کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


لەشی داڕزاوی یەکێتی بە پینەو پەڕۆ چارەسەر ناکرێت.

Tuesday, 24/02/2009, 12:00

1807 بینراوە


مرۆڤ بۆ ئەوەی بتوانێت بژی، دەبێت هێزی ئەوەی هەبێت جار جار ڕابوردو بشکێنێت و هەڵوەشێنێت.. بەوەی ڕاپێچی بکاتە وە بەردەم دادگا، بیخاتە بەردەم لێپرسینەوەی توندی حوکمدانەوە. وە حیزب و حوکمەتیش بەهەمان شێوە. گ. چونکە هیچ ڕابوردویەك نی یە شایستەی حوکم دان نەبێت...(نیچە)

دوای ئەوەی جەلال  کۆسرەت و بەرهەمی ڕاسپارد وەك دکتۆری بەیتەری چارەسەری لاشەی داڕزاوو بۆگەن کردوی یەکێتی بکەن وفواد مەعسومیش وەك موزەمیدێك ئامادە بێت. بۆخۆشی بۆی دەرچو بۆ ئەوەی گوێی لە ناڵەی نەبێت.

ئەم دو دکتۆری بەیتەریەیە دەفەرمون . ژیان هەمیشە لە نوێ بونەوەدایە و هەمیشە وا دەخوازێ کە ژیان نوێ ببێتەوە. بەڵێ ڕاستە بەڵام ئەم دروشمەی جەنابتان خۆتان بە درۆ دەخاتەوە.. کام نوێ بونەوە نوێ بونەوە بە و مانایەی کە هەرچی لە ڕابوردو کۆن و ئیکسپایەر بوە. وەك خۆڵ و خاشاک و ئەو پاشماوانەی کە کەڵکی سود لێوەرگرتنیان نەماوە بۆیە پێویستە بۆ زبڵدان توڕ هەڵبدرێن. تا زوە ماڵ لەو پۆخڵەواتە خاوێن بکرێتەوە. تا سیمایەکی جوان بە ماڵ و بە وڵات ببەخشین. سەرانی کار بەدەستی ڕابوردوش لە سەر تاوانباریان بخرێنە بەردەمی دادگا.. بەڵام مەکتەبی سیاسی یەکێتی دکتۆر بەرهەم و کۆسرەت ڕەسوڵ کە خۆشیان تاوانبارن لەم وەزعەی کوردستان و نەهامەتیەی 18 ساڵە ماڵی کوردی وێران کردوە جگە لە پینەوە پەڕۆو گۆڕینی داشەکان چیتریان دەسەڵات نی یە. یان بە واتایەکی تر فەرمان تەنها فەرمانی جەلالەو دەبێت جێ بەجێ بکرێت.

ئە گینا ئەمە ی ئێوە دەیکەن بە خواستی هیچ کەسێك نی یە لەم کوردستانە. ئە و دەمو چاوە قێزەونانەی کە بەسەر چون هەمو تاکێکی کورد بێزیان لێ دەکاتەوە بەلای خەڵکی کوردستانەوە ئەمانە لە مێژە توڕ هەڵدراون.ئایا دەکرێت بۆ ئەو ئاڵو گۆڕەی کە ناوتان لێ ناوە نوێ بونەوەو ناو ماڵی کوردی پێجوان دەکەن وەك خۆتان دەڵێن . بەچیش بە هێنانەوەی ئەو زبڵ و پیساییەی کە دەمێکە خەڵکی کورد بە تایبەتی خەڵکی شاری سلێمانی وەك تەنەکەی خۆڵی بەردەمی ماڵان کە هەفتەی جارێك هەتا بۆ گەن نەکات شارەوانی نایەت بەلایداو سەرو سیمای ئەم شارەی بێزراو کردوە.ئایا دەکرێت خۆڵ و خاشاکێك کە ماوەیەك بەر لە ئیستا بۆ سەرانگوێلك توڕ هەڵدراوە سەر لە نوێ بهێنرێتەوە ئەویش بە مەبەستی نوێ بونەوەی شارو نەهێشتنی گللەی و گازاندەی خەڵکی.؟ نمونەش حاکم قادری حەمەجانی داوێن پیس و شەهوەتبازو پیاو کوژ بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ئاسایشی هەرێم . کە هەمو خەڵکی سلێمانی تا سەر ئێسك لێی بێزارە . بە بڕوای خەڵکی سلێمانی هێنانەوەی ئەم کابرایە ئەوە دەردەخات کە جەنابتان لە گلەی و گازاندەی خەڵکی سلێمانی بێئاگان . وە زەڕەیەك ئاگاتان لە خەڵکی نییە یان ئەوەتا سور دەزانن و بەئاشکرا دوژمنایەتی خەڵکی شاری سلێمانی دەکەن ئەگینا هێنانەوەی ئەم کابرایە لە کوێ دەکرێت ناوی بنێن گۆڕانکاری و نوێ بونەوە.؟ ئەگەر ئەمە نوێ بونەوە و گۆڕانکاری بێت دەڵێین چاکی مەکەن با خراپتر نەبێت . خەڵکی کوردستان ئەوەی سیقە و متمانە بێت بەم دەمو چاوانەی نەماوە بە چڕو چاوی خۆشتا نەوە چونکە ئەوەندەمان درۆو بێدادیو داوێن پیسی لێدیون و لێ بیستون و خوێندۆتەوە خەڵکی ناهەقیان نی یە کە ڕەخنەو ناڕەزایەتیان هەمو کوردستانی تەنیوە

بەڵکو دەبێت ئەمانە هەمویان بدرێنە دادگای گەل سزای یەك بە یەکی تاوانەکانیان بدەن نەك لە دژی خەڵکی کوردستان پۆستی بەرزتریان بدەنێ و دوبارە بە ناوی گۆڕانکاریەوە بیانکەنەوە بە مڵۆزم بەسەر سەری خەڵکی کوردستانەوە . هێنانەوەی کەسانی وەك حاکمی پیاو کوژو داوێن پیس و هاوشێوەکانیان . دوژمنایەتی بە ئاشکرای خەڵکی کوردستانە. نەك گۆڕانکاری و نوێ بونەوە وەك خۆتان ئیدعای بۆ دەکەن .ئەمانە بونەتە پەڕۆی بێنوێژو تەنەکەی خۆڵ و دەمێكە لە لایەن خەڵکی کوردستانەوە توڕ هەڵدراون . ئایا ئێوە بە چ ؟ چاوو ڕویەکەوەو بە بێ حیساب کردن بۆ ڕای گشتی خەڵکی کوردستان ئەمانە بە ناوی جوانکاری و نوێ بونەوەی ژیان دەهێننەوە سەر شانۆی سیاسی و جەستەی داڕزاوی یەکێتی.؟ یەکێتی ئەو نەختە موسەداقیەتەی ‌ خەلکی کوردستان هەیبو هەر ئەم دەمو چاوانە دایان ڕزاندو کردیانە بۆ گەناوێك تا دنیای سیاسەت مابێت خەڵکی دەبێت دەست بە لوتیەوە بگرێت ..

بەڵکو گۆڕانکاری یەکێتی لە پێناو پەڕژەوەندیەکانی خەڵکی کورد و کوردستاندا لە ڕەگەوە هەڵکێشانی جەلال و هەمو مەسینە هەڵگرەکانیەتی کە بونەتە گیا کەڵە لە ناو شۆڕشی کوردایەتی و نەك لاشەی یەکێتی بەڵکو بە هاوکاری بنەماڵەی هەمیشە جاش و خۆفرۆشی بارزانی کوردستانیشیان داڕزاندوە بۆیە دەبێت ئەمانە هەمویان سزا بدرێن .... ئەو کاتە دەکرێت باس لە گۆڕان و نوێ بونەوە بکرێت..



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)