ئەنجامى هەڵبژاردنەکان و گۆڕینى هاوکێشەى سیاسى
Sunday, 22/09/2013, 12:00
ماوەى 22 ساڵە ئەم هەرێمە لەسەر یەک نەخشەى سیاسى دەڕوات کە بریتى بووە لە دوو ئاراستەى جیاواز و دابەش بو بو بەسەر دوو زۆنى سیاسى (زۆنى زەرد و زۆنى سەوز) هەڵبژاردنەکان تواناى گۆڕینى ئەم هاوکێشە سیاسیەى نەبوو بە پێچەوانەوە جۆرێک بوو لە دەمامک و ماکیاج بە درێژەدان بەو دۆخە چەقبەستوییەى کە هەبوو ئەمەش بە جۆرێک کاریگەرى هەبوو لەسەر هەرێم کە چى تر تواناى گوِرَانکارى بۆ سستمێکى تەندروستى دیموکراتى و بەرهەم هێنانى هەرێمێک کە بتوانێت وەک یەک هەرێم و وەک یەک ستراتیژ کار بکات هەموو ئەمانە ببونە دوو بازنە و دوو ستایلى سیاسى کە زیاتر بەرەو مۆدێلى خلیجى و پشتاو پشت و وەلى عەهدى دەڕۆیشت بە جۆرێک ماوەى 22 ساڵ جگە لە دەنگى میدیا ئازادەکان و سایتەکان دەنگى ناڕازى هیچى تر نەبوو ئەم دەنگانەش چونکە لە چوارچێوەى ڕێکخراوێک یان حیزبێکدا نەبوو نەیدەتوانى وەک پێویستى قۆناغى بڕینى هاوکێشەى سیاسى هەڵگرى ئەو گۆرانە بێت ، بۆیە وەک پێویستى گۆڕانى ئەو دۆخە دەبوو حیزبێک لە دایک ببێت... دروست بونى بزوتنەوەى گۆڕان بەو پێکهاتەیەوە پێویستێکى گرنگى ئەو قۆناغە بوو کە نەهیڵێت پەنا بۆ چەک ببرێت و بە بێ خوێن و بە پرۆسەیەکى ئاشتەوایدا بتوانێت لە ژێر گوشارى شەقامدا حیزبەکانى ناو دەسەڵات ناچار بکەن کە بێنە سەر سندوقەکانى دەنگدان و رێگاچارەى شۆڕش و کودەتاى سەربازى وەلاوە بنرێت و کار لەسەر گەڕانەوە بۆ خەڵک بە پرۆسەیەکى ئاشتیانەدا بڕوات ، ئەم پرۆسەیەش کار لەسەر سستم و یاساکان و دامەزراوەکان بکات و هەڵگرى پڕۆژەى گەورە و هەمەلایەنە بێت تا بتوانێت پاشخانى سەرەتاى ئەم گۆڕانە دەوڵەمەند بێت بە سیاسەتێکى دراسەکراوى ورد ، هەموو ئەمانە و بەرەى ئۆپۆزسیۆن توانى سەرەتایەک بۆ گۆڕینى ئەم هاوکێشەیە دابڕێژێت چونکە ئەم هەرێمە خاوەنى جۆرێک لەسەربەخۆى بونى خۆیەتى و لە ناوچەکە و جیهاندا مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت لەسەر هەموو ئاستەکاندا خاوەنى بنەمایەکى گەورەى ئابورى خۆیەتى کە دەکرێت گوِڕانکارى گەورەى پێ بکرێت ئەگەر چى کۆمەڵگاى ئێمە خاوەنى سەرمایەى مەزنى ئابورى مرۆییە بەڵام پاشخانى شۆڕشگێڕەکانى شاخ هێندەى ئەم گوِڕانکاریانە زاینارى تیا نەبوو بگرە سفر بووە و سەرانى سیاسى هەردوو زۆنەکە نەیاندەویست ئەو گۆڕانە دروست ببێت و ڕێگر بوون لێ ى ، ئەگەر چى لەسەر ئاستى گشتى خواستێکى گەورە هەبوو بۆ ئەم گۆڕانکاریە بەڵام سەرانى سیاسى هەردوو زۆنەکە ڕێگر بوون لێ ى بۆیە بەجۆرێک بەرەو شۆڕشى چەکدارى دەچوو کە ئەمەش دەبووە دروستکردنى دیکتاتۆر و خولقاندنى قەسابخانەى گەورە و جارێکى تر مێژوو دوبارە دەبوەوە بەڵام بزوتنەوەى گۆڕان توانى ڕێگایەکى تر لە دەرگاى پشتەوە بدۆزێتەوە بیەوێ لەوێوە کار لەسەر کۆى کۆمەڵگا بکات و هاوکێشەى سیاسى بگۆڕێت بێ ئەوەى پەنا بۆ خوێن و سڕینەوەى یەکتر بەرێت و لە ناوەندى نوخبەى ڕۆشنبیر و بەشێک لە ڕۆشنبیرى شاخ و پێشمەرگەى شاخ و میدیاکانەوە پێشوازى لێ کرا بە حوکمى ئەوەى دەبێتە تەواوکەرى دیموکراسى و رۆحى ململانێ و کیبڕکیکردنى یەکتر و قبوڵکردنى دەنگى جیا و رەِنگى جیا زیندوو دەکاتەوە و کۆمەڵگا لە دۆخێکى مردووى و چەقبەستوییەوە دەگۆڕێت بۆ کۆمەڵگایەکى پڕ لە جوڵە و بزاوت ... ئەگەر چى ئۆپۆزسیۆن بوون کارى سەرەکى دەوڵەمەند کردنى پاشخانى ڕۆشنبیرى تاک بوو بەوەى بزانێت لە چوارچێوەى یاساکاندا ئەرک و مافى چیە و وە توانى ئەمە بەسەرکەوتوى ئەنجام بدات و پشتگیریەکى باشى لە لایەن خەڵکەوە لێبکرێت .
تا ئێستاش دۆخى سیاسى دوو زۆنى هەر ماوە بەڵام لەبەرامبەردا ئۆپۆزسیۆنێکى بەهێز هەیە کە ئێستە هێزەکان ئامادەیە بۆ ئەوەى لە ناو سنورى دەسەڵات و ئیدارەدا ئەم دۆخە کاڵ بکاتەوە و بە قۆناغ کار بۆ کۆتاى هێنان بە لەتبونى دوو ناچە و دوو جۆر ئیدارە بهێنێت و جۆرێک لە متمانە بۆ هاوڵاتى بگێڕێتەوە بەوەى کە کار بکات بێ جیاوازى ناوچەیى و زاراوەیى و هێزەکانى تریش ناچار بکات بەم گوِرَانکاریە و کار بکات بە موڵکى کردنى هەرێم لاى هەموو تاکێک بێ جیاوازى بیر و ئاین و ناوچە هەموو کەس هەست بکات کە لە چوارچێوەى یاساکاندا خاوەنى ماف و ئەرکى خۆیەتى و بە هى خۆى بزانێ هەموو ئەمانە ئەو سەرەتایەن کە هێزە ئامادەکراوەکان ئاراستە بکرێت بەرو گۆڕانى ئیدارەکان و یاساکان بۆیە دەکرێت ئەم هەڵبژاردنە بە سەرتاى ئەو هەوڵانە وێنا بکرێت کە دەتوانێت هاوکێشەى سیاسى و ئیدارى لەم هەرێمەدا بگۆڕێت ئەویش بەوەى کە زۆنى سەوز تاپۆ نابێت لەسەر هێزێک و زۆنى زەرد دەگۆڕێت بۆ فرەیى هیچ هێزێک بە تەنها بە پێ ى یاساکان ناتوانێت حکومەت دروست بکات بۆیە سەرەتایەک هەیە کە ئۆپۆزسیۆن بە تایبەت بزوتنەوەى گۆڕان بتوانێت لە ناوەندى دەسەڵاتدا کار لەسەر یەکپارچەیى ئیدارە و یاساکان بکات و هێزەکانى تریش بخاتە بەردەم ناچارى ئەم گۆڕانکارییەوە و وە بتوانێت دەزگاکانى چاودێرى داراى و چاودێرى بێ لایەن و چاودێرى میدیاکان و چاودێرى گشتى شەقام ئەکتیڤ بکات و هەر خۆشى بتوانێت پشتیوانى لە هێزیکى ئۆپۆزسیۆن بکات و یان بەشێوەیەکى سەردەمیانە تر حکومەتى سێبەر دروستبکات تا هەم وەک ئۆپۆزسیۆن و هەم وەک بەشدارێک لە ناوەندى دەسەڵاتدا کار بکات بە پێ ى پێویستى ئەم قۆناغە کە دەکرێت وەک سەرەتایەک و وەک پێویستیەکى دراسەکراوى بڕینى دۆخى چەقبستوى لە ناوەندى دەسەڵاتدا ئەو سەرتایە هەبێت کە هاوکێشەى سیاسى ئەم هەرێمە بگۆڕێت ... بەم پێوەرانە دەتوانین بڵێن سەرەتایەک هەیە بۆ نەمانى باڵادەستى دەسڵاتى حیزبێک لە ناوچەیەک و لاوازى لە ناوچەیەکى تردا دەکرێت زەمینە خۆش بکرێت هەموو هێزەکان بتوانن لە سەرتاسەرى هەرێمدا یارى خۆیان بکەن و دەستاو دەستکردنى دەسەڵاتیش ببێتە نەریت و ئەو کلتورەى کە ئاسایى بێت هێزیک ببێتە ئۆپۆزسیۆن یان پشکى کەمى هەبێت لە دەسەڵاتدا ئەو کات باشترین کار و پڕۆژە دەخرێتە بەردەم تاک لە ڕى َى سندوقەکانى دەنگدانەوە بڕیار لەسەر قەبارەى گروپ و حیزبەکان بدرێت هەموو ئەمانە و دواى ئەم هەڵبژاردنە سەرەتاى کارکردن دەست پێ دەکات بۆ گوِڕینى هاوکێشەى سیاسى لە دوو زۆنیەوە بۆ یەک هەرێم و یەک ئیدارە و یەک ستراتیژى نەتەوەیى .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست