کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ره‌وه‌ندی کوردستانی بۆ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

Friday, 18/09/2009, 12:00


کۆمیته‌ی پشتیوانی بانگه‌واز

دۆستان و هه‌ڵسوڕاوانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان

هاوکات که‌ بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان هه‌نگاو به‌ هه‌نگاو به‌رنامه‌و لیستی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان، ئه‌نجومه‌نی پارێزگاکان و لیستی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رایه‌تی ئێراق بانگه‌شه‌ ده‌کات و کاری بۆ ده‌کات، شێوازی کارابوون و کۆمه‌ککردن به‌ پرۆسه‌ی گۆڕان و بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان پێداویستی نوێ و ئه‌رکی جه‌ماوه‌ری نوێ دێنێته‌ ئاراوه‌. به‌مه‌به‌ستی تاوووتوێکردن و ده‌ستنیشانکردنی ئه‌و پێداویستیانه‌ و به‌ هیوای به‌ره‌وپێشچوونی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی گۆڕان به‌ ئه‌رکی خۆمانی ده‌زانین که‌ له‌ کۆبونه‌وه‌یه‌کی فراوان و گشتیدا سه‌رجه‌م دۆستان و هه‌ڵسوڕاوان ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌ شاری ستۆکهۆلم و ده‌وروبه‌ری بانگهێشتبکه‌ین و به‌شێوازێکی دیموکراتی پێشهات و نه‌خشه‌ی کاره‌کانی داهاتوو دابڕێژین.

وه‌ک به‌شێک له‌ پرۆسه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندنی ره‌هه‌نده‌ فکری، کولتوری و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان چه‌ند هه‌ڵسوڕاوێکی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان بابه‌تی تایبه‌تی پێشکه‌ش ده‌که‌ن و‌ پرسه‌گرنگه‌کان ده‌که‌نه‌ بابه‌تی گفتوگۆی ئاماده‌بوان.

کۆبونه‌وه‌که‌ گشتییه‌ بۆسه‌رجه‌م گۆڕانخوازان و دۆستانی گۆڕان له‌ شاری ستۆکهۆلم/سوید

رۆژی یه‌کشه‌ممه‌ 2009/09/20
شوێن: Husby trff
کات: 3 بۆ 6 پاش نیوه‌رۆ

کۆمیته‌ی پشتیوانی له‌ لستی گۆران/ستۆکهۆلم

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە