من و چوار مێرده‌که‌م
Thursday, 07/01/2010, 12:00
له عه‌ره‌بیه‌وه: سه‌رکه‌وت جه‌لال
رێم پێبده‌ن له چوار که‌س... نه‌و له پینج یان نۆ که‌س ماره بکریم ئه‌گه‌ر بتوانرێ.
رێم پێبده‌ن لاساییتان بکه‌مه‌وه.
رێم پێبده‌ن به‌پێی بیروخه‌یاڵی خۆم هه‌ڵیانبژێرم.
له‌هه‌مو شێواز‌و قه‌باره‌کان هه‌ڵیان بژێرم. یه‌کێکیان ره‌نگی کاڵ و یه‌کێکیان گه‌نمڕه‌نگ. باڵابه‌رز یان ده‌شێ کورتهبنهبن.
له گه‌لان و ئاین و ره‌گه‌زو وڵاتانی جۆربه‌جۆر هه‌ڵیانده‌بژێرم. په‌یمانتان ده‌ده‌مێ که ئاشتی و ته‌بایی باڵاده‌ست بن.
جه‌نگێکی ناوخۆیی پیاوانه هه‌ڵنه‌گیرسێ، یه‌کخه‌ری هه‌مویان ژنێکه.
یاسایه‌کی گونجاوم بۆ دابنێن یان یاسایه‌کی ئاسمانی لێکبده‌نه‌وه‌و به‌ندێکی نوێ دابنێن له‌ناو به‌نده‌کانی فه‌تواو حه‌زو ئاره‌زودا له‌و چه‌شنه‌ی که لهناکاوێکداو به‌بێ پێشه‌کی له‌سه‌ریان کۆده‌بن.
هه‌ر وه‌ک چۆن به‌بێ بڕوبیانو بهکێشیانکردم بۆ متعه‌و عورفی و یارگیری و مسیاف و مسیار و جۆره‌ها هاوسه‌رگیریی شێواو، ده‌با رێگه‌م بده‌ن منیش چوار بهکێشکهم.
به‌مجۆره جارێکیان داوای مافی خۆمم کرد له بونی چه‌ند مێردێکدا هه‌روه‌ک مافی ئه‌و له فره‌ژنیدا. پڕۆتێست و بێزارییان به‌رانبه‌ر به‌مه ده‌ربڕی، ژنان له‌پێش پیاواندا. ئه‌و ئافره‌تانه‌ش که مێرده‌کانیان ژنیان به‌سه‌رهێناون پتر له‌وانه‌ی که به‌تاقه ژنێک هه‌ڵاواسراون. ژنانی به‌مێرد پتر له‌وانه‌ی که هێشتا شویان نه‌کردوه. پیاوانی ئاین وتاری زۆر‌و پرسیاری زۆریان نوسی له‌باره‌ی قوڵایی پێناسه‌م بۆ هاوسه‌رگیری و قوڵایی ئیمانداریم و خوێنه‌رانیش زۆر نامه‌یان نوسی، له‌هه‌موی سه‌یروسه‌مه‌ره‌تر ئه‌وانه‌بون که ده‌یانه‌ویست له تابوری هاوسه‌ره ئاواتهخوازهکانمدا رێزبگرن.
ره‌چه‌ڵه‌کی بابه‌ته‌که ئه‌وه‌بو که‌من سه‌رسه‌خت و سوربوم له‌سه‌رئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی یهکانهبێت. سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه‌ش حه‌زێکی زۆربو له‌سه‌ر وروژاندنی پیاو به رێگای داوای لاساییکردنه‌وه‌ی به‌و هه‌سته‌ی که له ناو چوار باوه‌شدا به‌سه‌ری دێت و (من ئیره‌یی پێ ده‌به‌م)... ئایا پیاوان ستایشی ئه‌مه‌یان نه‌کرد؟ ئایا به نهێنی و به ئاشکرا به‌ئاواتی ناخوازن؟.
زۆرجار پرسیاری ئه‌وه‌م کردوه که هۆی چییه ته‌نیا پیاوان ئه‌م مافه‌یان بۆ خۆیان به ره‌وا بینیوه. به‌ڵام هیچ که‌س نه‌بو بتوانێ پێمبسهلمێنێت که بۆچی: من بێ به‌شم له فره مێردی؟
هه‌ر ئه‌و قه‌وانه ی پرسیاریان بهگوێمدادایهوه و هه‌ر هه‌مان بڕوبیانویان پێشکه‌ش کرده‌وه که به به‌هانه‌ی ده‌زانن.
گوتیان تۆ وه‌ک ژنێک نا‌توانیت له‌روی جه‌سته‌ییه‌وه چه‌ند پیاوێک پێکه‌وه کۆبکه‌یته‌وه، پێمگوتن ئه‌و ژنه‌ی ناپاکی ده‌کات و له‌شفرۆشی ده‌کات زۆرتر ده‌کات، به‌ڵێ ده‌توانم. گوتیان ژن ده‌رونێکی نییه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ فره‌پیاوی په‌سند بکات. گوتم: ئافره‌ت سۆزێکی یه‌کجار زۆری هه‌یه، گوناهه به‌فیرۆ بدرێت، دڵێکی هه‌یه، گوناهه بۆ یه‌کێک بێت. ئه‌گه‌ر پیاو له لایه‌نی سێکسه‌وه به یه‌کێک داناکه‌وێ ئه‌وا ئافره‌ت له‌روی سۆزه‌وه به یه‌کێک داناکه‌وێت... به‌ڵام له‌باره‌ی منداڵبون و نه‌وه‌وه شیکردنه‌وه‌ی ترشه‌لۆکی ناو‌کی (DNA دی.ئێن.ئه‌ی) چاری گرفته‌که ده‌کات. پاش ماوه‌یه‌ک بیروڕام له لاسایی کردنه‌وه‌ی پیاودا سنوردارنهبو، یان له‌وه‌دا که فره‌ژنیی لێ قه‌ده‌غه بکرێت، به‌ڵکو بوه بیرکردنه‌وه‌یه‌کی راسته‌قینه له فره‌ییدا، ئێمه‌ی ژنان شهرمدهکهین که بیروڕای ناوه‌وه‌ی خۆمانی تێدا ده‌رببڕین.
ئه‌و فره‌ییه‌ی له‌سه‌ره‌تای په‌یدابونی مرۆڤدا‌و له سه‌رده‌می کۆمه‌ڵگه‌ی دایکسالاری و ئافره‌تی سه‌رکرده‌دا بڵاوبۆوه. فره‌یی که له گه‌ڵ رێکخستنی خێزانداریداو له‌گه‌ڵ په‌یدابونی کۆمه‌ڵگه‌ی باوکسالاری‌دا ولهسهرهتاکانی سیسته‌می ئابوری و حه‌زکردن له ته‌رخانکردنی میرات و پاراستنی‌دا ونبو نه‌ما.. له‌پێناو ئه‌و هۆکارانه‌دا مرۆڤایه‌تی گه‌یشته داهێنانی هاوسه‌رگیری. ئاینه‌کانیش بۆ پشتگیری ئه‌مه هاتن که ئه‌مه دامه‌زراوێکی سۆز‌و به‌زه‌یی و ئامرازێکی زاوزێیهو پاراستنه له په‌شێوی حه‌زه‌کان.
ته‌واوی قازانجه‌کانی کۆمه‌ڵگای له‌سه‌ر وه‌ستاوه. زۆریش له به‌رژه‌وه‌نده ئاینییه‌کان به‌مه مسۆگه‌رکراون. جگه له تاقه‌شتێک که رێکخه‌ره‌کان خۆیان له باسکردنی نه‌داوه. که ئه‌ویش به‌رده‌وامی چێژ وه‌رگرتنه له سێکس... به‌رده‌وامی راکێشان له‌ناو هاوسه‌ریدا به‌مه‌به‌ستی رێکخستنی سێکس دروستکراوه...
پاراستنی کاروباری دارایی کۆمه‌ڵ له ئابوری و ره‌وشتدا له‌سه‌ر بنه‌مای تامه‌زرۆیی سروشتی نێوان مێینه‌و نێرینه بوه.
رێکخه‌ره‌کان ئه‌وه‌یان له‌بیرچو که مه‌حاڵه هاوسه‌رگیری بتوانێ هه‌سته‌کانی سێکسی رێکبخات. چونکه نه‌یاساو نه سیسته‌مێکی هه‌یه.
سێکس له ناو دامه‌زراوه‌ی هاوسه‌رگیریدا ئه‌رکێکی رۆتینییه... یه‌کێکه له راهاتنه‌کانی رۆژانه‌ی هاوسه‌رگیری. ئامڕازێکه بۆ منداڵبون و سه‌لماندنی پیاوه‌تی، هه‌مو شتێکه جگه له‌وه‌ی خۆشیی جه‌سته‌یی و ده‌رونی بێت.
پیاوان ده‌ڵێن: توشی وه‌رسبون ده‌بین، وه‌کو خوشکمانیان لێدێن، له‌روی سێکسه‌وه وه‌کو سه‌ره‌تای هاوسه‌رگیریمان مه‌یلم بۆی نییه ماڵه‌که‌مان وه‌ک دامه‌زراوێکی لێهاتوه، خۆشه‌ویستی تێدا نه‌ماوه.
وه‌رسبون..ئایا چاره‌نوسێکی سروشتییه بۆ زۆربه‌ی هاوسه‌رگیرییه‌کان؟
لێره‌وه ئه‌وه ده‌ستپێده‌کات که به ناپاکی ناوی ده‌به‌ین، فره‌ژنی ده‌ستپێده‌کات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ش نا که پیاو بێ ره‌وشتی بکات، به‌ڵکو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دوچاری وهرستبون بوه تا ئاستی نه‌خۆشی، نه‌ریته‌کان و ئایندارانیش چاکبونه‌وه‌ی بۆ داده‌ڕێژن.
به‌ڵام ئافره‌ت ده‌ست له ناپاکی ده‌پارێزێت، نه‌ک له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که وه‌رسبون نزیکی نه‌که‌وتۆته‌وه، به‌ڵکو به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و هه‌ر له شه‌وی یه‌که‌می ئه‌م هاوسه‌رگیرییه ئاساییه رێکخراوه‌وه هه‌ستی به‌هیچ چێژێک نه‌کردوه. به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی نه‌ریته‌کان و خۆدانی باوه‌ڕ فه‌رمانی پێده‌که‌ن کهکونجی ماڵ بگرن و (لاڵبن- واته قسه‌نه‌که‌ن- وه‌رگێڕ).ئایا هه‌مو ئافره‌ته شوکردوهکان له‌کۆمه‌ڵه‌کانی ئێمه‌دا له خۆرهه‌ڵات له‌باری سێکسه‌وه تێرکراون که بهسیانبێت؟ بێگومان نه‌و.
ژن شه‌رم ده‌کات بڵێت چێژ وه‌رناگرێت (یان له‌وه‌دا نه‌ماوه رهحهتبێ)، ده‌ستلێدانی مێرده‌که‌ی هیچ جوڵه‌یه‌کی تێناخات...
له‌سه‌ر کردنی شتێک به‌رده‌وام ده‌بێ که‌به ئه‌رکێکی ئاینی ده‌زانێت و له‌وانه‌یه له‌وه‌دا به‌شداربێت که بیگه‌یه‌نێته دۆزه‌خ له‌ترسی ئه‌وه‌ی نه‌وه‌ک قایل نه‌بێت و ئه‌وکاته مێرده‌که‌شی و فریشته‌کانیش له‌عنه‌تی بکه‌ن. سیمۆن دی بوفوار هه‌تا مرد په‌یوه‌ندیی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ سارته‌ر مایه‌وه‌و شوی پێنه‌کرد جا وێڕای سه‌رچڵییه جیابهجیاکانیان هه‌ر له‌سه‌ر هه‌ستی خۆشه‌ویستی به‌رانبه‌ر یه‌کتر مانه‌وه.
ئایا یه‌کانه‌یی له‌سه‌رچاوه‌ی مرۆڤانه‌ی خۆیدا هه‌ڵه‌یه؟ ئایا ژیان له‌ناو یه‌ک ماڵدا‌و پێکه‌وه نوسانی توند هۆکاری وهرسبونه؟
دیارنه‌مانی شه‌وق و تامه‌زرۆیی
ئایا راسته چه‌ند له‌شه‌کان لێک دور بکه‌ونه‌وه ئه‌وه‌نده راکێشانیان به‌ره‌و یه‌کتر ده‌چه‌سپێت، چه‌ند له‌شه‌کان لێک نزیک ببنه‌وه تا ئاستی بهیهکبونی رۆژانه روحهکان لێک دورده‌که‌ونه‌وه؟ ئایا هه‌ڵه‌یه هه‌ردوکیان پێکه‌وه له‌خانویه‌کی هاوبه‌شدا بژین؟ له‌به‌رچی زۆر له په‌یوه‌ندییه‌کان له‌ده‌ره‌وه‌ی چوارچێوه‌ی هاوسه‌رگیریدا بۆ ساڵانی دورودرێژ به‌رده‌وامده‌بن، به‌ڵام کاتێک هاوسه‌رگیری پێکدێت هه‌رچی ئه‌وه‌ی کۆیکردبونه‌وه کۆتاییدێت؟ ته‌نانه‌ت ده‌گوترێت (په‌یوندییه‌که‌یان به هاوسه‌رگیری کۆتاییهات) وه‌کو هه‌ر له‌ناوچوبێت.
ئایا له هاوسه‌رگیری خۆیدا هه‌ڵه‌یه‌ک هه‌یه؟ ئایا ئه‌و ماره‌کردنه‌ی نوسراوه هۆکاره بۆ گۆڕینی هه‌سته‌کان و کردنیان به‌و کاغه‌زانه‌ی دادگا‌و شایه‌ته‌کان پهسهندیاندهکهن بۆ پێکهێنانی رێکه‌وتنێک که وا چاوه‌ڕوانده‌کرێ روحیبێت؟ ئایا ئه‌مه تێکه‌ڵکردنی خۆشه‌ویستی و بۆ لای یه‌کتر راکێشانه به رێگای وابه‌سته‌بون به یاسا‌و شته فه‌رمییه‌کانه‌وه.. یان ده‌ستێوه‌ردانی که‌سوکارو مه‌رجی بڕیارله‌سه‌ردانی کۆمه‌ڵه خه‌ڵکێکی زۆری کۆمه‌ڵگه‌و رژێم و جۆره‌ها په‌رستگان هه‌سته‌کان له روحیان به‌تاڵده‌که‌نه‌وه..
فره‌یی له باوه‌رێ زۆر که‌سدا چاره‌سه‌رێکه بۆ گیروگرفتی وه‌رسبون وبێزاربون و به‌جێ گه‌یاندنی هه‌سته‌کانی پیاو، به‌ڵام له‌وه‌دا که پیاو مۆنۆپۆڵی فره‌ژنی ده‌کات به‌بێ ئافره‌تان ئه‌مه جیاوازکارییهو ده‌رچونه له‌هه‌مو رێکه‌وتنه‌کان (ریکه‌وتنی له ناوبردنی هه‌مو شێوه‌کانی جیاوازیی له دژی ئافره‌تان- سیداو- له وڵاته عه‌ره‌بیه‌کان/وه‌رگێڕ). چۆن هه‌سته‌کانی ژن بهجێدهگهیهنرێ؟
یان فره‌یی بۆ هه‌مومان یاخودههوڵدانی ده‌ستپێکردنی نه‌خشه کێشانێکی نوێ بۆ هاوسه‌رگیری..ته‌نگوچه‌ڵه‌مه‌ی بێزاری و به‌هانه‌ی هه‌میشه‌یی پیاو چاره‌سه‌رده‌کات.
تا ئه‌و کاته‌ش پرسیاره‌که‌م هه‌ر ده‌مێنێته‌وه: چاره‌سه‌ر چییه ئه‌گه‌ر توشی بێزاری بوم و یان وام هه‌ستکرد که برامه؟.
سه‌رچاوه:
http://www.ahewar.org/debat/show.art.asp?aid=196745http://ar.wikipedia.org/wiki/%D9%86%D8%A7%D8%AF%D9%8A%D9%86_%D8%A7%D9%84%D8%A8%D8%AF%D9%8A%D8%B1
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست