کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

سەباح عەلی قارەمان

https://www.facebook.com/profile.php?id=100087679831919

https://www.facebook.com/sabahaliqareman


سێ چەكداری جەلالی لە كفری برای شەهیدیەك بۆ ماوەی چەند كات ژمێریەك دەڕفێنن

Sunday, 31/05/2009, 12:00


برای شەهیدیەك كە نەیویست ناوی بڵاو بكەمەوە پێی ڕاگەیاندم لە چەند شەوی ڕابردودا 3 چەكدار بە ئۆتۆمبیلێكی جام ڕەشی شۆفرلێت بە قسەی خۆش بردویانە، دواتر بردویانەتە یەكێ لە مەقەڕەسەربازیەكانی سەر بەتاڵەبانی، دوای ترساندنی ئینجا بردویانە بە كامیرای ڤیدۆ تەسویریان كردووە، وتوویانە ئەبێت بڵێت دەنگ بە لیستی كوردستانی دەدەم وەك برای شەهیدیەك، پاش تەسویركردنی ئینجا بەرەڵایانكردووە، ناوی ئەو كەسانەمان لایە كە ئەو كارەیان كردووە، چاوەڕوان دەبین ئەگەر وڵام بدەنەوە، ناوی هەمویان لەم سایتە كوردپەروەرەوە بڵاو دەكەینەوە ناوەكانیشیان دەدەین بە ڕێكخراوەكانی مافی مرۆڤ، جگە لەوەش ناوی هەمویانم داوە بە برادەرە ڕۆژنامەنوسەكانم كە ئەو كارە بەعسیانەیان ئەنجام داوە.

سەرانی بێ سەری جەلالیەكان توشی نەخۆشی هاتوون ئەیانەوێت بەو ترس و تۆقاندن و فڕو فێڵانە خەڵك بترسێنن، بەڵام باباش بزانن خەڵكی گەرمیان بەعسیان ڕسواكرد ئێوە وەك ئاو خواردنەوە وان.
[email protected]


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە