چەند قسەیەك لەسەر كۆنگرەى نەتەوەى لاوانى كورد
Wednesday, 14/03/2012, 12:00
بەشى یەكەم
كۆنگرەى نەتەوەى لاوانى كورد ساڵى پار لەشارى ئامەد یەكەمین كۆنگرەى خۆى بەست لە نێوان زۆرترین ململانێ حزبى رێكخراوە بەناو لاوانەكانى كوردستانى باشوور, ئەم كۆنگرەیە لەلایەن رێكخراوى گەنجانى ووڵاتپارێز كە پەیوەندیەكى ناراستەوخۆیان بە پارتى كرێكارانى كوردستان هەیە ئەنجامدرا ئەوان هاتنە كوردستانى باشوور و دەعواتى سەرجەم رێكخراوەكانى لاوان وقوتابیان وكۆمەڵگاى مەدنیان كرد تەنانەت بانگهێشتى كەسانى چالاكەوانى مەدەنى كرد, چونكە ئەوان مەبەستیان قسەكردن بوو لە بوارى سیاسى وئابوورى ورۆشنبیرى و پەروەردەى لاوان بوو هەروەها مەرامى حزبیى خۆشیان هەبوو, لەدەست پێكى كۆنگرەى ساڵى پار ململانێكان دەستى پێكرد بەجۆرێك ئەو رێكخراوانەى كە پێیان دەڵێن لاوان و خۆیان بەنێونەرایەتى لاوان دەزانن نەیانتوانى رێكبكەون لەسەر دانانى رێژى لاوانى باشوور ئەمەیان بەشاهیدى سەرجەم بەشداربوان , ڕەنگدانەوەى مململانێ كان لەوە دەستى پێكرد لەكاتى كردنەىوەى ئاهەنگى كۆنگرە بە سینما ڤیشن ووێنەى سەركردە و كارەساتەكانى كورد پیشاندرا بەڵام باسى مەلا مستەفاى بەرزانى نەكرا لەگەڵ باسى كۆر و زۆر كارەساتى تر من بۆخۆم پێم وابوو دەبوایە زیاتر باسى كارەساتەكان بكرایە و گرنگى زیاتر بەوبوارە بدرایە چونكە دەبوایە لاوان ئەومێژوویان بەووردى بزانیایە.
كۆنگرە پڕ لە كێشەى سیاسى ورێكخراوى سیاسى ولاواى سیاسى چۆن دەتوانێت چارەسەر بۆ كێشەكان دابنێت لەكاتێكدا هەموو كێشەكان كێشەى رۆشنبیرى وسیاسى ئقلیمین نەك سیاسى ناوخۆى حزبی ئەوەى بینیمان تەنها خۆ ناشرینكردنى یەكتر و بێ متمانەى بە یەكتر وملشاكاندنى یەكتربوو لەچەپ بۆ راست و لە ڕاست بۆ چەپ , هیچ رێكخراویەكى لاوان ناتوانن ببنە خاوەنى كێشەكانى لاوان تاوەكو خواستى لاوانى لەسەر نەبێت ولاوان خۆیان نەبنە هۆى چارەسەركردنى ئەو رێكخراونەى لاف لیدەدەن بەناوى لاوان وبووجەى زۆرى حكومەت ومیللەت بۆ خیان دەبەن و تەنانەت شوێنى گشتیان داگیركردووە و كردویانە بەبارەگاى خۆیان وەك ئەوە هاورێ دەڵێت ئەم رێكخراونە پیربوون بەراستى زۆر راستە ئەم رێكخراوانە پیربوون وناتوان خۆیان بەرێگادا برۆن دەیانەوێت چاوساخى لاوانیش بكەن جا تۆ وەرە كۆیرێك چاوساغى لاوێك بكات ئیتر وەزعەكە چۆن بێت,
یان كام لەو بەرپرس و كادیرانەى لاوان توانى بەرێوەبردنى كۆمەڵگاو لاوانیان هەیە مەگەر ئەوانەى كادیر و لایەنگرى خۆیانن ئەوانیش بەپێ كۆنگرەى رێكخراوەكان دەبێت بەشێكیان نارازى بن , وەك بەندە ئاگادارە كۆنگرەى دووەمى لاوان لە 15ى ئەم مانگەى 3 دەكرێت لەشاى هەولێر, ئەوانەى ساڵى پار بەشداربوون ئەمساڵ بەشدارنابن بەڵكو لەوكۆبونەوەى لەشارى سلێمانى كرا 6 رێكخراوى لاوانمان هەڵبژارد بۆ ئەوەى سەرپەرشتیارى ئەنجامدانى كۆنگرە بكەن و وامادەكارى بكەن بەڵام ئەوان راست گۆ نەبوون لەگەڵ كەسایەتى ورێكخراوەكانى قوتابیان و رۆژنامەنوسان , ئەگەر بیانوەكەیان ئەوەبێت تەنها كۆنگرەى رێكخراوەكانى لاوان بووە ئەوا تەنها خۆیان هەڵدەخەڵەتێنن و خۆیان لەراستیەكان لادەدەن چونكە هەموویان دەزانن ساڵى پار ئێمە مانان وەك رێكخراوەكانى قوتابیان چۆن قسەمان دەكرد وچارەسەرمان بۆ كێشەكانى لاوان دەدەۆزیەوە بەتایبەتى لەبوارى سیاسى و ئابورى كۆمەڵایەتى وپەرەوەردەى هەوروەها سەرجەم قوتابیان دەكرێت لاو بن بەڵام ناكرێت سەرجەم لاوان قوتابى بن .
هەروەها ناكۆكیەكانى رێكخراوەكانى لاوان خۆیان لە كوردستان تاوەكو ئێستا نەیانتوانیوە فیدراسیۆنێك دروست بكەن كێشەیان برا گەورەیە لە نێوان پارتى ویەكێتى و رێكخراوەكانى تردا, هەروەها ئەم رێكخراوى بەناو لاوانە ئەمساڵ بریاریانداوە تەنها رێكخراوەكانى لاوانى ونوێنەرى فیدراسیۆنى رێكخراوەكانى قوتابیان و كۆمەڵگاى مەدەنى بەشدارى دەكەن بەڵام ئەمان لەخۆیانەوە بەبێ ئەوە پرس بەكەس ورێكخراوەكان بكەن بریاریان داوە وەك ئەوەى ئەمانە نوێنەرى هەموو لاوان بن تەنانەت نوێنەرى كوردستانى سور ورۆژهەڵات و باشور وباكوریان دیارى كردووە, هەروەها ئەم برادەرانە جگە لەو بووجە زۆری كەهەیانە پەنایان بۆ وەزارەتى رۆشنبیرى لاوان بردووە ئەوانیش 130 ملێۆن دیناریان تەرخان كردووە بۆ ئەم چالاكیە فول حزبیەى لاوان كە دوو رۆژ دەخایەنێت برایان تەماشاكەن 130 ملیۆن بۆ دوو رۆژ ئەگەر تەنها نرخى ئوتێڵ بڵێن بۆ هەر كەسێك بۆشەوێك 50 هەزار دینار دابنێن كە لە كوردستان مەگەر ئوتێلى خوا پێداوەكان ئەگینا ئەوئوتێلانە بەو نرخە نیە بۆ 250 كەس ئەوا بۆ دووشەو تەنها 25 ملیۆن دینار دەكات هەروەها ئەگەر (6) ژەم نان بخۆن كەشتى وا هەر نیە بۆ دوو رۆژ ئەوا 22ملیۆن نیو دەكات ئوتیلیش حكومەت پێداون و كارى راگەیاندن ولۆجیستى هەریەكەو 10 ملیۆن دابنێن ئەوا 20 ملیۆن دیناربێت ئەوا تاوەكو ئێرە 62 ملیۆن دینار دەكات ئەگەر 30 ملیۆنیش دابنین بۆ كارى میواندارى و رۆیشت وهاتن ئەوا دەكات 92 ملیۆن دینار واتە 38 ملیۆن دینار بەزیادە نوسراوە وە ئەو پارەیش سەرف ناكرێت كە من لێرەدا نوسیومە , جا سەیر تر لەوەى كە نوسیومە یەكێك لەوبرادەرانەى رێكخراوەكانى لاوان بمبورن رێكخراوەكانى پیران ووتیان بوو كە گوایە من لەبەر ئەوەى بەشداریم نەكردبوو بۆیە لەسەریان دەنوسم بەراستى زۆر پێكەنینناویە چونكە ئەو برادەرانە باش دەزانن من ساڵى پار بەهەمان شێوە شتم لەسەر كۆنگرەى ساڵى پار نوسیوە ,
ئەوەى ماوەتەوە بیڵین ئەوەیە رێكخراوەكانى لاوانى كوردستان مافى ئەوەیان یە بەناوى لاوانى كوردستان قسە بكەن وەك چۆن لیژنەى ئامادەكارى كۆنگرە پەیوەندیان بە بزووتنەوەى گۆڕانەوە كرد بۆئەوەى بەشداربن بەتایبەت بە جەلال جەوهەر ئەوانیش دڵیان شكاندنو پێیان ووتن بەشدارنابن وە ڕەنگە ئیسلامیەكانیش بەشدارنەبن لەوكۆنگرە بەناو نەتەوەى كوردەدا كە چەند رێكخراوێكى حزبى بەناوى لاوان بەناوى نەتەوەوە دەیكەن .
[email protected]
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست