کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌ركردایه‌تی حزبه ‌ئیسلامیه‌كان له ‌ترسی گۆیگرتن ژماره‌ی مۆبایله‌كانیان ده‌گۆڕن

Saturday, 29/09/2012, 12:00


كوردستانپۆست/ په‌یامنیری 2 هه‌ولێر
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كگرتووی ئیسلامی، دوای ئه‌وه‌ی زانیاریان به‌ده‌ست گه‌یشتووه‌ له‌لایه‌ن ده‌زگاكانی زانیاریی و پاراستنه‌وه ‌له‌ ڕێگه‌ی كۆره‌ك تیلیكۆم و ئاساسێله‌وه ‌بریار دراوه ‌گۆی له‌ قسه‌ و وته‌كانیان بگیریت، ئه‌و حزبه ‌ئیسلامیه‌ش ئاگاداری ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و شوراو مه‌كته‌بی سیاسی و سكرتاریه‌تی خۆیانی كردووه ‌بۆ پاراستن زیاتر ئه‌منیه‌تی گیان و خۆیان، هه‌وڵ بده‌ن ته‌له‌فۆنی مۆبایلی جۆری عه‌لی باپیر به‌كار بهێنن كه ‌یه‌كه‌م كامیرای نیه ‌و دووه‌م بلۆتۆسیشی نیه ‌و شوێنیشی دیار ناكریت.
دووه‌م ژماره‌كانیان بگۆرن یان بیكه‌نه ‌ده‌ڵ سیمكارت تا بۆ كاره‌گرنگه‌كان به‌كاری بهێنن.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ ئه‌وه‌شی باسكردووه، ‌كه ‌یه‌كگرتووی ئیسلامی كۆمه‌لی ئیسلامی و به‌شێك له‌ بزووتنه‌وه‌یان ئاگادار كردۆته‌وه ‌له‌و پیلانه‌ی ده‌زگا ئه‌مینه‌كانی پاراستن و زانیاریی.
به‌پێی سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ چاوشین سكرتێری سیروان بارزانی خاوه‌نی كۆره‌ك تیلیكۆم ته‌واویی ئه‌و زانیارانه‌ی پشت راستكردۆته‌وه‌، كه ‌زیاتر له‌6 مانگه‌ به‌شێكی گرنگی پاراستن له‌ناو كۆمپانیای كۆره‌ك به‌نهینی كاری گوێگرتنیان ئه‌نجامداوه ‌و به‌رده‌وامیشن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە