کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


تاڵەبانی سەربازی عەرەب ئەنێرێ بۆ سلێمانی وهێرۆش دەبابە بۆ هەڵەبجە

Monday, 25/04/2011, 12:00





تاڵەبانی داوا لەمالکی ئەکا سەرباز ڕەوانەی کوردستان بکات بۆکپ کردنی دەنگی ناڕەزایی خەڵکی قەزاو ناحیەکان و بۆئەوەی
ترس و دڵەڕاوکێ بخاتە ناو دڵی ئەو جەماوەرە شۆڕشگێڕەی سلێمانیەوە ، وە ئەو شارەیانکردۆتە سەربازگە وبەتەواوی سیمای ئەوشارە جوانەیان شێواندوە .
هەر بەدوای ئەوەشدا هێرۆ دەبابە وهێزی دەمامک دارڕەوانەی ئەو شارە دەکا ئەو هێزە بەلاشە خۆرەی کەجورئەت ناکەن وناوێرن
ڕوی ڕەشی خۆیان پیشان بدەن .ئەڵێن ئەچین هەڵەبجە لە هەموو شتێک پاک ئەکەینەوە .
ئاخر هەڵەبجە لە چی پاک ئەکەنەوە ؟ ئێوە ئەڕۆن بۆخوێن ڕشتن ئەڕۆن دەستان سورکەن بەخوێنی لاوانی ئەوشارە ئێوەئەڕۆن جەرگی دایکانی هەڵەبجەم بسوتێنن وکۆستیان بخەنەوە.ئەی نەفرەتتان لێ بێ کوردە بەعسێکان .
ئای هەڵەبجەکەم ماوەیەک دەسەڵاتدارانی هەردوبنەماڵە تۆیان کردبوە دەسڕی سواڵ ولە زۆربەی زۆری ووڵاتانی دنیاوەپارەیان پێ پەیدا ئەکردی .زۆربەی ڕێخراوە مرۆڤ دۆستەکان پارەیەکی خەیاڵیان ئەنارد بۆ لێقەوماوانی ئەم شارە،دەسەڵاتداران نەک هەر نەیان ئەدا بەخەڵکی وەیان لە پرۆژە خزمەت گوزاریەکانی ئەم شێرەدا سەرفیان نەئەکرد بە پێچەوانەوە ئەیان دزی بۆ خۆیان و ڕەوانەی
بانقەکانی دەرەوەی ووڵاتیان ئەکرد . یەکەم شەهیدی حزبەکەی جەلال تاڵەبانی شەهید (فاتیح) بو ڕۆڵەی ئەم شارە قارەمانە بو ئێستا بەچ ڕویەکەوە هێزو دەبابە ڕەوانەی هەڵەبجە ئەکەن هەڵەبجە (هەڵۆ بەجەیە) واتا جێ ی هەڵۆکانە .هێزە دەمامک دارەکان وچەتەکانی ئامۆژنە هێرۆ ئەیانەوێ لاوانی پاشماوەی شارەکەم بترسێنن
نەفرەت لەوانەی لە پێناو مشتێ دۆلاردا لولەی چەکەکانیان ئەکەنە هاو زمان وهاونیشتیمانانی خۆیان
ئەیانەوێ ماڵ ومناڵیان لە سەر حسابی خۆێنی لاوەکانی ئێمە بژێنن
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە