کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


وەلامیكى كورت بۆ هوشیار جاف

Saturday, 16/05/2009, 12:00

2027 بینراوە


لێزمه‌ زۆر جار مرۆڤ كێشە دەرونیەكان یان كێشەكانى دەوروبەرى بەشێوەیەك كارى تێدەكات یان بە شێوەیەك كاردانەوەى لەسەر دروست دەكات كە چارەسەركردنى یان رووبەرووبوونەوەى بە ئارستەیەكدا دەیبات كە ململانێ ى ئەو رووبەرووبوونەوەیە خالە جەوهەرییەكان یان خالە موزوعیەكان بوونیان نامێنێت .جالێرەدا لەگەل رێزم بۆ كاك هوشیار جاف كە باس لە دكتۆر كەمال سەید قادر دەكات كە درۆزن دەرچوو !!!!! جا بۆ ؟؟ پێم وایە لەنوسینێكیدا زۆر بەرگرى لەخۆى كردبوو كە هێچ پەیوەندییەكى بە بنەمالەى پارتى نەماوە بەلام لەوبابەتەدا كەمێك بە خشكەیی هێرشى كردبوە سەر نەوشیروان .

جا من دەپرسم لە بەرێزیان بۆ درۆزنە لەبەرئەوەى من وسەدان خوێندكارى زانكۆ شاهیدى ئەوەین كە دكتۆر كەمال تەنها مامۆستاییەك بوو لەزانكۆ وە بێمنەت بوو لە بنەمالە بارزانى وە كاتێك هەرەشەى لەسەربوو زۆر بێمنەتانە گەرایەوە هەولێر تەنانەت ترسى خستە دلى بنەمالەوە كاتێك دەستگیریان كرد . بەلام من لێرە نامەوێت زۆر بەرگرى لێبكەم بەلام بۆ مێژوو ئەوە دەلێم ئەو كەسە هەرچیەك بكات تەنانەت ئەگەر شێتیش بێت ئەوە لە سەر دەستى ئەو بنەمالە بۆگەنەیە كە زۆر نووسەر بەشێوەى ناراستەوخۆ بەرگریان لێدەكات ,جاسەبارەت بەوەى بەدۆكومێنت ئەو كارەساتەى نەمسا بسەلمێنێت دەپرسم ئایا ئەو بابەتى رۆژنامەو زانیاریانەى كە لە سایتەكان بلاو دەكرایەوە تەنها دكتۆر ناردبووى , وە من دلنیام لەوەى دكتۆر مامۆستاى بوارى سیاسى بووبەلام دەپرسم ئەگەر لە شەرى خواكورك بەشدارى نەكردبێت ئەوە دیارە خەباتى نیە ۆەسەبارەت بەوەى پارە لەكێ وەردەگرێت نازانم بەرێزیان بێئاگایە لەوەى كە هەموو كاندیدیك بەپێى یاسا بودجەى تایبەتى لە لایەن كۆمسێۆنەوە بۆ تەرخان دەكرێت پاش رەزامەندى تۆماركردنى ناوەكەى .

جامن لێرە لەوە زیاتر نالێم تەنها ئەوەندەى بەرێزیان بە دكتۆرەوە خەریك دەبیت دەتوانیت ئاورێك لە گەندەلى و پێشیلكردنەكانى مافى مرۆڤ وتاكى كورد لەلایەن بنەمالەى بارزانیەوە بدەیت و سەیرى دزینى مال وسامانى میللەت ئەتكردنى چارەنووسى نەتەوەیەك بكەیت خۆ ئەگەر دكتۆر خۆى كاندید بكات دلنیابە مەبەستى گەیشتن بە دەسەلات نیە بەلكو توانا وئیرادەى تاكى كورد دەسەلمێنێت كە ناترسێت لەوەى بتەكانى دەسەلات بشكێنێت یان لانى كەم بیسەلمێنیت كە دەتوانرێت رووبەرووى بنەمالەى خائین ببنەوە لەگەل رێزمدا.

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)