کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دنیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم

Friday, 29/05/2009, 12:00


زروف و زه‌مانه‌ رۆژ له‌ دوای رۆژ له‌ هه‌ڵکشان و داکشاندایه‌ ، سه‌رده‌مانێک خه‌ڵکی کوردستان به‌ ئاواتی ئه‌وه‌وه‌ بون که‌ قه‌ڵا چۆالان و سه‌ری ره‌ش ببینن ، به‌ڵام ئێستا ده‌وره‌که‌ گۆراوه‌ و خه‌ڵکی کوردستان تامه‌زرۆی بینینی گرده‌که‌ن ‌ ، سه‌یره‌که‌ له‌وه‌دایه‌ یه‌کیه‌تی به‌و هه‌مو ماڵیات و داهاته‌ زۆره‌وه‌ خه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی و کادیرو ئه‌ندامه‌کانیان به‌تایبه‌تی پشتیان لێ کرد و ئه‌مرۆ رویان له‌ گرده‌که‌ کردوه‌ ئالێره‌وه‌ بیرو باوه‌ری کوردایه‌تی و هوشیاری و به‌مه‌ده‌نی بونی خه‌ڵک ده‌رده‌که‌وێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گرده‌که‌ نه‌ داهاتی هه‌یه‌و نه‌ سه‌رمایه‌ ئه‌وه‌ی که‌ هه‌یه‌ ته‌نها مه‌بادیئه‌و هه‌وڵدانه‌ بۆ گۆرانێکی نه‌وعی و ده‌رهێنانی کورسی ده‌سه‌ڵات له‌ ژێر مافیاو خوێنمژه‌کانی هه‌ردوبنه‌ماڵه‌ ، دونیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم ، له‌کۆی مه‌ڵبه‌ندێک دوکه‌س به‌ده‌ست جه‌لال تاڵه‌بانیه‌وه‌ بمێنێ ، دنیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم ، ئه‌مرۆ پۆل پۆل نه‌فره‌ت له‌ کورسی و مێزه‌کانیان ده‌که‌ن و به‌ره‌و گرده‌که‌ به‌ هوتاف کێشان هه‌نگاوی شۆرشگێرانه‌ ده‌هاون، دنیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم له‌ نه‌فیر عامه‌وه‌ بۆ ته‌سلیم بون به‌ئیراده‌ی گه‌ل ، دنیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم ، پۆل پۆل له‌ شه‌هیدان ئارامی باڵده‌کێشێ به‌سه‌ریاندا چونکه‌ که‌سو کاره‌کانیان سه‌نگه‌ری خیانه‌تیان به‌ جێ ده‌هێڵن ، دنیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم له‌ هه‌مو کوچه‌و کۆڵان و بازاره‌کانی کوردستان باس باسی گرده‌که‌یه‌ و نه‌فره‌ت کردنه‌ له‌ جه‌لال و جه‌لالیه‌کان ، دنیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم گه‌نجانی کوردستان بۆیه‌که‌م جار ده‌رگای ئومێدیان به‌سه‌ردا کراوه‌ته‌وه‌ ، دنیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم ، به‌به‌ خشینه‌وه‌ی دراویش به‌ هه‌مو جۆره‌کانیه‌ و نایه‌نه‌وه‌ مایه‌ ، دونیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم ئه‌مرۆ خه‌ڵکی به‌شه‌ره‌فی کوردستان نه‌وشیروان مسته‌فا ده‌کاته‌ پێشه‌نگی خۆی ، دونیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم ، سه‌رانی جه‌لالی و مه‌لایی له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌مو سامانه‌ی کۆیان کردۆته‌وه‌ و 18 ساڵه‌ ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه‌یه‌ ئه‌مرۆ بیر له‌ هه‌ڵهاتن ده‌که‌نه‌وه‌ ، دونیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم ، له‌بنکه‌و باره‌گاکانی جه‌لالیدا به‌چایچیه‌که‌وه‌ سێ که‌س وجودیان هه‌یه‌ ، دونیایه‌کی سه‌یره‌ گوڵم دوای ئه‌وه‌ی سه‌رانی جه‌لالی و مه‌لای دۆراندنیان لێ رونه‌ ، ئێستا ده‌یانه‌وێ به‌ نهێنی بانگه‌شه‌ی ئاشته‌وای له‌گه‌ڵ خه‌ڵکیدا بکه‌ن ، کورد ده‌ڵێ له‌دوای تری خه‌مشه‌ی بری .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە