کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


كاوە گەرمیانى (حەقیقەت ومەرگ)

Tuesday, 10/12/2013, 12:00







جەستەى هەولێر بەکوشتنى سەردەشت وجەستەى سلیمانى بەپەلاماردانى ئاسۆس وشاسوار ونەبەز وجەستەى کەرکوک بەکوشتنى سۆران ودوکتور ستار وگەرمیانیش بەکوشتنى کاوە گەرمیانى برینداربوو ، وەک دەزانین ودیارە کەکوشتنى هەریەکیک لەم رۆشنبیر ورۆژنامەنووس ونووسەر وچالاکخوزاە مەدەنیانە لەشاروشارۆچکەى جۆراوجۆر شەهید کراون ، راستە هەریەکەیان لەسەر کەیس وهۆکار ومەسەلە وبابەتى جیاواز وشوین وکاتى جیاواز کوژراون بەلام هەمویان یەک فیکرە ویەک دوژمن ویەک بەرنامە ویەک پلان هێرشى کردووەتە سەریان ئەویش ناحەزان ونەیارانى میدیاى ئازادە ، لەهەرکۆییەک ئازادى راگەیاندن وئازادى رادەربرین هەبیت لەوى بیاو کوژ وخوین ریژى دەسەلات هەیە ، دیارە من لەوباوەرەدا نیم کاک کاوە دوا ئامانجى ناحەزانى ئازادى بیت بەلکو کەسى دیکەشى بەدوادا دیت چونکە
کوردستان لەدۆخیکى مەترسیداردا دەژى ئەویش پیکدادانى دوو هیزى دژە یەک هیزى چەک لەشان وپیاوى شاخ ونەوەى پیران وپاوانخوازى دەسەلات وهیزى ووشە وقەلەم ونووسین وراى ئازاد لەئەنجامى پیکدادانى ئەم دوو هیزە سەدەها کەس دەبنە قوربانى ؟!!
کاک کاوە لەگەرمیاندا جورئەتیکى سەیرى هەبوو ، چاونەترس وبوێربوو ، ئەو دوو ساڵ پیش کوشتنى دەیزانى کەرۆژێک دەکوژرێت ؟! چونکە کاک کاوە دەیزانى دەرخستنى حەقیقەت دوژمنى زۆرە ، ئیدى مەرج نیەدەرخستنى ئەو حەقیقەتە یەک بواربگریتەوە بەلکو کاک کاوە چەندین کەیسى ئیدارى وکۆمەلایەتى وپەروەردەیش ئاشکرا کردبوو ، دەتوانین کاک کاوە بەرۆژنامەنووسى کەیسە مەترسیدارەکان ناو بەرین (کەیسى دابەش کردنى زەوى بەناعەدالەت وواسیتەگەرایى ، کەیسى تەزویرکردن وساختەى بەرپرسان ، کەیسى مالە زیادەرۆییەکانى گەرمیان (گوندى ئەلمانى وەک نموونە) ، کەیسى دزین وداگیرکردنى رەز وباخ ومولک ومالى گوند ودیهاتەکان ، کەیسى رفاندنى گەنجەکان لەپیناو پارەدا ، کەیسى ئاشکراکردنى گەندەلییەکان بەرپرسەکانى حیزب بەهەردوو دەسەلاتى (یەکیتى وپارتى) ، کەواتە کاک کاوە هەموو هەولەکانى بۆ خستنە رووى حەقیقەت وبەرگرى کردن بووە لەمافخوراوان ، بۆیە دوژمنى زۆر بووە ، چونکە ئاشکرایە خستنە رووى حەقیقەت بۆهەموو کەسێک دلخۆشکەر نیە ، کاوە پەیامى راستەقینەیى خۆی گەیاند دژى ئەوانەى کەلەریگەى گەندەلى دارایى وئیدارى وکۆمەلایەتى جەستەى وولاتیان کون کون کردووە ، کاوە پەیامى خۆى گەیاند ئەو چیدى پیویستى بەوە نەبوو کەبژیایە ؟! ئەو لەرێگەى ووشەکانەوە کۆمەڵگەى لەوە ئاگادار کردەوە کەئێمە لەبەردەم هەرەشەیەکى گەورەداین هەرشەى کوشتنى ئازادى ووون کردنى حەقیقەت ؟!
ئەوەى کەگرنگە لەدواى مەرگى کاوە بەردەوام بوون ودریژە دانە بەوپەیامە وبی دەنگ نەبوونە لەئاست ناحەقی وگەندەلیەکانى بەرپرسەسیاسیەکانى وولات ،ئاگابوون وهۆشیاربوونى گەلە لەبەردەم دەسەلات دا کەهەمیشە ببنە چاودێر وموراقیبیکى ووردى کارەکانى حکومەت ..لەکۆتاییدا دەتوانم بەرامبەر بکوژەکانى کاک کاوە بلیم ((ئیوە دەتوانن ئەمرۆ یاسبەى دەیەها کاوەى دیکە بکوژن بەلام ناتوانن ووشەکان و نووسین ورەخنە وحەقیقەتەکان لەناوبەرن)) ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە