تورکیا ده‌ستی به سازکردنی بنکه سه‌ربازییه‌که‌ی دیانه کرد
Wednesday, 29/04/2009, 12:00
وێڕای ئاشکرابوونی ورده‌کارییه‌کانی کۆبوونه‌وه‌ی سێ قۆڵی باڵای دژی پ‌ک‌ک له به‌غدای پایته‌ختی عێڕاق، تورکیه ده‌ستی به سازکردنی بنکه سه‌ربازییه‌که‌ی له دیانه(سۆران) کرد. هه‌روه‌ها له کۆبوونه‌وه‌که دا بڕیار درا که له دژی پ‌ک‌ک ناوه‌ندی هه‌واڵگری تازه بکرێته‌وه.
به گوێره‌ی Lekolin.org و ANF دوای کۆبوونه‌وه‌که‌ی 12 نیسان له شاری به‌غدا، تورکیا له هه‌رێمی باشووری کوردستان کت‌وپڕ ده‌ستی به سازکردنی بنکه‌یه‌کی سه‌ربازی تازه کرد. هه‌روه‌ها زانرا که له مه‌ڕ گه‌ڵاڵه و کاره‌کانی بنکه سه‌ربازیه‌کانی تورکیه، له حکوومه‌تی ناوه‌ندی عێڕاق زیاتر، سه‌رکردایه‌تی حکوومه‌تی هه‌رێم پێیه‌وه خه‌ریک ده‌بێ.
به گوێره‌ی به‌ڵگه و زانیارییه‌کان شه‌وی 15 نیسان له کاتژمێر 22:00 به دواوه 3 پاس به پلاکی مێرسین(MERSIN) و هاتای(HATAY) پڕی سه‌رباز و دوو کامیۆنی بارهه‌ڵگر که به چادر داپۆشرابوون، له ده‌روازه‌ی سنووری خابووره‌وه هاتوونه نێو هه‌رێمی باشووری کوردستان و به‌ره‌و شوێنی سازکردنی بنکه سه‌ربازییه‌که وه‌ڕێکه‌وتوون. هه‌روه‌ها ئه‌م کاروانه سه‌ربازییه هه‌ر له ده‌روازه‌ی خابووره‌وه تا شوێنی مه‌به‌ست له لایه‌ن هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌وه پارێزگاری لێکراوه. ده‌گوترێ که بۆ کاروباری سازکردنی بنکه سه‌ربازیه‌که ژماره‌یه‌ک ئه‌ندازیار و که‌ره‌سته‌ی پێویست له تورکیاوه هێنراونه‌ته ده‌ڤه‌ره‌که. هه‌روه‌ها زانراوه که بنکه‌که له سه‌ر رێگای نێوان دیانه - هه‌ولێر و له شوێنێکی نێزیک گه‌لی عه‌لی به‌گ هه‌ڵکه‌وتووه و ئه‌و شوێنه‌ش له سه‌ر خه‌ڵکی مه‌ده‌نی پاوان کراوه.
له کۆبوونه‌وه سێ قۆڵییه‌که‌ی به‌غدا دا بڕیار وه‌رگیراوه که له هه‌رێمی باشووری کوردستان بێجگه له بنکه‌کانی میت و باره‌گاکانی به‌ره‌ی تورکمانی، رێ و شوێنی تایبه‌ت بگیرێته به‌ر بۆ پاراستنی ئه‌و ناوه‌نده هه‌واڵگرییه نهێنییانه‌ش که ده‌کرێنه‌وه. له‌وڕا له شاری زاخۆ بۆ کردنه‌وه‌ی ناوه‌ندێکی وا کاره به‌راییه‌کان ده‌ستیان پێکردووه. ئه‌و ناوه‌نده هه‌واڵگرییانه له هه‌مان کات دا سه‌ر به ناوه‌ندی سه‌ره‌کی دژی پ‌ک‌ک ده‌بن له شاری هه‌ولێر. له‌م ناوه‌نده دا چه‌ندین پسپۆڕی تایبه‌تی دژه تیڕۆر له لایه‌ن تورکیه، عێڕاق، حکوومه‌تی هه‌رێم و ئه‌مریکا جێگه ده‌گرن. به پێی زانیارییه‌کان یه‌کێک له ئامانجه‌کانی ئه‌م ناوه‌نده ده‌ستنیشان کردنی بنکه‌کانی گه‌ریلا و به‌ڕێوه‌بردنی ئۆپه‌ڕاسیۆنی له‌ناکاو و سنوورداره. بۆ ئه‌مه‌ش که‌ڵک له فڕۆکه هه‌واڵگرییه‌کانی جۆری هێڕۆن و پریداتۆر وه‌رده‌گیرێ.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست