ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له هه‌ولێر و سلێمانی رۆژانه دورده‌که‌ونه‌وه
Wednesday, 26/01/2011, 12:00
ماوه‌ی چه‌ند ساڵێکه یه‌کێتی له قه‌یراندایه و تا ئێستاش نه‌توانراوه کێشه‌کانیان بدۆزنه‌وه ، هه‌رچه‌نده به‌ناو هه‌موو سه‌رکرده‌کانیان رۆژانه و مانگانه پرۆژه پێشکه‌ش به‌یێکتر و رایگشتیش ده‌که‌ن . به‌ڵام دیسان کێشه‌کان زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت . ئیترکێشه‌کانی ناو سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی له کێشه ده‌رچووه‌بۆته قه‌یران . هه‌موشمان زۆر باش ده‌زانین قه‌یران زۆر به ئاسانی کۆنترۆل ناکرێت . به باوه‌ری من قه‌یرانی یه‌کێتی له کرۆکی خۆیدا قه‌یرانی هه‌ره‌سی لیبرالیزم و بێ توانایی ئایدۆلۆژسته‌کانی یه‌کێتییه له پینه‌کردنی . رێکخستنێکی سیاسی ئه‌وه‌ی له ده‌وری یێکتر کۆیان ده‌کاته‌وه ئایدۆلۆژیا‌و فکرێکی هاوبه‌شه جونکه رێکخستنی سیاسی وه‌کوو کۆمپانیا یان شه‌ریکه‌یێك نیه سه‌رمایه له ده‌وری یه کترکۆیان بکاته‌وه له راستیدا ئه‌م قۆناخه‌ش له‌یه‌کێتی دا ته‌واوبوو ئیتر به‌ناو سه‌رکرده‌کانی یه‌کێتی وه‌کوو سیاسه‌تمه‌داران به‌لکو وه‌کوو سه‌رمایه‌دار مامه‌له له‌گه‌ل یه کتر ده‌که‌ن ئه‌مه‌ش دیسان وای کرد که هه‌موویان بێنه رێزی یێکتری بۆیه که‌م زۆر هه‌رهه‌موویان پێکه‌وه به‌شدارن له‌م گه‌نده‌ڵیوو دزیوو داوێن پیسیوو به‌تاڵان بردنی سه‌روه‌توو سامانی جه‌ماوه‌ری کوردستان که ئه‌مرۆ یکێتیی گه‌نده‌ڵی تاکوو قورقوراگه‌ی هاتووه ، هه‌موو ئه‌م به‌ناو سه‌رکرده دزوگه‌نده‌ڵانه‌ی پرۆژه‌ش پێشکه‌ش ده‌که‌ن هیجتان پرۆژه‌که‌یان بۆ ئه‌مه نیه خۆی له‌م گه‌نده‌ڵیه رزگار بکات .به‌ڵکوو هه‌مووی ده‌یه‌وێت مه‌رامه گڵاوه‌کانی خۆیان جێبه‌جێ بکه‌ن له‌به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیان ، تاکوو ئێستاش به‌ناو سه‌رکرده گه‌نده‌ڵه‌کانی یکێتیی قاره‌مانیه‌تی شاخ به یێکتروو به جه‌ماوه‌ر ده‌فرۆشن به‌ڵام که‌سیان باسی دزیوو گه‌نده‌ڵیوو داوێن پیسی خۆی ناکات ، من به‌ر له دوو رۆژ له کوردستان گه‌رامه‌وه خه‌لکانێکی زۆرم بینی له ئه‌نداموو پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگرانی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به هۆی سه‌ردانیکردنم هه‌روه‌ها منیش سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یێکم کرد به‌مه‌به‌ستی سه‌ردانیکردنی چه‌ند دۆست و خزموو باده‌رانی نزیکی خۆم هه‌رهه‌مویان بێزاری خۆیان باس ده‌کرد به‌رامبه‌ر ئه‌م سه‌رکرده گه‌نده‌ڵانه هه‌روه‌ها باسی وازهێنانی خۆیان پێ راده‌گه‌یاندم دوورکه‌توونه‌وه له رێبازی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان هه‌روه‌ها رۆژانه دۆست و براده‌رو خزمه‌کانم په‌یوه‌ندیم پێوه ده‌که‌ن باسی ئه‌م قه‌یرانه‌م بۆ ده‌که‌ن یکێتیی تۆشی هستریا بووه، یکێتیی نیشتمانی کوردستان له شاری سلێمانی پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری زۆر له دابه‌زین دایه بۆته سێیه‌م له‌دوای لیستی گۆران و یگرتوی ئیسلامی دێت ،هه‌روه‌ها له شاری هه‌ولێر و ده‌وروو به‌ری پێگه‌ی جه‌ماوه‌ری سفره خه‌لك شه‌رم ده‌کات سه‌ردانی مه‌ڵبه‌ندی سێ بکات ، هه‌روه‌ها ئه‌ندام و پێشمه‌رگه‌و دۆست و لایه‌نگرانی یه‌کێتی سه‌ر به شاری هه‌ولێر توشی کاره‌ساتی زۆر ناخۆش هاتن به‌ڵام ئێستا که‌س خۆی به خاوه‌نیان نازانێت بگره گاڵته‌شیان پێده‌که‌ن ده‌جن بۆ به‌رده‌رگای به‌ناو سه‌رکرده‌کان پێیان راده‌بوێرن ، من لێره‌دا داوا له هه‌موو ئه‌نداموو پێشمه‌رگه‌و لایه‌نگرو دۆستانی سه‌ر به یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان ده‌که‌م جیتر به‌دوای کلاوی بابردوو مه‌که‌ون به‌داوی ئه‌م سه‌رکرده دزو گه‌نده‌ڵانه مه‌که‌ون به به‌رچاوی خۆتان ده‌بینن به‌جه‌نده‌ها خانوو ڤیلاو کۆمانیاو مه‌زرعه‌و ئوتێل و به‌نزینخانه‌و نه‌خۆشخانی ته‌یبه‌ت سوپه‌رمارکێت و بنه‌ماڵه‌کانیان چۆن چۆنی ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن له کوردستان و ده‌ره‌وه‌ی کوردستان ئیتر چۆن به‌دوای ئه‌م مافیایانه ده‌که‌ون .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست