى 64 تاوەكو 2011 لەلایەن ئەم بنەماڵەوە كوژراون.

ئەگەر قبوڵیشتان نییە خەڵكى كوردستان ئەوا دەیگەڕێنمەوە بۆ خەزێنەى دەوڵەت.

ئەوانەى من دەیڵێم خەون نین چونەكە ئەگەر پێش 2003 ئەم جۆرە سیناریۆتەت باسبكردبا بۆ داهاتووى سەدام بەشێتە شێتە دوات دەكەوتن,خۆئەكەر زۆرنا تەنها 2مانگ پێش ئێستا ئەم سیناریۆیەت بۆ داهاتووى زین بن عابدین باسبكردبا دەیانكردى بە كەژا,خۆ ئەگەر تەنها 25 ڕۆژ پێش ئێستا ئەمەت بۆ حوسنى موبارەك بگوتایە خەلك گاڵتەیان پێدەكردنى ,من پێتان دەڵێم ئازادن چۆن سەیرم دەكەن و چیم پێ دەڵێن منیش ئەو سیناریۆیەم بۆ مەسعود بەرزانى داڕشتووە ئیتر درەنگ یان زوو هاكا بە عەملى بینیتان,چونكە من باوەڕم وایە كە خودا هیچ دیكتاتۆرێك و زاڵمێكى مرۆڤ كوژى بە سەربەرزى لە دونیا دەرنەركردووە هەموویانى بەسەرشۆڕى و زەلیلى لەناو بردووە كردونى بە عیبرەت لەناو میللتەكەى خۆیان و پاشان بۆ هەموو خەڵكى سەرزەوى(فیرعەون ,هیتلەر,ستالین,سەدام زینعابدین,حوسنى موبارەك,رەزا شاى ئێران...........هتد)



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە