کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


له‌شاری شه‌فێلد له‌چالاکی مه‌یدانی دا 13 ساڵه‌ی پیلان گێری سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆی شه‌رمه‌ژار کرا

Saturday, 18/02/2012, 12:00





ئه‌"به‌هرۆزحسین، به‌ریتانیا
رۆژی شه‌ممه‌به‌رواری 18/2/2012، له‌وڵاتی به‌ریتانیا له‌شاری شه‌فێلد، یه‌کێتی ژنانی رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان له‌خۆپیشاندانێکی جه‌ماوه‌ری دا له‌سه‌نته‌ری شاردا، کوردستانیان ، کۆمپلۆی نێونه‌ته‌وه‌ی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆ . و قرکردنی سه‌ر گه‌لی کورد له‌رۆژهه‌لاتی ناوه‌راست ، له‌ناو چالاکیه‌که‌دا کرانه‌ئامانج و پرۆتستۆکران. سه‌ره‌تا به‌سرودی ئه‌ی ره‌قیب یه‌ک خوله‌ک وه‌ستان بۆ خوێنی ، شۆرش گێران و شه‌هیدانی گه‌لی کورد به‌رز راگیرا، دواتر له‌لایه‌ن ،راژان سوری، به‌زمانی ئینگلیزی ، بۆجه‌ماوه‌ری شاری شه‌فێلد، باسی گه‌له‌کۆمه‌ی سه‌ر رێبه‌ر ئاپۆی کرد، راده‌ستکردنه‌وه‌ی به‌تورکیا، به‌هاوکاری ولاتانی ئیمپرا لیزم به‌تایبه‌ت ئه‌وروپا، له‌داخوانی راژان سوری دا ، ئاماژه‌ی به‌وه‌کرد به‌زوترین کات رێبه‌ر ئاپۆ ئازاد بکرێ و ئه‌وروپاو ئه‌مریکا داوای لێبردن له‌گه‌لی کوردو شۆرش گێرانی کورد بکه‌ن، هه‌ر له‌چوار چێوه‌ی چالاکیه‌که‌دا ، به‌یان نامه‌ی(یه‌ژه‌ره‌که‌)یه‌کێتی ژنانی رۆژ هه‌ڵاتی کوردستان، له‌لایه‌ن روقیا په‌ناهی خوێنرایه‌وه‌، له‌به‌یان نامه‌ی ژنانی رۆژهه‌ڵات دا ، ئاماژه‌به‌وه‌کرا ، که‌ئه‌مساڵ سالی دووهه‌زاروو دوانزه‌رێبه‌ری خۆمان ئازاد بکه‌ین و کۆتای به‌قر کردن بهینین، له‌هه‌مان کاتدا به‌یان نامه‌ی ژنانی وڵات پارێز،له‌لایه‌ن شه‌هلا علی خوێنرایه‌وه‌، باس له‌تێکۆشانی ئازادی ژنانی کورد له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست،کرد ، که‌ئه‌مرۆ ژنان له‌چوار چێوه‌ی سیسته‌می کۆنفیدراڵیزمی دیموکراتی به‌ڕێبه‌ڕێتی عبدوڵله‌ئۆج ئالان جێده‌گرن ، بۆ یه‌له‌سه‌ر ژنانی کورد پێویسته‌خاون ده‌ر بکه‌وین ، له‌رێبه‌ری مرۆڤایه‌تی و رێبه‌ری ژنانی ئازاد، له‌کۆتایدا جه‌ماوری ئاماده‌بو ، به‌دروشمه‌کانی بژی سرۆک ئاپۆ. سڵاو سڵاو له‌ئمرالی هه‌زار سڵاو، په‌که‌که‌گه‌له‌گه‌لیش په‌که‌که‌یه‌، بێ سه‌رۆک ژیان نابێ، ژن ،ژیان ،ئازادی ، کۆتای به‌چالاکیه‌مه‌یدانیه‌که‌هات.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە