کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەیركەن یەكێتى لەڕێگەى كەرتى تەندروستیەوە خەریكى چ كارەساتێكە .

Monday, 20/06/2011, 12:00


یەكێك لەو كەرتە گرنگ و هەستیارانەى پەیوەندى ڕاستەوخۆى بەهەموو تاكێكى ئەم كۆمەڵگایەوە هەیە كەرتى تەندروستیە كەئەم كەرتەش بەشێوەیەك گەندەڵ و كارەستبار بووە خۆشیان باوەڕیان پێیى نەماوە ئەوەتا بۆ تەندروستى خۆیان و منداڵەكانیان بلیت و فڕۆكە و كام دەوڵەتە بیانەوێ حازرەو هەیە ، هەرلەجەلال تاڵەبانى و جێگرەكەى و هەموو ئەندامانى مەكتەبى سیاسى و سەركردایەتیەوە بیگرە تا دەگاتە كادیرانى هەر خوارەوە ئەگەر پەنجەیەكیان ئازارى هەبێ یەكسەر بۆ دەرەوە ، سنوورى پارتی و بنەماڵەش بەهەمان شێوە ، واتا هەرگیزاو هەرگیز ئەوان ئامادەنین ئەو خزمەتگوزرایە تەندروستیە وەرگرن كەخەڵكى لادێكان و كەسوكارى شەهیدان و پاشماوەى ئەنفال و كیمیاباران وەرى ئەگرن كەئەمە بەئاشكرا خۆجیاكردنەوەشە لەخەڵكى كوردستان نەوەك نەخواستە لەگەڵ خەم و ئازارەكانى ئەو میللەتەدابن .
لەسنوورى ئیدارەى سلێمانى یەكێتى هەر زوو لەڕێگەى دروستكردنى نەخۆشخانەى شۆڕشەوە دەستى خستە ناو ئەم كەرتە و كردیە هاوشێوە و بەدیلى وەزارەتى تەندروستى ((دیارە لەمە خۆشتر نیە تۆ خزمەتى كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگە و خەڵك بكەى ، بۆ ئەوەى خوێنەرانى بەڕێز بەهەڵە لێمان حاڵى نەبن ، چەند جارێكى تریش دووپاتى ئەوەمان كردۆتەوە لاریمان لەوەنیە ، قسەى ئێمە لەسەر ئەوەیە ئەرێ بەڕاست بەفیعلى ئەم حزمەتگوزاریانە بۆ ئەوانە ؟)) بێگومان نەخێر ؟ ئەمە تەنها بۆ خۆڵكردنە چاوى خەڵكە و دەروازەیەكە بۆ بردنى بڕێكى تر لەبودجەى ئەم میللەتە و لەولاشەوە بەناوى بودجەى حزب و بەمنەتێكى زۆرەوە بەو میللەتە ماڵوێرانە و كەسوكارى شەهیدان و پێشمەرگەى ئەفرۆشنەوە ، جگەلەوەى چ لەڕابردوو چ لەئێستاشدا ئەم دەزگایە بۆتە شوێنێك ..
1_ بۆ ململانێ و تەسفیەكردنى نەیارانى باڵى تاڵەبانى .
2_ چى بیانەوێت بۆ بەرژەوەندى تایبەتى خۆیان لەڕێگەى ئەم نەخۆشخانەیەوە ئەیكەن .
باشترین بەڵگەش بۆ ئەم دووخاڵە كارەساتى دوورینەوەى پەردەى كچێنیەكان و ئیفلیج كردنى جەبار فەرمان بوو ئێستاش وەك باس ئەكرێ ئەڵێن دلێرى سەید مەجیدیش لەڕێگەى نەخۆشخانەى شۆڕشەوە ژەهرخوارد كراوە ، هەروەها ئەڵێن دەزگاى زانیارى و باڵى تاڵەبانى نیشانەى پرسیاریان لەسەر هەر كەسێك هەبێ ئەوە یەكسەر هەر ڕێگەی بكەوێتە نەخۆشخانەى شۆڕشەوە ڕاوانەى دكتۆرەكەى مامەى ئەكەن و لەڕێگەى ئەوەوە یەكسەر قەستەڕەى دڵیان بۆ ئەكرێ و لەكاریان ئەخەن و تاتەمەنیان ماوە ئەبێ لەژێر چاودێرى ووردى پزیشكى دابن .
ئەوەتا لەنوێترین داهێنان و سیناریۆشدا ئەیانەوێ هەیكەلى دام و دەزگاكانى وەزارەتى تەندروستى و ئەو خزمەتگوزاریانەى ناوەندەكانى سەربەم وەزارەتە پێشكەشى خەڵكى ئەكات لاى تێكرایى خەڵكى كوردستان ناشیرینى بكەن لەبەرامبەردا نەخۆشخانەكانى شۆڕش لەڕێگەى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگەوە چالاك بكەن و خەڵكى پێ فریوبدەن ، واتا لەلایەك بیانخەنە دژایەتى كردنى وەزارەتى تەندروستى لەولاشەوە ئاژاوەیەك بخەنە نێوان ئەم دوو ناوەندە تەندروستیەوە ، بەشێوەیەك لەنەخۆشخانە و مەڵبەند و بنكە تەندروستیەكاندا پێشكەشكردنى هەموو خزمەتگوزاریەكان بەپارەیە لەڕێگەى بڕینى بلیتەوە دەبێ (بۆ داخڵ بوون بۆ چارەسەر بۆ تیشك و سۆنەر بۆ تاقیگە و بۆ هەموو ئەمانە بلیتێك و دووان و سیانت ئەوێ)بەڵام لەنەخۆشخانەى شۆڕش بەپێچەوانەوە یان بەخۆڕایە یان بەپارەیەكى ڕەمزیە ، واتا تۆ لەنەخۆشخانەكانى شۆڕش بە چەند دینارێك هەموو چارەسەر و پشكنین و تیشك و سۆنەر و دەرمانێك وەرئەگرى بەڵام لەنەخۆشخانە و بنكە تەندروستیەكانى سەربەوەزارەتى تەندروستى وانیە ، بۆیە ئێستا ئەبینین تێكرایى خەڵك ڕووى كردۆتە نەخۆشخانەكانى شۆڕش و ئەڵێن ئەم نەخۆشخانەیە ئى یەكێتیە و بەخۆڕایە و بۆ هەموو خەڵكە ، لەكاتێكدا هەموو چارەسەر و دەرمان و ئەمبولانس و مەسروفاتێكیان لەسەر وەزارەتى تەندروستیە و بەناویش سەربەحزب و فەرماندەیى گشتى و بەدیكۆریش سەر بەوەزارەتى پێشمەرگەیە و بەڕێوبەرى گشتى فەرمانگەى تەندروستى سلێمانى لەهەمان كاتدا سەرپەرشتى ئەكا ، واتا سەرچاوەى چارەسەرى هەردوولایان لەیەك ناوەندەوە دێ كەوەزارەتى تەندروستیە .
پیلانەكەیان چۆن داڕشتووە ..
بەڕێزان .. لەناوەڕاستى مانگى ڕابردوو هەریەك لەشێخ جەعفەر و دكتۆر ڕێكەوت و هێرۆى برایم ئەحمەد و لەتیف شێخ عومەر لێپسراوى نووسینگەى حكومەتە كارتۆنیەكەى بەرهەم ساڵح لەسلێمانى بۆ ئەو مەبەستە كۆبوونەتەوە بڕیاریانداوە كەگرنگى تەواو بەنەخۆشخانەكانى شۆڕش بدرێ وەك دەسكەوتێكى یەكێتى و مەڵبەندەكان بەخەڵك بفرۆشرێتەوەو خەڵك و هاوڵاتیانى تریش لەوێ چارەسەر وەربگرن بەخۆڕایى و هەموو خەڵك هانبدرێ بچنە ئەوێ بۆ چارەسەر و سەرجەم ئۆڕگان و دام و دەزگاكانى یەكێتى ئاگادار بكرێنەوە كەهەڵمەتى ڕاگەیاندن بۆ ئەو مەبەستە بكەن و لەهەموو كۆڕ و كۆبوونەوە و دانیشتنێك باس بكرێ و بڵێن ئەوەتە وەزارەتێكى زل و زەبەلاحى وەك تەندروستى ناتوانێ هێندى دەزگاى تەندروستى پێشمەرگە و نەخۆشخانەكانى شۆڕش چارەسەرى و خزمەت پێشكەش بەخەڵك بكات .
جاسەیرى پیلان و خۆڵكردنە چاوى ئەمانە بكەن ...
بەڕێزان .. چەند ڕۆژێك دوایى ئەم كۆبونەوە نهێنیە داخراوە ** هێرۆى برایم ئەحمەد لەگەڵ پزیشكان و بەڕێوبەرى نەخۆشخانەكانى سلێمانیش كۆبۆتەوە پاڵپشتى خۆى بۆ ئەوانیش دووپات كردۆتەوە ئەمجارەیان لاى ئەوان پێچەوانەى قسەكانى چەند ڕۆژى پێشووترى ووتبووى دەبێ هانى خەڵك بدەین لاى ئێوە چارەسەر وەربگرن ، ئەمەیە سیاسەت و بەرنامەى دووفاقیان لەكاتێكدا چەند ڕۆژێك پێشتر نەخۆشخانەكانى شۆڕشى دژى ئەوان هاندا بوو .
سەیركە لێرەدایە ...
بەڕێزان .. ئێستا ئەگەر هاوڵاتیەك نەخۆش بكەوێ ڕوو لەبنكە و نەخۆشخانەكانى وەزارەتى تەندروستى بكات هەمووى بەپارەیە بەڵام هەمان هاوڵاتى ئەگەر ڕوو لەنەخۆشخانەى شۆڕش بكات بەهەمان دەرمان و پێداویستى وەزارەتى تەندروستى لەوێ بەخۆڕایە ، ئەمەیە كارەساتەكە ئەمەیە سوكایەتى كردن بەخەڵك و كەسوكارى شەهیدان بۆ لەوێ بەپارەیە لاى ئەوان بەخۆڕایە ؟ ئەگەر مەبەستیان نانەوەى ئاژاوە و مەشغوڵكردنى خەڵك نەبێت ؟ بۆ خەڵكى كوردستان هەمووى وەك یەك سەیر ناكەن ؟ بۆ سیستەمى تەندروستى هەمووى چارەسەر ناكەن و با بۆ هەموو لایەك وەك یەك بێت ؟ كێ هەیە لەكوردستان بایى خۆى بەم شۆرش و كوردایەتیەوە ماندوو نەبووبێ ؟ بەتایبەت لادێكان كەئێمە پێمان وایە ئەوان زۆر زۆر لەپارتى و یەكێتى و بەناو سەركردەكانیان شۆڕشگێڕتر و كوردپەروەرتر بوون ، چونكە ئەوان خاوەن فایل و ناپاك نەبوون بەفیعلى پشت و پەناو لانەى شۆڕش و كوردایەتى بوون .
خوێنەرانى بەڕێزى كوردستانپۆست سەیرى ئامارە كارەستبارەكەشیان بكەن ..
چەند ڕۆژێكە میدیا و ڕاگەیاندنەكانى یەكێتى دەستیان كردوە بەزوڕناژەنین و ئەوە ئەخەنەڕوو كەلەماوەى *** شەش مانگى ڕابردوودا زیاترلە 118 هەزار نەخۆش سەردانى نەخۆشخانەى شۆڕشى كردوە ؟ بەڕێزان ئەمە لەهەر ووڵات و مەملەكەتێك بووایە ئەبوو دەیان كۆنگرە و سیمینارى بۆ ببەسترایە و دەیان كاربەدەست و بەرپرس دەستى لەكاركێشابایەوە ، نەخۆشخانەیەك لەماوەى شەش مانگدا لەناو مەركەزى شارى سلێمانى 118 هەزار نەخۆش چارەسەر بكات ؟ ئەى ئەو هەزاران بنكە و سەدان نەخۆشخانە و مەڵبەندە تەندروستیەیى وەزارەتى تەندروستى ئەبێ چ ژمارەیەكى خەیاڵى تریان لەخەڵك چارەسەر كردبێ ؟ ئەى كەرتە تایبەتیە قوڵبڕە بازرگانیە تەندروستیەكەى بەرپرسان ؟ ئەى ئەو هەموو تیم و ستافە دكتۆرە بازرگانیانەى دێن بۆ كوردستان ؟ واتا خەڵكى كوردستان هەمووى نەخۆشە ، كۆمەڵگاكەمان سەربارى ئەوەى بەدەست دوو حزب و بنەماڵەى مافیاوە تووشى سەدان كارەسات و ناخۆشى بۆتەوە گشتیشى لەداخى ئەوان نەخۆش كەوتووە ؟ .
بەڕێزان .. ئەمە حاڵى ئەو سیستەمەیە كەپەیوەندى ڕاستەوخۆى بەگیانى یەكەبەیەكەمانەوە هەیە و حزبیش بەردوام پیلان و فێڵ و تەڵەكەبازی نوێیى لەژێر سەرە ؟ بەداخەوە تائێستا نەوەك هەر دەسەڵات تەنانەت ئۆپۆزسیۆنیش هیچ كارنامە و پڕۆژەیەكى بۆ چارەسەركردنى ئەمە پێ نیە ، تەنانەت ئەوانەى لەلیژنەى تەندروستى پەرلەمانیشن لەئۆپۆزسیۆن كەسانى لاواز و هیچ لەبار دانەبوون و یەك شتیان پێ نیە لەكاتێكدا ئەو هەموو كارەساتە لەسیستەمى تەندروستى لەكوردستاندا هەیە .
خاتوو هێرۆ ئیبراهیم له‌گه‌ڵ پزیشكان و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی كۆده‌بێته‌وه‌ * * PUKmedia مه‌ریوان قه‌ره‌داغی- سلێمانی 20:31:48 2011-05-17
به‌ئامانجی له‌نزیكه‌وه‌ ئاگاداربوون له‌ بواری ته‌ندروستی و چۆنییه‌تی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌ ته‌ندروستیه‌كان و گرفته‌كانی به‌رده‌م ئه‌و بواره‌ گرنگه‌ ، ئه‌مڕۆ 17-5 له‌شاری سلێمانی خاتوو هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی 1 ی رێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له‌ پزیشك و به‌ڕێوه‌به‌ری نه‌خۆشخانه‌كانی شاری سلێمانیدا كۆبووه‌وه‌.
له‌شه‌ش مانگدا زیاتر له‌ 118 هه‌زار هاووڵاتی سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕش ده‌كه‌ن ***
PUKmedia سه‌فین ئه‌حمه‌د 11:35:27 2011-06-18
ده‌زگای ته‌ندروستی پێشمه‌رگه‌و نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شۆڕش له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی رابردوودا خزمه‌تێكی به‌رچاوی پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان و كه‌سوكاری شه‌هیدان و پێشمه‌رگه‌و كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوه‌كان كردووه‌، له‌ئێستاشدا رۆژانه‌ نزیكه‌ 50 نه‌شته‌رگه‌ری تیایدا ئه‌نجامده‌درێت و له‌و ماوه‌یه‌شدا زیاتر له‌ 118 هه‌زار نه‌خۆش سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی شۆڕشی كردووه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە