کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


(جه لال) کورد ناسه یان خۆفرۆش؟

Friday, 20/03/2009, 12:00

3291 بینراوە


ئه وه ی تێبینی کار و کرده وه کانی جه لالی کردبێت به درێژایی ته مه نی سیاسی ئه م زۆڵه کورده ، ئه وا چه ندین کاری قێزه وه ن و ناپاکی گه وره به دی ئه کات به رامبه ر کورد وه ک نه ته وه یه ک و کوردستان وه ک خاکی کوردان، ته نانه ت پارته که ی خۆشی که (ی ن ک)ه بێ به ش نه بووه له گورزی زۆر نامه ردانه که له لایه ن جه لاله وه لێی وه شێندراوه.
به ڵام گه ر به شێوه یه کی ڕیالیستیانه وورد بینه وه له جه لال وه ک مرۆڤێک ئه وا بۆمان ده رئه که وێت که ئه م که سه کوردناسێکی زۆر باشه ، زۆر باش له میلله ته که ی تێگه یشتوه (له ئاستی ڕۆشنبیری و چۆنێتی بیر کردنه وه و ڕاده ی لاوازی هه ستی نه ته وه یی تیایدا) ده نا زۆر زه حمه ته که سێکی وه ک جه لال یان مه سعود گه ر بکرێنه سه رۆک و سه رکرده ی میلله تێکی تری دونیا بتوانن به و شێوه یه ڕه فتار بکه ن که له گه ڵ کورددا ئه یکه ن.
جه لال دوای ته جروبه ی شه ست و شه ش بۆی ده ر که وت ئه م میلله ته خاکێکی زۆر به پیته بۆ چاندنی تۆوی خیانه ت و جاشایه تی ، هاوکات کوردپه روه ران و ڕۆشنبیرانیشی زۆر بیر کردنه وه و زاکیره یان زه عیفه ، ده نا که سانێکی کورد په روره ی وه ک نه وشیروان مسته فاو ئارامی شه هید و سه دان تێکۆشه ری که چۆن ڕازی ده بوون کار له گه ڵ کۆنه جاشێکی وه ک جه لالدا بکه ن یان له گه ڵی بن له هه مان ڕێکخراودا؟ نا بگره کردیشیانه سه رکرده ی خۆیان و لێیان کردینه سه رکرده یه کی نه ته وه یی. ئه مه پرسیارێکه و هیوادارین ڕۆژێک له ڕۆژان کاک نه وشیروان وه ڵامێکی بۆی هه بێت.
گه ر بێین چاوێک به لێدوان و قسه پڕوو پووچه کانی بخشێنین له ماوه ی ئه م شه ش ساڵه ی ڕابردوودا ئه وا بۆمان ده ر ئه که وێت که ئه م کابرایه هیچ حسابێک بۆ کورد وه ک میلله تێک و بۆ هه ستی تاکی کورد ناکات که به ده نگ و خوێنی ئه وان گه یه ندراوه ته سه ر ئه و کورسییه پڕ شه رمه زارییه که له سه ر ی دائه نیشێ.
ئه مه ش دیسان ده ریئه خات که جه لال پێشتر ئه زانێت به و لێدوانانه ی هچ کاردانه وه یه کی جددی دروست نابێت لای کورد ، هیچ به رپرسێکی باڵای ناو حیزبه که ی ده ست له کار ناکێشێته وه ، وه ک ناڕه زایه تییه ک به رامبه ر سوکایه تی جه لال به کورد. خۆپیشاندانێکیش ناکرێ دژی لێدوانه کانی.
بۆیه به هه ق جه لال کوردناسه ، ئه زانێ له کۆمه ڵێک که سی که م زیاتر که س ڕه نگه هه ر ووته کانی به سوکایه تیش بۆ خۆی و میلله ته که ی نه زانێ. بۆیه ئێمه ش وه ک کورد تاوانبارین به لاوازی هه ستی نه ته وه ییمان که بۆته ڕێ خۆشکه ر بۆ ده رکه وتنی جه لال و مه سعود و نمونه ی وه ک بێهۆش(یار) زێباری.
هیوادارین بۆ ئه وه ی هیچ نه بێت ئه رشیفمان وه ک زاکیره مان هه ژار نه بێت ، کوردستانپۆست وه ک ده ستپێشخه ریه ک ده ست بکات به کۆکردنه وه ی ووته و لێدوان و چاوپێکه وتنه کانی جه لال و مه سعود و بێهۆش(یار) و مه لا و هه موو به رپرسه کان که به تایبه تی له ماوه ی ئه م شه ش ساڵه ی ڕابردوودا بێ حساب فڕێیان داوه له سوکایه تی به کورد و ناوهێنانی کوردانی باکور به تێرۆریست تا هه موو کات له به رچاوو بن.



چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)