کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەهاری عارەبی و پایزی كوردی

Monday, 30/07/2012, 12:00


بۆ گۆڕانی سیاسی زیندوكردنەوەی سترۆكتۆری تاوانەكانی میژوو پێویستە، نەك پیچەوانەکه‌ی

بەهاری عارەبی: ئەو بابەتەگەرمەی دوای ڕاپەڕینی گەلی تونس پژایە نێو فەرهەنگی سیاسیەوە. خویندنەوەی ئەوبەهارە دەبێ بە دیدیكی سیاسی و روانگەیەكی لۆژیكەوە ڕٍاڤەی لەسەر بكرێ نەك بەسۆز.
رۆژهەڵاتی نیوەڕاست لە دێر زەمانەوە. گۆڕەپانی كێشەكانە. گۆڕانەكانی ڕابووردوی (كودەتا سەربازییەكان ومردنی مەلیك وتیرۆرە سیاسیەكان وجەنگە خۆیناوییەكان وئاشبەتاڵە سیاسیەكان.
كێشەكانی ئەم ناوچەیەیان یەكاڵا وبنبر و چارەسەری كێشەكان نەبوون .ناوچەكەو كێشەكانی وەكی خۆیان بە قەبارەو شێویەكی تر ماونەتەوانی
ئەم دۆزە بۆ وابێت.

بۆ وەڵامی ئەم پرسیارە دوو فاكت هەیە:
1: فاكتی ناوەوە واتە ووڵات و كۆمەڵگای خاوەن كیشە .
2: فاكتی دەرەكی (ووڵاتانی دەرەوەی سنوری ووڵاتی پڕ كێشە).


فاكتی یەكەم: كۆمەڵگا پڕكێشەكان ئاستی هوشیاری سیاسی و رۆشنبیریان لەئاستیكی نزمدایە .برسیتی و بیكاری دواكەوتوویان بەشیوەیەك گرمۆڵەی كردون.توانای بەرهەمهینانی هزریكی ئەڵتەناتیفی باشیان بۆدەسەڵاتی پیشخۆیان نیە. ئەم بەهارە تەمن كورتانە گوڵی هیوای تەمەندریژ بۆ هەژاران و سیستەمی پەسەندكردنی یەكتری و مافی مرۆڤ بەرهەمناهینن گۆڕانیكی ڕوكەشیە نەك بنەڕەتی . چونكە گۆڕانی بنبرێ یانی گۆڕینی تەواو پەیوەندیەكانی مرۆڤ ومرۆڤ و كۆمەڵگا ودەسەڵات و دەسەڵات و مرۆڤ و دەسەڵات و كۆمەڵ.
تاقیكردنەوەی ئەڵمان لە سیستەمیكی تولیتاری راسستەوە بۆ سیستەمیكی دیموكراتی سەرمایەداری بەری بوونی هزریكی مۆدیرنی ئۆپۆزسوینی سەردەمی هیتلر بووە یانی پیش ڕامانی هتلر كۆمەڵگا ئەلتەرناتیفی ئامادەی هەبوو. ئەڵتەرناتیفی بەهاری عەرەبی(ئیسلامی سیاسیە)ئیسلامی سیاسی و بەڕۆحێكی ناسیونالیستی پریمیتیفی رۆژهەڵاتی گۆشكراون لەزۆر ڕووە ناسیونالیستی راسستن نەك مۆدیرن . جگە لە دوژمنایەتی شیعە وسنە ئەمەش گرفتێكی گەورەی ئیسلامی سیاسیە لەپەرتوكێكدا لەم باریەوە لێدواوم.
بەپێی ڕەوتی سیاسی سەردەم تیوری ئیسلامی سیاسی توانای بەرنگاربوونەوەی گرفتەكانیان نیە.لەنیو هەموو گەلانی عەرەبدا سیاسیەك نەبوو بتوانی بۆچارەسەری گرفتی ئەسەدودانیشتوانی سوریا جڵەوی گفتوگۆیەكی سیاسی مۆدیرن بگرێت بۆیە(كوفی عەنانیان) بەكرێ گرت.كۆمكاری عەرەبیش لەریكخراویكی مشەخۆر بەولاوە هیچ بۆ نەكرا. لەم كەنالە لاوازەوە هیزی دەركی لەئاست بەرژەوەندی خۆیاندا دینە گۆڕەپانی سیاسەتی ناوچەكەوە.

2: فاكتی دووه‌م:
هیچ ووڵاتێك نیە لە دونیادا لە پیناوی بەرژەوەندی خویدا هەوڵی خواردنی ووڵاتیكی تردا نەدا ئەوەی ئیمڕۆ لەسوریادا ڕوودەدا بەهیزترین بەڵگەن كە هیزی دەرەكی بازی بەكیشەكانەوە لەپیناوی خۆیاندا دەكەن. نە ئەمەریكا و نەروسیا و چین دلسۆزی پیكهاتەكانی نیو سنوری سوریا نین . دوای ئەسەد بە سیناریویەكی تر و رویەكی ترەوە ئاژاوەی نیو پیكهاتەكانی نیو سوریا پیستر و خویناویتر درێژەی دەبێت.
ئەوەی بۆ ئیمەی كورد گرنگ بیت دوزی كوردە لەدوای ئەسەدەوە.

سەیدا ... تاڵەبانێكی ترە بۆ سوریا
چۆن ئەمەریكا تاڵەبانی كردە داشی دامەیەكی سیاسی كوردی (گێژكرد و حەپۆلكرد) تا سەقامیگیری چەق (بەغداد) ئاواش سەیدا كۆپی تاڵەبانێكی تر وداشی هەمان سیناریوی عیراقە و دوبارە دەبێتەوە..بۆ سەیدای ڕەگەز كورد كورد كیشەیەك نیە بەڵكو سەروەری سوریا گرنگە (ئەمە پەیامی ناسیونالیستی عەرەبیە)ململانی نیوان ڕۆژئاوای كوردستان و پێكهاتەكانی تری نیو سوریا خویناویتر دەبێ ئەگەر لەسەرتادا كوردی هوشیار نەبێ .

پایزی كوردی:
ئیستا تۆپی سیاسی لە بەردەم شووتی سیاسی باشوری كوردستان(هەریم بە هەموو پیكهاتەكانیەوە) و ڕوژئاوای كوردستان (ئەنجومەنی باڵای نیشامانی) و باكوری كوردستان (پارتی كریكارانی كوردستان).
بەشێكی لەشی سیاسی باشوری كوردستان كەجەلالیەكانەلە(سیاسەتداخەساون)مەسعود لەبازیكی نابەرامبەری تاكڕەویدایە.ناتوانی ویستی توركیا لەم كیشەیەدا نەپاریزی وناشتوانی راستەوخۆ دوژمنایەتی رۆژئاوای كوردستان بكات.لە نێوانی ئەم دوو هێزەدا (هەریم بە ئۆپۆزسوینیشەوە و پارتی كریكارانی باكور) ئەركێكی گرنگیان لەسەرشانە ئەویش دژایەتیكردنی سیاسەتی تاكڕەوی مەسعودە.
ئەگەر ڕاپەڕین و شۆرشی عەرەبەكان دژی رژیمە سەركوتكەر و دیكتاتۆرەكان (بەهاری عەرەبی) بێ ئەوە كورد نیوسەدە زیاترە(بەهاری كوردی)دەستپیكردوە هیچ ئامانجیكی نەبوو لە ماڵویرانی زیاتر.هوكانی نەبوونی ئیستراتجیتیكی نەتەوەی و سەركردەی ناهوشیاربووە .نیو سەدە لەمەوبەر ڕاپەرینەكان لەباشور و لە جوپولتیكی دژواری نیوانی جەمسەرەكانی شەری ساردبوو ئیستا جوپولتیكی جیهانی و ناوچەی گۆراوە .لە سێ بەشی كوردستاندا جەماوەریكی زۆر فراون و ئابوریەكی قەبە وتوانای پیشمەرگە زۆر باڵاترە .جاران یەك سەركردە هەبوو(ئەنجام ئاشبەتاڵی كرد) ئیستا لەهەر بەشیكی كوردستان چەند كەسانی دڵسۆز وسیاسی هوشیار هەن بۆیە مامەڵەكردن لەتەك ئەم دۆزەدا زۆر وریای سیاسی دەوێ. ووڵاتانی كۆلۆنالیستی كوردستان لە قەیراندان .ناتوانن ئیستراتجیتیان لەسەر ئاستی ناسونالیستی دڵڕەق پیادەبكەن.بەتایبەتی پارتی كریكارانی باكور بەهوی جوگرافی سروشتی وسیاسەوە بوونی یەك دیالیكتی زمان و 800 كیلومەتر سنوری نیوانیان باشترین فاكتە كەبنكەیەكی بەهیزی(قەندیلێكی تر)لەپاڵ قەندیلەكەی(باشور) لە ڕۆژئاوا دروستبكەن.چۆن شەقامی شارەكانی باكور ڕویەكی خەباتی قەندیلن شەقامی شارەكانی ڕوژئاواش ببێ بە روویەكی قەندیلی نۆی.
دروستبوونی ڕێكخراوێكی (ڕادیكاڵی ناسیونالیستی كوردی) بۆ بڵانسی كێشە بەستویەكانی نێوان حكومەتی هەریم وگەلی باشور و گەلی باشور وحكومەتی عیراق. پیویستی سەردەمە.

(كەمرۆڤ لەژورێكدا زیندانی بوو. پەنجەرەی ژووری زیندانەكەی باڵاتربوو لەباڵای .
زیندانی بۆ بینینی تیشكی خۆر سەیری كوونی كلیلی دەرگای زیندانەكەی دەكات)، نەك پەنجەرەك.


بوونی (ئەنجومەنی باڵا) لە نیو كوردانی ڕۆژئاوادا كاریكی زۆر هوشیاریە. لێ پیویستە ئیستراتجیتی خەباتیان بەشێوەیك داریژن. وەك باشور توشی بازی ئۆتۆنۆمی , فیدرالی فشە و دیموكراتی بۆ سوریا...هتد نەبن پیویستەپەیام وئیستراتجیان پەیامیكی كوردستانیانەبێت. تاقیكردنەوەیەكی دەوڵەمەند لەبەر دیدی هوشیاری كوردایە كە ڕۆڵی سەركرداریتی تاك ڕەوی خیڵی بەرزانی و مەسعود.كلیلی چارەسەری كیشەكانی پینیە. بۆیە بۆ بچوككردنەوەی ئەم سیستمە پیسەخیڵەكییەی كەنێو سەدەیەخوینی جەستەی كورد دەمژێ كۆتایی پێ بێ . كۆتیهینانی دەسەڵاتی مەسعود و(هەرتاكڕەویكی سیاسی تر) لە ڕێگەی چەكەوە هەڵەیەكی گەورەیە نەتەوەی كورد نرخی دەدات، بەڵكو لە ڕێگە هاوپەیمانی نێوان (پارتی كریكارانی باكور و بزوتنەوەی ڕۆژئاو و ئۆپۆزسوینی باشور بەتایبەتی (گۆران) دەتوانن. نەخشەكانی توركیا بۆ بەكارهینانی خیڵی بەرزانی بۆ دژایەتی بزوتنەوەی كوردی لە ڕۆژئاوادا (هەم ئاهەنگبن) گۆڕنكاریی لە خەبات و ئیستراتجیتی نەتەوایەتیماندا ئەو هەنگاوە بنێ كە ئێمە نەتەوەیەكین پێمان دەوترێ (كورد) نەك قەرەج.

بریاری سیاسیی سیاسەتمەداریی گەوج وەك چەقۆیەكی تیژ وایە بە دەست منداڵێكەوە.
گەر بە هوشیارانە سیستمەداری گەوج لە سیاسەت دور نەخرێتەوە .ئەوە نەك خۆی بریندار دەكات ئایندەی نەتەوەیەك دەكات بە خوێن.


* بەهاری عەرەبی و پایز كوردی لە پڕۆژەی ئیمپریالیزمی نۆیدا
کتێبێكە لە مانگی ئۆكتۆبەر لە پیشانگای پەرتووكی فرانكفورت دەستدەكەوێ.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە