کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەحمود سەنگاوى تەزویرچیەكانى شەریكى بە زۆر ئازاد دەكات

Thursday, 22/03/2012, 12:00


كوردستان پۆست : پەیامنێرى 14  
ڕۆژى 17/3/2012 سەرچاوەیەكى نهێنى لە دادگاى ڕزگارى بە كوردستان پۆستى ڕاگەیاند (ئاسۆ كەریم ئەحمەد) شەریكەكەى مەحمود سەنگاوى دواى فشارێكى زۆرى مەحود سەنگاوى ئەمڕۆ دادگا ئازادى كرد ، ئەو سەرچاوەیە وتى ئاسۆ دانى بە هەموو كارە تەزویرەكانیدا ناوە و ئەو مۆرانەشى پێگیراوە كە تەزویرەكەى پێكردووە بەڵام بۆ ئەوەى بە دەردى نەواف نەچێت مەحود سەنگاوى ئەمڕۆ ئازادى كرد ، كوردستانپۆست لە خزمێكى نزیكى ئاسۆ ئەوەى دەستكەوت كە ڕۆژى 15/3/2012 عەلى حەمەى شاسوارى بەڕێوبەرى ئاسایشى گەرمیان و مەحمود سەنگاوى و برایەكى ئاسۆ پێكەوە دانیشتوون و ڕێوشوێنى ئازاد كردنى ئاسۆیان داڕشتووە ،بە قسەى ئەو برایەى ئاسۆ كە بەشدارى دانیشتنەكە بووە بڕى 10000000 دە ملیۆن دیناریان داوەتە عەلى لە بەرامبەر بێدەنگبوونى لە ئازادكردنى ئاسۆ ، هەر دواى ئەوەش مەحمود سەنگاوى تەلەفۆنى بۆ حاكم عەزیز كردووە و داواى ئازادكردنى لێكردووە لە بەرامبەریشدا بە پارەیەكى زۆر كە نەمانتوانى بزانین بە ووردى بڕی پارەكە چەند بووە حاكم عەزیزى دادوەرى لێكۆڵینەوە ڕزگارییان ڕازى كردووە و بە كەفالەتى 25000000 بیست و پێنج ملیۆن دینار حاكم عەزیز ئاسۆى بەرداوە ،كەچى دواى یەك ڕۆژ لە ئازادكردنى ڕۆژى 18/3 كە حاكم ئەكرەمى سەرۆكى دادگاى تێهەڵچوونەوەى گەرمیان بەم پارەخواردن و ئازادكردنەى ئاسۆ ئەزانێت فشار لە سەر حاكم عەزیز دروست ئەكات كە بەردانى نایاساییە و ئەبێت دەستگیر بكرێتەوە و جارێكى تر دەستگیرى ئەكەن ، كوردستانپۆشت ئەوەشى بۆ دەركەوتووە كە ئێستا لە سەر ئەو بەرتیل و پارە وەرگرتنە كێشە لە نێوان دادگا و ئاسایش و ماڵى ئاسۆ و مەحمود سەنگاوىدا دروست بووە . هەر پەیوەست بە تەزویرچیەكانى مەحمود سەنگاوى سەرچاوەیەك لە گرتووخانەى مەعسكەر سەلام لە سلێمانى بە كوردستانپۆستى ڕاگەیاند مەحمود سەنگاوى ئەندامى مەكتەبى سیاسی یەكێتى هەفتەى ڕابردوو سەردانى گرتووخانەكەى كردووە و ڕۆیشتۆتە لاى عەمید نەوافى پاسەوانى خۆى كە بە تاوانى تەزویر حەوت ساڵ زیندانى كراوە ، ئەو سەرچاوەیە وتى عەمید نەواف سەدان هەزار دۆلارى تەزویر و ماشینێكى تەزویر كردنى پارەى لە ناو ئۆتۆمبیلە تایبەتەكەى مەحموود سەنگاویدا پێگیراوە و بە هۆیەوە حەوت ساڵ حوكم دراوە ، هەر دواى حوكمدانى مەحمود سەنگاوى ڕەتیكردەوە كە نەواف پاسەوانى ئەو بێت بە كەسێكى خراپ ناویبرد بۆیە نەواف هەڕەشەى ئاشكرا كردنى شەریكایەتى مەحمود سەنگاوى كردبوو ،هەر لە بەر ئەمەش مەحمود سەنگاوى چووەتە گرتووخانەى معەسكەر سەلام و ژوورێكى تایبەت و مۆبایلێكى تایبەتى بۆ عەمید نەواف داوە و بەڵێنى پێداوە بە هەرجۆرێك هەیە ناوى بخاتە ناو ئەو لیستەى كە بڕیارە بەر لێبووردنى گشتى بكەون ..بە بەڕێوبەرى زیندانەكەشى وتووە كە ئەبێت دڵى نەواف ڕابگرن و هەركاتێك خەڵك هات بۆ سەردانى ڕێگەى لێ نەگرن و بە ئازادیى بۆ خۆى لە ناو گرتووخانەكەدا هاتووچۆ بكات و هەر شتێكى پێویست بوو بۆى بكەن ..
هەموو ئەم كارانەى مەحمود سەنگاوى لە كاتێكدایە كە ڕۆژنامەنووسان و چاكوانانى كۆمەڵى مەدەنى لە گەرمیان لە دوو بەیاننامەدا ئیدانەى كارە خراپەكانى هاوەڵەكانى مەحمود سەنگاوییان كردبوو، دوایان كردبوو ئیجرائاتیان بەرامبەر بكرێت ..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە