کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یه‌كشه‌ممە له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم دژ به‌ بازرگانیكردن به‌نه‌وت لەگەڵ داعش ناره‌زایه‌تی ده‌رده‌برین

Friday, 14/11/2014, 12:00


به‌رپرسانی ده‌سه‌لات له‌كوردستانی باشور ، گه‌یشتونه‌ته‌ ئاستێك سڵ له‌هیج جۆره‌ په‌یوه‌ندی و بازرگانیه‌ك ناكه‌نه‌وه‌ ، جونكه‌ هه‌موو ئامانجیان بۆته‌ ئه‌وه‌ی زۆرترین سه‌رمایه‌ به‌ده‌ست بهینن ، هۆكاره‌كه‌ش ئه‌وه‌یه‌ هیج یاسا و دام وده‌زگایه‌ك بونی نیه‌ به‌رامبه‌ریان ، ماوه‌یه‌كه‌ ده‌نگۆی هه‌والی فرۆشتنی جه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و گاز ، به‌نزین ، ئوتۆمۆبیل به‌داعش له‌لایه‌ن جه‌ندین به‌رپرسه‌وه‌ بۆته‌ بابه‌تیكی گه‌رم وگوری میدیاكانه‌وه‌ تا ئاستی ئه‌وه‌ی به‌رپرسانی ئه‌منی و حكومیش نكۆلی له‌و ده‌ست بردن بۆ كاره‌ شه‌یتانیه‌ ناكه‌ن ، به‌لام ئه‌وان هه‌ول ده‌ده‌ن هه‌موو تاوانه‌كه‌ بخه‌نه‌ ئه‌ستوی جه‌ند تاوانبارێیكی بجوك
ئێمه‌ له‌گروپی ١٧ شوبات جتر ناتوانین بێده‌نگ بین له‌ئاست ئه‌و تاوان و بازرگانیه‌ مه‌ترسیداره‌ی كه‌بۆته‌ هۆكارێكی گه‌شه‌ی داعش بۆیه‌ ١\ داوا ده‌كه‌ین خه‌لكی كوردستان له‌ناوه‌و ده‌ره‌وه‌ دژ به‌و بازرگانانه‌ وه‌رنه‌ مه‌یدان بۆیه‌ ئێمه‌ له‌رۆژی یه‌كشه‌م و كاتژمێر ١٤ بۆ ١٥ به‌كاتی سوید له‌به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی هه‌رێم له‌ستۆكهۆلم گردبونه‌وه‌یه‌ك ساز ده‌كه‌ین كه‌وه‌ك شه‌رمه‌زاركردنیان فیك فیكه‌یان بۆ لێده‌ده‌ین ، هاوكات له‌رۆژانی داهاتوش گه‌ر ئه‌و ده‌سه‌لاته‌ هه‌ول بدات به‌رده‌وام بێت له‌شاردنه‌وه‌ی راستیه‌كان ئه‌وا له‌هه‌فته‌ی داهاتوو جه‌ندین دیدارمان له‌گه‌ل وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی سوید هه‌یه‌ ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه‌ هاوكاتپه‌رله‌مانی ئه‌ورپا و پارته‌ سویدیه‌كانیش به‌نامه‌ ئاگادار ده‌كه‌ینه‌وه‌
٢ ده‌بێت ئه‌و دۆسیه‌یه‌ جیتر به‌نهینی و لیژنه‌ ولیژنه‌كاری نه‌شاردرێته‌وه‌ به‌لكو وه‌زاره‌ته‌ فه‌رمیه‌كان له‌م باره‌وه‌ زانیاری بده‌نه‌ میدیا و خه‌لكی كوردستان

گروپی ١٧ شوبات له‌ ستۆكهۆلم
٢٠١٤\١١\\١٤
شوێنی خۆپیشاندان به‌رده‌م نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێم
Grev Tureg. 38
114 38 STOCKHOLM
به‌روار ٢٠١٤\١١\١٦
كاتژمێر 14:00 _ 15:00
په‌یوه‌ندی:
٠٠٤٦٧٣٥٣٦٦٧٥٧ قادر نادر
٠٠٤٦٧٣٧٠٣٨٦١٢ شه‌مال عه‌لی

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە