سلێمانی له‌ئێواره‌یه‌کی ڕۆحانیدا
Sunday, 07/03/2010, 12:00
شار
له‌ناو گه‌واڵه‌ی دوکه‌ڵدا
چاوه‌کانی
وه‌ک چرای ،ماڵه‌جوتیاره‌هه‌ژاره‌کان
کز ده‌سوتێ
،،،،
شار
له‌تاوی گه‌رما
له‌داخی هه‌وای به‌ر سپلیت
ڕیشۆڵه‌غه‌مگینه‌کانی
باخچه‌ی گشتی
بۆ کۆچێ چون ، باوه‌ڕناکه‌ن
بگه‌ڕێنه‌وه
بۆ ئامێزی سنه‌وبه‌ره
نایلۆنه‌کان
،،،،
شار
پێویستی
به‌نوسینی ،یاخی شه‌وه‌و
به‌یانه‌قاچاغه‌کانه
تاسپێدان
بزه‌بخاته‌سه‌ر لێوی خه‌ڵکی
شارم،واتێنه‌گه‌ن
بێ‌خودانن،له‌سوتانی عه‌شق بگه‌ن
ئاڵای سپی باهه‌ڵنه‌که‌ن
،،،،،
دار ته‌له‌کانی شاری من
چاوده‌گێڕن
بۆ پۆسته‌ری شه‌هیده‌کان
ئه‌و پۆسته‌ره‌ی
هه‌موو شه‌وباران لێ ی ده‌دا
چاش ده‌یدڕی
سیخوڕ چاوی هه‌ڵده‌کۆڵێ
ڕه‌شه‌بای شار گاڵه‌ی
ده‌کرد ،به‌باڵایدا
شه‌هید ،سه‌نگه‌ری چۆڵ
نه‌کرد
شه‌هید ، شاری قه‌د جێنه‌هێشت
،،،،،،
شار پیویستی
به‌زامدارێکی تره *
تاڕۆژانه‌ڕه‌نگ تێکه‌ڵکات
ووتاکانی ژیان
په‌نده‌کانی پێشینان و
کۆپله‌شعری توێکڵ دار
وه‌بیر خه‌ڵک بێنێته‌وه
،،،،
شار
پێویستی به‌هاتنی شه‌مامه‌یه **
تاگوڵاو پرژێنی شه‌قام
به‌وپسپێرێ
،،،،
شار
پێویستی، به‌هاتنی ڕه‌وه‌ئه‌سپی
دانزه‌سواره‌ی مه‌ریوانه
تاشار له‌تفه‌نگی په‌موو
پاکاته‌وه
،،،،
شار
پێویستی
به‌قوتابخانه‌ی ،گۆیژه‌یه***
له‌کرۆکدا
تاسپێدان، به‌ده‌نگی قوتابێکان و
به‌سرودی ئه‌ی ڕه‌قیب
هه‌موو شار له‌خه‌و هه‌ستێنێ
،،،
شار تامه‌زرۆی هه‌ڵۆی شه‌وه
تابه‌قرمه‌ژنی گوله
ئاسمانی شار داخبکات و
له‌جێی، له‌یلایه‌ی داپیره
هه‌موو شارم بخه‌وێنێ
* زامدار
خالید زامداری خه‌تخۆش و هونه‌رمه‌ند که ڕۆژانه‌له شه‌قامی سابونکه‌ران ، به‌رامبه‌ر
دوکانه‌که‌ی هۆنراوه‌یان په‌ندی پێشینانی ده‌نوسی به‌خه‌تێکی جوان .
**هه‌موو به‌یانیانێک گوردنشینه‌کانی ده‌وری شار باره‌ترۆزی وکالیاریان ده‌هێنا،شه‌مامه‌کانیان
له‌سه‌ر کۆڵوانه‌کان له‌قه‌راغی شۆسته‌کاندا داده‌نا ، بۆنی خۆشی ئه‌و ناوه‌ی پڕ ده‌کرد
***ئیستا جێگه‌ی قوتابخانه‌ی گۆیره‌پارکه‌رینی ئۆتۆمۆبیله،سه‌رده‌مێک هه‌موو به‌یانی یه‌ک
له‌حه‌وشه‌ی قوتابخانه‌دا سروده‌کان ده‌وترا به‌ده‌نگی هه‌وو قوتابیانی قوتابخانه‌که
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست