کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌رهه‌م سالح 13 دۆنم زه‌وی به‌خشيه‌، شيرزاد عه‌بدولره‌حمان و ئه‌ڤين ئاسۆ!

Tuesday, 07/06/2011, 12:00


بۆ ئه‌وه‌ی باشتر خه‌ڵكی كوردستان مه‌سعود و به‌رهه‌م ساڵح بناسن، له‌ جياتی بنبركردنی گه‌نده‌لی، خه‌ريكی ته‌شه‌نكردن و گه‌شه‌پيدانی گه‌نده‌لين
زياتر له‌ 2 مانگه‌ به‌رهه‌م ساڵح برياری به‌خشينی 12 دۆنم زه‌وی داوه‌ به‌ ئه‌ڤين ئاسۆ، به‌ڵام نوسراوه‌كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌ نی شاره‌زانی هه‌ولێر ڕاگيرابوو، دوای لادانی سدقی زراری خودی مه‌سعوديش ته‌داخولی كردووه ‌و ئه‌و 12 دۆنمه‌ زه‌ويه‌يان به‌ناوی پرۆژه‌ی هونه‌ری داوه‌ته‌ ئه‌ڤين ئاسۆ ، له‌ رۆژی 4 / 6 / 2011 له‌لايه‌ن نووسينگه‌ی دكتۆر به‌رهه‌می ئه‌نجومه‌نه‌وه‌ ئاگاداریی ئه‌ڤين ئاسۆ كراوه‌ ده‌توانيت خه‌ريكی معامه‌لاتی زه‌ويه‌كه‌ی بێت و بۆی دياری كراوه‌. به‌ پێی سه‌رچاوه‌يك له‌ پاسه‌وانه‌كانی به‌رهه‌م ساڵح رایگه‌یاند، که‌ 3 له‌سه‌ر 4 ی ئه‌م مانگه‌ ئه‌ڤين ئاسۆ له‌ ماڵی به‌رهه‌م سالح بووه‌ له‌ هه‌ولير و بۆ رۆژی دواتر كاره‌كه‌ی بۆ ئه‌نجامدراوه‌!

هه‌والی دووه‌م
مه‌سعود بارزانی له‌ كاتێكدا بانگيشتی نه‌ هيشتنی ته‌داخولی حزبايه‌تی و ئيداری ده‌كات ، شێرزادی عه‌بدولره‌حمان (به‌ڕێوه‌به‌ر) به‌ پله‌ی راويژكار به‌ ژماره‌ 17 به‌ واژووی مه‌سعود بارزانی خانه‌نشين كراوه‌!
له‌ هه‌مانكاتدا به‌رهه‌م ساڵحيش دويني ره‌زامه‌ندی نيشانداوه‌ به‌ واژووی خۆی بۆ به‌خشينی یه‌ک يه‌ك دۆنم زه‌وی به‌ناوی دامه‌زراندنی چاپخانه‌ی هه‌ريم به‌ناوی شێرزاد عه‌بدولره‌حمان، هه‌ر دويني له‌كاتی مه‌راسيمی تواناسازی بۆ خويندنی باڵا، كه‌ له‌ ئه‌نجومه‌نی وه‌زيران رێكخرابوو، به‌رهه‌م له‌ دوای مه‌راسيمه‌كه‌ 10،000 ده‌ هه‌زار دۆلاری به‌ شێرزاد داوه‌ به‌ناوی نه‌خۆشيیه‌وه‌!
شێرزاد دوای ئه‌وه‌ی له‌ گۆڤاری هه‌رێم لادرا‌، ئيستا زۆر هه‌وڵی ئه‌وه‌ی داوه‌ تا بگه‌ريته‌وه‌ بۆ ناو رۆژنامه‌ی خه‌بات و به‌ جيگری سه‌رنووسه‌ری خه‌بات، بۆ ئه‌م پله‌يه‌ش، له‌ ده‌رگای هه‌ريه‌كه‌ له‌ ژيان ميرانی هاوسه‌ری فازيل ميرانی ، ئيجرا بارزانی سكرتيری نيچيربارزانی ، سه‌ردانی هيمن هه‌ورامی پاراستنيشی كردووه‌!
هه‌رچه‌نده‌ دوێني برياری لادانی نه‌ژادی عه‌زيز سورمي له‌ سه‌رنووسه‌ری رۆژنامه‌ی خه‌يات درا، سه‌لام عه‌بدولڵا ی به‌رپرسی لقی 4 پيشوو كراوه‌ته‌ سه‌رنووسه‌ری ئه‌و ڕۆژنامه‌يه‌، پێناچێت سه‌لام عه‌بدولا رازی بێت، که‌ شێرزاد عه‌بدولره‌حمان بكرێته‌ جێگری!

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە