نامۆم به‌تۆ
Tuesday, 19/08/2014, 12:00
2093 بینراوە
نامۆم به‌تۆ
ئەگەر منیش دڵێکی ترم
لەباخەڵی چاکەتەکەمدا
هەبووایە
وەکو درۆیەکانی تۆ
لەوانەیە دووبارە
لێت خۆش بووبام.
ئەفسانە سروش
ــــــــــــــــــــــــــ
بێجگه له‌خۆم
هەر ئەو دەمەی، کەئیمانم بەچاوەکانی تۆ هێنا
بەربوومەوە ناو ئەم دورگەیەی
که‌هەموو کەسێکی لێیە
بێجگە لە خۆم.
ڕانیە
ئەفسانەسروش
ـــــــــــــــــــــــ
له‌ژێر دارێك دانیشتووم
له‌ناوه‌ڕاستی ڕیگام و
که‌س نازانیت
ده‌رۆم یان
ده‌مه‌ویت بگه‌رێمه‌وه
له ژێر دارێك
دانیشتووم و که‌س نازانێت
گه‌ڵاکانی کۆده‌که‌مه‌وه
یان ماندووم و پشویه‌ك
ده‌ده‌م
که‌س نازانێت نا
مردوم یان له‌خه‌وێکی
قووڵدام
له‌پانتایی
جه‌سته‌یه‌کدا ڕاکشاوم