له یهکهم کارییدا وهزیری پلاندانان، پلانی بۆ دزینی زیاتر له یهک ملیۆن دۆلار دانا
Tuesday, 15/12/2009, 12:00
سەرچاوەیەكی نزیك لە وەزارەتى تەندروستى ڕایگەیاند (عەلى سندى) كە پێشتر بەڕێوەبەری پرۆژەى ستراتیجى بووە لە ئەنجومەنى وەزیران، ئێستا بۆته وەزیرى پلاندانان، له بری دانانی پلاندانان بۆ کاری باش، ئهم وهزیره پلانی بۆ بردن و دزینی بوودجهی حکومهتی ههرێم دادهنێت، که بەئارەزووى خۆى تەخشان و پەخشان به پارەى ئەو میللەتە دەكات.
ماوەیەك بەر لەئیستا ئامێرێكى (CT Scan) ى ژمارە (258) سلاید كڕدراوە بۆ سەنتەرى دڵ له هەولێر بەبێ ئەوەى یەك كۆمپانیا لە هەولێر شوێنی دیکه بانگێشت بكرێت، یان ئاگادارى لە ڕۆژنامە و تەلەفزیۆنەكاندا بۆ ئەم ئامێرە بڵاوبكرێتەوە، خۆی به ڕێکهوتنێکی ژێربهژێر، كۆمپانیاى فیلیپسى بانگێشت كردووە و ووتویەتى ئەم ئامێرە ئەدەم بە ئێوە پێوست ناكات هیچ ئاگادارییەكى بۆ بڵاو بكەینەوە. كۆمپانیاى فیلیپس ئۆفیسى لە ناو هەولێردایە بۆیە ڕێككەوتووە لەگەڵیان دا بە بڕى 3000000$ سێ ملیۆن دۆلار، واته به نرخێکی زۆر زیاتر ئهو ئامێره بكڕدرێت لەكاتێكدا هەمان ئامێر بۆ شارەكانى ترى كوردستان كڕدراوە بە بڕى كەمتر لە 2000000$ دوو ملیۆن دۆلار واتە ئەم ڕێككەوتنەى (عەلى سندى) لەگەڵ كۆمپانیاى فیلیپس ڕەنگە زیاد لە 1000000$ یەك ملیۆن دۆلار زیاتر بۆ خۆی شان پیادا دهکات ، تا ئیستاش نازانرێ به چ شێوهیهک بڕیار له سهر سهرفکردن و ئاسانکاریی سهرفکردنی پارهکه دراوه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست