کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  • 8
  • 9
  • 10
  • 11
  • 12
  • 13
  • 14
  • 15
  • 16
  • 17
  • 18
  • 19
  • 20
  • 21
  • 22
  • 23
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30
  • 31
  •  
  •  
  •  
  •  

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


مه‌هاباد قه‌ره‌داغی فێمینیستێکی سه‌رلێشیواو و فاشیل

Thursday, 12/02/2009, 12:00

2083 بینراوە


له‌ کۆمه‌ڵه ‌و چه‌پ و جه‌لالییه‌وه‌ و ده‌رچوونی و خۆفشکرنه‌وه‌ی وه‌ک نووسه‌ر و فێمینیست ، به‌ڵام زۆر بێ سه‌روبه‌ر، دوور و فڕی به ‌نووسین و مافی ئافره‌ته‌وه‌ نه‌بوو. ئینجا لێره ‌و له‌ێ چوو بوو به‌هاوکار و ستافی کوردستانپۆست، له‌وێشه‌وه ئۆقره‌ی نه‌گرتوو له‌ که‌ناڵی جۆربه‌جۆره‌وه‌ هه‌وڵی په‌یوه‌ندیکردنی به‌هه‌ردوو ده‌سه‌ڵاته و حیزبه‌ سه‌ره‌کێکه‌ی کوردستان کرد. یه‌کێتی‌ ئیهمالیان کرد و ڕازی نه‌بوون پاره و ‌پۆستی پێبده‌ن. هه‌و‌ڵی (مێد تی ڤی)یشیدا بۆ خۆ ده‌رخستن . زانی له‌وێ هیچی ده‌ستناکه‌وێ ، ژیر به‌ژیز وه‌ک من له‌ هه‌ولێره‌وه‌ ئاگام لێی بوو، هه‌وڵی خۆ نزیک کردنه‌وه‌یدا له‌ نێچیرڤان بارزانی . له‌وێش له‌ خۆی بایی بوو و هه‌لپه‌رست ده‌رچوو، نامه‌ی به‌دزێوه‌ نووسی بۆ بوش، دژی نێچیرڤان و حکومه‌ته‌که‌ی ئه‌وانیش به‌ ئه‌ده‌به‌وه‌ ده‌ریان کرد و خانۆکه‌ی هه‌ولێریشیان لێنه‌ستانده‌وه (‌ که‌ هه‌ڵکه‌وت زاهیر واسته‌ی بوو) نێجیرڤان دابوویه ‌و به‌ده‌یان هه‌زار دۆلاره‌وه،‌ که‌ وه‌ریشی گرت و بۆ ماوه‌یه‌ک ناردیانه‌وه‌ بۆ سوید. ئه‌مه‌ش هه‌ر هه‌مووی له‌ پێناو حه‌زی خۆده‌رخستن، واته‌ نه‌خۆشی خۆده‌رخستن، که‌ مه‌هاباد فێمینیست پێوه‌ی ده‌ناڵێنێ، نه‌ک ئه‌وه‌ی که‌ خزمه‌ت به‌ کورد و ژنانی کورد بکات . له‌سویدیش دووباره‌ له‌ به‌ر ڕسوابوونی له‌ ناو جالیه‌ی کورددا و که‌س ئاوری لێ نه‌ئه‌دایه‌وه‌، دوای ئه‌م هه‌موو که‌ین و به‌ینه‌، ته‌حه‌موولی وه‌زعه‌که‌ی نه‌کرد، هه‌ر ئه‌وه‌ مابوو خه‌ڵک فیکه‌ی بۆ لێ بدات.
ئه‌م خانمه‌ فێمینیسته‌ ئینتیهازی و نائاگاهه‌ به‌ فرسه‌تی زانی، هه‌ستی به‌ کتله‌ی مه‌سعوود(مه‌سروور) و نێچیرڤان کرد، هات ئه‌مه‌ی قۆسته‌وه‌ و که‌وته‌ ماستاوچێتی زووڕناژه‌نی بۆ کتله‌ی مه‌سعوود و پێشنیار و وتار نووسین که‌ مه‌سعوود بارزانی وه‌ک کاندیدی خه‌ڵاتی نۆبڵ بناسێنێ. کاتێک من‌ ئه‌مه‌م بیسته‌وه‌ زۆر پێ که‌نینم به‌ عه‌قڵی ئه‌م ژنه‌ هات. وه‌ک ئه‌وه‌ی کۆمیته‌ی نۆبڵ که‌ڕ و کوێربن ئاگایان له‌و دنیایه‌ نه‌بێ له‌ کوردستان و عیراق چ رووده‌دات، په‌کیان له‌سه‌ر ئه‌م خانمه ‌خه‌ڵه‌فاو و خۆپه‌رسته‌ که‌وتووه،‌ که‌ ڕێگه‌یان پێنیشان ده‌دات.
له‌ کوردستانه‌که‌ی ژێر چنگی مه‌سعود ڕۆژی نزیکه‌ی 100 ژن ده‌کوژرێ. مه‌سعودێک که‌ پێشمه‌رگه‌یه‌کی خۆی نزیک ‌ 30 ساڵ خاوه‌نی خه‌باتێکی دوور و درێژ بوو، هه‌ستا و له‌ سه‌ربزنه‌ کێوییه‌ک (که‌ نابێ ڕاو بکرێ) فه‌رمانی کوشتنی ئه‌و پێشمه‌رگه‌یه‌ی ده‌رکرد و کووشتی . ئاخر مه‌هاباد خانی فێمێنیست، چۆن کۆمیته‌ی نۆبڵ، خه‌ڵاتی پیاوکوژێکی وه‌ک مه‌سعوود ده‌کات و گوێش له‌ تۆ (که‌ که‌سێکی ناودار نیت له‌ لایان) ڕاده‌گرێت.
جا لێره‌دا ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ بیڵێم و پرسیارێک ئاڕاسته‌ ی مه‌هاباد ده‌که‌م.
ئایا له‌ بیرته‌ له‌ رادیۆ کوردێکانی سویده‌وه‌(ڕادیۆی زایه‌ڵه‌ و زرێبار)ه‌‌وه‌ ده‌تگووت
نێچیرڤان بارزانی وه‌ک عووده‌ی و قووسه‌ی خه‌ریکی خه‌راپه‌کاریی ودزیی و به‌دره‌وشتییه‌؟ که‌چی هێنده‌ی پێنه‌چوو به‌ هه‌زار تکا و رجا و واسته‌ خۆت گه‌یانده‌ ئه‌و به‌دڕه‌وشته‌ و بوویته‌ ڕاوێژکاریی بۆ کاروباری خراپه‌کاریی و دزیی. به‌قسه‌ی تۆ وه‌ک له‌ ڕادیۆکان بڵاوت ده‌کرده‌وه‌، نێچیرڤان وه‌ک عوده‌ی و قووسه‌ی ده‌کات،
ئه‌ی باشه‌ جه‌نابت له‌ لای عووده‌ی و قووسه‌ی چ کاره‌بووی و چت ده‌کرد؟
کارمه‌ندێکی پێشووی ده‌زگای پاراستن

چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)