کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئەرێ براینە ئێرە كوردستانە یان توركستانە؟؟؟

Sunday, 28/03/2010, 12:00


دیارە هەموو نەتەوەیەك بەدرێژایى مێژوو خەڵكى لێهاتووى تیابووە و تیایە ، وەنەتەوەى كوردیش لەهیچ سەردەمێكدا لە كەڵەپیاوان بێ بەش نەبووە لە زۆربەى بوارەكانى ژیاندا. بەڵام زۆر بەداخەوە لەژێر دەسڵاتى سیاسی كوردى هاوچەرخدا ، لە زۆر شوێن و دام و دەزگادا ئەو خەڵكە لێهاتووانە لە جێگاى خۆیاندا نین لەبەر ئیعتباراتى سیاسی-ئلیدۆلۆژى، بۆیە دەبینین كە ئەمڕۆ كۆماڵگاى كوردى وەك موشەخۆرێكى زەبەلاحى لیهاتووە و هیچ بەرهەمێكى ژیاری و ڕۆژانەى خۆى بەرهەم ناهێنێت، لەكاتێكدا زۆربەى زۆرى پایەكانى ژیانى ژیاریمان هەیە.
ئەوەى كە زۆر سەرەنجى منى ڕاكێشاوە ئەوەیە كە زۆرترین بەڕێوەبەرەكان لە زۆردام و دەزگادا لە هەولێرى پایتەخت توركمانەكان-مەسیحى هەولێر بەڕێوەیدەبەن؟! بۆ نموونە با سەیرێكى زانكۆى بكەین كە باڵاترین دەزگاى مەعریفییە لە وڵاتدا، لە زانكۆى سەڵاحەدین-ك. كشتوكاڵ بۆ ماوەى 6 ساڵە توركمانەكان بەڕێوەى دەبەن؟!وەك بڵێت لە ناو ئەو كۆلێژەدا یەك كوردى ڕەسەنى تێدانەبێت بۆ پۆستەكانى عەمید و چێگرەكانى و سەرۆك بەشە زانستی و ئیدارێكان لەكاتێكدا دوو پڕۆفیسۆر لەو كۆلێژە هەن كە هردووكیان كوردن. وە ئەم حاڵەتەش لەڕوانگەى زانستییەوە ڕێڕەوى نەگردووە تاوەكو پاساوى بۆ بێنینەوە.
بەڕێزان بۆ سەلماندتى ئەم مەسەلەیە با بێكەوە بڕوانینە ڕێبەرى دەرچووانى خولى 28 ى ساڵى 2008-2009 ى زانكۆى سەڵاحەدین و سەرژمێرییەكى زانستیانەى بكەین و بزانین چەند دكتۆر و مامۆستاى تیایەو چەندى كوردن و چەندى نەتەوەى ترن و پۆستەكان دراوە بە كێ؟! وە چى حسابێك بۆ لێهاتنى زانستى كراوەو چەند حەقى تاكى كوردى خوراوە لە سایەیى خود حوكمڕانی كوردا لەم هەرێمە.
بەپێى ئەو ڕێبەرە 153 مامۆستا لەو كۆلێژەدا هەن (بڕوانە پەرەى 95-100 لەڕێبەرى دەرچووان)كە 102 مامۆستایان كوردن وە 51 مامۆستایان توركمان و عەرەب ومەسیحین، بەڵام بابزانیین چەند پۆستیان بە كورد دراوە:
1- د.شیرزاد عمر ڕاگر توركمانە
2- د. عادل حسن سەرۆكى بەشى پاراستنى ڕووەك توركمانە
3- د. عبد الجبار عمر سەرۆكى بەشى پیشەسازى خۆراك توركمانە
4- د. رفعت احمد سەرۆكى بەشى سامانى ئاژەڵ توركمانە
5- د. رعد جورج چێگرى ڕاگرى زانستى مەسیحییە
(ئیستا سەرۆكى بەشى بەروبوومى كێڵگەییە)
6- د. سامى محمد سەرۆكى بەشى بەرووبوومى كێڵگەیی كوردە
(لابرا لەپۆستەكەى)
7- م. نشاە مولود سەرۆكى بەشى بەرهەمى ڕووەك توركمانە
8- م. سوران ژنون جێگرى ڕاگر توركمانە
9- د. عسمان عمر سەرۆكى بەشى دارستان كوردە (خێزانى توركمانە)
10- م. مسعود خلیل لێپرسراوى تۆمار توركمانە
11- د. نوال هرمز لێپرسراوى خوێندنى باڵا مەسیحییە
12- م. سازارسامى لێپرسراوى كاهاید توركمانە
13- م. نهى ێباح لێپرسراوى پلاندانان عەرەبە
14- د. امجد بویا لێپرسراوى كاهاید لە وەزارەت (كاندیدی كۆلێژ) مەسیحییە
15- د.أبراهیم محمد نوێنەرى مامۆستایان كوردە (خێزانى عەرەبە)
بەڕێزان، ئاخۆ بۆ دەبێت عەمید و چێگرەكەى و سەرجەم سەرۆك بەشە زانستییەكان دەبێت توركمان یان خزمى توركمان بێت لەم كۆلێژەدا؟.... ئاخۆ دكتۆرە كوردەكان ئاستیان نزمە بۆ ئەم پۆستانە؟ گەر وایە بۆ هەوڵى بەرەو پێشچونیان نادرێت؟ ئەى ئێمە لە كوردستان ناژین؟ ئاخۆ لە هیچ وڵاتێكدا لەم مۆدێلەى ئێمە هەیە؟
وەڵامى ئەو پرسیارانە زۆر ئاسانە وە نموونەش هەر لەناو ڕێبەرەكەدا هەیە كە مەسەلەكە ئاستى زانستى نىیە. ڕاگرى ئەم كۆلیژە لە پەڕەى 94 دا لە پێش ناوەكەى نووسى وە پ.ى.د. شیرزاد عمر كە لەڕاستیدا پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر نىیە بەڵكو مامۆستایە (بڕوانە ل 99 بەشى دارستان 2 هەمین ناو) ئەمە هەڵەى هونەرى نىیە بەڵكو بۆ چەواشەكردنە .
لەلایەكى ترەوە كە زۆر جێگەى داخە ئەوەیە كە زۆرێك لە مامۆستا عەرەبەكان كە لەم كۆلیژەن كەسانى كۆنە بەعسین و هەندێكیشیان (اێدقاو سیدالرئیسن) هەندێكیشیان لێپرسراوى كێڵگەى ئیبائى زراعین كە تایبەت بوو بەو ئاژەڵانەى كە سەر دەبڕان بۆ سەرۆكایەتى كۆمارى چاران؟؟!!
وە لەهەمان كاتدا ئەوانەى كە سەرۆك بەشن زۆربەیان كۆنە رەفیقن بۆنموونە :
1- د. عادل حسن سەرۆكى بەشى پاراستنى ڕووەك رەفیق حزبى بووە ولێپرسراوى یەكەى تۆمارى ك. كشتوكاڵ-ز.موسل بووە؟!! وەساڵى 2001 لە لیبیا گەراوەتەوە كوردستان.
2- د. رفعت احمد سەرۆكى بەشى سامانى ئاژەڵ رەفیق حزبى بووە بە ئەبو دورید ناساوبووە لە ك. بەیتەرە-ز.موسل ؟!! وەساڵى 2000 گەراوەتەوە كوردستان.
3- د. امجد بویا رەفیق حزبى بووە لە ك. كشتوكاڵ-ز.موسل؟!!
4- د. عبد الجبار عمر سەرۆكى بەشى پیشەسازى خۆراك نەسیر متقدم بووە لە پەیمانگاى تەكنیكى هەولێر؟!
لە لایەكى ترەوە هەندێكیان لە زانكۆكانى ترى هەرێمى كوردستان دەركراون ، بۆنموونە:
1- د. رعد جورج چێگرى ڕاگرى زانستى (ئیستا سەرۆكى بەشى بەروبوومى كێڵگەییە) لە زانكۆى سلیمانى دەركرا لەبەر ئەوەى كە كاتێك سەرۆك بەشى خاك وئاو بوو وە تاكە دكتۆر بوو لەو بەشە زانكۆى سلیمانى بەجیًهێشت و چووە ڕێكخراوى فاو، بۆ پارە پشتى لەزانكۆكرد، بۆیە لەسەر وەسیەتى د.كمال خۆشناو لە زانكۆى سلێمانى دەركراو لە هەولێریش بوو بە شاڕسوارى مەیدان؟!
لەلایەكى ترەوە زۆرێك لەم شارسوارانە كە زیاتر لە 20 ساڵە لە ناو زانكۆدان تاوەكو ئیستاش نازناوى زانستیان هەر مامۆستایە واتە تاوەكو ئیستا نەیانتوانیوە 2 توێژینەوەى بەهێز بكەن لەو ماوە زۆرەدا تاوەكو لایەنى كەم ببن بە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر؟! بۆ نموونە:
1 - د.شیرزاد عمر ڕاگر مامۆستا
2- د. رفعت احمد سەرۆكى بەشى سامانى ئاژەڵ مامۆستا
3- د. رعد جورج ئیستا سەرۆكى بەشى بەروبوومى كێڵگەییە مامۆستا
4- م. نشاە مولود سەرۆكى بەشى بەرهەمى ڕووەك مامۆستا
5- م. سوران ژنون جێگرى ڕاگر مامۆستاى یاریدەدەر
6- م. مسعود خلیل لێپرسراوى تۆمار مامۆستاى یاریدەدەر
7- د. نوال هرمز لێپرسراوى خوێندنى باڵا مامۆستا
8- م. سازارسامى لێپرسراوى كاهاید مامۆستاى یاریدەدەر
9- م. نهى ێباح لێپرسراوى پلاندانان مامۆستاى یاریدەدەر
10- د.أبراهیم محمد نوێنەرى مامۆستایان مامۆستا
لە كۆتاییدا دەڵیم:
هەموو نەتەوەیەك هەقى خۆیەتى شانازى بەخۆیەوە بكات و حەقى خۆشیەتى حوكمڕانى خۆى لەهەمووبوارێكدا بكات و هیچ نەتەوەیەك لەوەى تر زیاتر نیین بەڵام چێى ئەسەفە كە لەوڵاتێكدا كەرەستەو كەسى خۆت هەبێت و پشتیان تێبكەیت و نەتەوێت لەسەر قاچى خۆت بوەستى، من كە كەسانى پسپۆڕم نەبوو باپشت بە كەسانى ترى پسپۆر ببەستم بەڵام نەك پشت بە كەسانى كۆنە بەعسى و كەسانێك لەماوەى 20 ساڵ خزمەتى زانكۆیەدیدا تاوەكو ئیستا خاوەنى 2 توێژینەوە نەبن لەسەر ئاستى جیهانى وە ئەو بڕوانامانەى كە هەیانە بە مەحسوبیەتى بەعسی بوون وەدەستیان هێنابێت یان بە ئیستغلال كردنى بارودۆخى ناهەموارى ناوخۆى ساڵانى پێشومان، من دەپرسم لە چى زانكۆیەكى ڕەسەنى جیهانیدا تاوەكو پرۆفیسۆر هەبێت قوتابى دكتورا ئەبێت بەسەرۆك بەش؟؟! یان مامۆستا ببێت بە عەمید؟! یان مامۆستا ببێت بەسەرۆكى زانكۆ؟!.....دەبەسە با ڕێگە لەم میلەتە خێرنودیووە نەگرین و با لێگەڕێن هەناسەیەك هەڵمژێت......من نازانم تاوەكو ئیستا چەند هەڵبژاردن كرا لە كوردستاندا؟....دەبا لە ناو زانكۆكانیشدا هەڵبژادن بكرێت بۆ سەرچەم پۆستەكان ئەوچا پاش 4 ساڵ بزانە زانكۆچى كاریگرییەكى دەبێت لەسەر كۆمەڵگاو لە لایەكى تریشەوە زانكۆ لە ئامادەییەكى دواكەوتووە (وەك لە ڕاپۆرتى پار ساڵى یونسكۆدا هاتبوو) دەگێڕینەوە بۆ ئاستى پێویستى خۆى.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە