کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بروسكەى سەرەخۆشی بۆ : فخامەتى تاڵەبانى و سەرۆكى كوردستان بارزانى

Friday, 11/02/2011, 12:00


بەداخ و پەژارەیەكى زۆرەوە ئێستا هەواڵى روخانى سیستمەمێكى هاوشێوە و هاوڕا و دۆست و ئەزیزى ئێوەمان بیست كەپێمان وایە ئەمە هەرەسهێنانى دیوارێكى ئەستوورى حوكمى دیكتاتۆرى بوو لە ناوچەكەدا كە لە راستیا كەلێنێكى گەورە لە دواى خۆى دەخاتە نێو دەسەڵاتى دیكتاتۆریانەى ئێوەش و هیوادارم لەمە زیاتر و خراپر رووبەڕوتان نەبێتەوە
بۆیە لەگەڵ ئەم بروسكەیەمدا ئومێدەوارم لە خەونى غەفڵەت بەئاگا بێنەوە و بەتایبەتى كاكەى 31ى ئاب لەو لووت بەرزى و سەرۆكایەتیە تەزویرە بێتە خوارەوە و بیرێك لەخۆى ئەو 1000 هەزار پیاوەى خۆیشى بكاتەوە ، وە ئەوەى زۆر لام ناخۆشە ئەو خەونانە نایەنەدى كە هەریەك لە كاكە پاڤێڵ و قوبادو مەسرور و بابۆ بەو ئاواتەوە هەموو شەوێ رۆژیان دەكردەوە . خەمێكى تریشم ئەوەیە كە ئێوە زۆرزیاتر لە حسنى موبارەك پارە و ئاڵتونتان دزیوە و كەچى ئیستیفادەشى لێ ناكەن هاوار بەماڵم .

براتان
كۆست كەوتویەكى هاوشێوەتان
11 / 2 / 2001




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە