به گوڵ و گۆرانی وه‌ڵامی فیشه‌که‌کانیان بده‌نه‌وه نامه‌یه‌ک بۆ گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان
Wednesday, 23/02/2011, 12:00
به گوڵ و گۆرانی وه‌ڵامی فیشه‌که‌کانیان بده‌نه‌وه
نامه‌یه‌ک بۆ گه‌نجانی ده‌ربه‌ندیخان
ده‌زانم هیچ شتێک ئێوه به‌و ووڵاته‌وه نابه‌ستێته‌وه ته‌نها نائومێدی و خه‌ونه‌کانتان نه‌بێت، ئه‌وه‌ش ده‌زانم هیواکانتان بۆ ئاینده وه‌ک گوڵی "ئاماریلیس" چاوه‌ڕوانی یه‌ک دڵۆپه بارانه بۆ پشکوتن، ئه‌و دڵۆپه بارانه‌ش له ڕۆحی هه‌وره توڕه‌کانی ناخی هه‌ریه‌کێک له ئێوه‌دایه. ئازیزه‌کانم، لاوان و قوتابیانی شاره‌که‌م ئه‌مڕۆ بێده‌نگی جامی پڕبووه‌و چیتر به‌رگه‌ی لێڕژان ناگرێت، ئه‌مڕۆ کۆتایی درۆکانی مێژووی 20ساڵه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاته گه‌نده‌ڵه‌یه، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی په‌یمانی کۆمه‌ڵایه‌تی ساخته‌یه، که20ساڵه له‌گه‌ڵ ئێوه‌دا نوێی ده‌که‌نه‌وه، ئه‌مڕۆ ڕۆژی یه‌کلابوونه‌وه‌ی داد‌و سته‌مکارییه، ڕۆژی گه‌ڕانه‌وه‌ی که‌رامه‌تی ئینسانیی هه‌ر تاکێکی ئێوه‌یه، که 20 ساڵه له‌لایه‌ن سته‌مکارانی ده‌سه‌ڵاته‌وه دهڕووشێنرێت، ئه‌مڕۆ ڕۆژی گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ونه دزراوهکانتانه، ده‌خیلتان بم چیتر به هیچ درۆ‌و به‌ڵێنێکی ئه‌وانه‌ی 20 ساڵه بووه به پیشه‌یان نه‌خه‌ڵه‌تێن و سازش له‌سه‌ر ساده‌ترین مافی زهوتکراوتان نه‌که‌ن، نه‌هێڵن خه‌ڵکانێک له‌به‌ر ئاگری توڕه‌ی ئێوه‌دا ڕابردووی ساردییان گه‌رم بکه‌نه‌وه، هه‌روه‌ها ڕێگه نه‌ده‌ن که‌سانێک پریشیکی ئه‌م ئاگره بۆ شوێنێکی تر بدزێت و له‌جێگه‌یه‌کی تره‌وه ئاگرێکی ڕق هه‌ڵگیرسێنێت، ئه‌م ئاگره وه‌ک ئاگری نه‌ورۆز هه‌واڵی سه‌رکه‌وتن و کۆتایی سته‌مکاریمان پێڕاده‌گه‌یه‌نێت، نه‌هێڵن هیچ ده‌ستێکی چه‌په‌ڵ دارێکی تێوهژهنێت.
ئازیزانم ئه‌مڕۆ له‌به‌رده‌م ساتێکی زۆر مێژوویداین، له‌هه‌مانکاتدا زۆر ترسناک، ئه‌مڕۆ له چاوه‌ڕوانی هه‌ڵهاتنی هه‌تاوێکی نوێداین تیشکه‌کانی بێ جیاوازی به‌هه‌موولایه‌ک بگات، به‌ڵام له‌هه‌مانکاتدا هێزێک هه‌یه ڕوو له‌شه‌وه زه‌نگ، تکام وایه نه‌هێڵن هێزی ئه‌م ئه‌هریمه‌نانه به‌سه‌ر هێزی ئاهوردا سه‌رکه‌وێ، نه‌هێڵن ئه‌م تاریکپه‌رستانه چیتر له‌سه‌ر کوشتنی خه‌ونه‌کانی ئێوه به‌رده‌وام بن، نه‌هێلن ده‌ستی ئه‌و پیاوه کێوییانه‌ی هێشتا له تۆزی ئه‌شکه‌وته‌کان پاک نه‌بوونه‌ته‌وه ناڕه‌زایه‌تییه‌کانتان به ئاقارێکدا به‌رن ئه‌م به‌هاری شادییه بکه‌ن به شین.
ئازیزانم له ئه‌مڕۆوه ڕوخسه‌ت له مامۆستاکانتان و بهڕێوهبهرهکانتان وه‌رگرن و به‌ده‌م گۆرانی و سروودی نیشتیمانییه‌وه بڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان، ببینم شه‌قامه‌کانی ده‌ربه‌ندیخان پڕکه‌ن له گۆرانی و گوڵ، قه‌ڵه‌مه‌کانتان به‌رزکه‌نه‌وه و ووشه‌کانتان به‌ده‌نگ بڵێنه‌وه، هیچ هێزێک له‌دونیادا ناتوانێت ڕووبه‌ڕووتان بێته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌قه‌شیان لێکردن ئێوه هه‌ر گوڵیان تێگرن، تازه ئه‌م ماتۆڕه نوێیه‌ی ڕۆحی ئێوه به هیچ چه‌کێکی سواو له‌کار ناکه‌وێت. بتانبینم گه‌نجانی ده‌فژه‌ن ئه‌مڕۆ کاتی شادکردنی ڕۆحی ده‌روێش عه‌بدوڵایه، لێیده‌ن ده‌ف.. ده‌ف با بگاته ئاسمان ئاوازی ترپه‌ی دڵی گه‌نجان، حیکایه‌ته خنکاوه‌کانی ناخی گه‌نجانمان بهیانکهن، ئه‌مڕۆ ڕوباری سیروان هه‌ر گوێیه‌کی کردووه به دوو تا هه‌واڵی سه‌رکه‌وتنی ئێوه له‌گه‌ڵ خۆیدا بۆ ده‌ریا و ئۆقیانۆسه‌کان به‌رێت، ئه‌مڕۆ شاخه‌کانی زمناکۆ و زه‌رده باڵایان له باڵای ئێوه ده‌گرن، ده‌ی بتان بینم شۆڕشێک له گوڵ و گۆرانی به‌رپا بکه‌ن، ئێوه ئاینده‌ن ئومێدم پێتانه، له‌گه‌ڵتاندام به ڕۆح به گیان ئه‌گه‌رچی وه‌ک جه‌سته دوورم لێتانه‌وه، به‌ڵام خوێنی ده‌ماره‌کانم چونکه له ڕووباری سیروانه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه قوڵپ ئه‌دات، دڵم له‌گه‌ڵ هه‌ر ترپه‌یه‌کی دڵی ئیوه‌دا به‌خێرایی لێده‌دات ده‌ی با پێکه‌وه بڵێین:
زه‌ڕه‌یه‌ک خاکی وه‌ته‌ن ناده‌م به قه‌سری قه‌یسه‌ری
جۆگه‌له‌و کانی وه‌کو که‌وسه‌ر هه‌وای وه‌ک جه‌نه‌ته
یاسین بانیخێڵانی
23.02.2011
سویسرا
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست