کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەتەلایتى گەلى کوردستان ، دزى دەکات

Wednesday, 06/05/2009, 12:00


ئێستا و بۆ ماوەیەکە لە سەتەلایتى گەلى کوردستان بەرنامەیەک دەکات بە ناوى کە بویتە وەزیر ، ئەو بەرنامەیە دوو ساڵ لەمەوبەر لە کەناڵى ئازادى سلێمانى حزبى شیوعى کوردستان دەیکرد و پێشکەشدەکرا .
ئەو بەرنامەیەى ئێستاى ئەو کەناڵە رێک دزارا و کۆپى کراوى ئەو بەرنامەیەیە و بێ شەرمانە ئەو کەناڵە ئەو بەرنامەیەى دزیوە و دەکاتەوە ، دیارە ئەمەش فاشلیى و نەزانى ئەو کەناڵە دەردەکات چونکە دەکرێ بەنامەیەک بە ناوەرۆک و ناوەوە و وەک خۆى بدزرێ .
برادەرێکى کەناڵى ئاسمانى گەلى کوردستان پێى راگەیاندم ئەو بەرنامەیە بەهێز حسینى پێشکەشکارى بەرنامەى گەرماوگەرم تەرحى کردووە و کە وەختى خۆى لە تەلەفزیۆنى ئازادى بووە و لەسەر داوێنپیسی دەریان کرد و ئێستا بۆتە پاڵەوان .


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە