پاراستن له مه‌خمور به هه‌ڕه‌شه خه‌ڵکیان نارد بۆ بنکه‌کانی هه‌ڵبژاردن
Sunday, 01/02/2009, 12:00
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له مه‌ڵبه‌ندی یه‌کێتی له مه‌خمور به کوردستانپۆستی راگه‌یاند ، که له‌رۆژی هه‌لبژاردن 31/1/2009 خه‌ڵکی مه‌خمور وه‌ک به‌رپه‌رچدانه‌وه‌یه‌ک بۆ ده‌سه‌ڵاتی مافیای بنه‌ماڵه‌ی کورانی مه‌لا مسته‌فا نه‌چوون بۆ بنکه‌کانی ده‌نگدان ، به جۆرێک تا کاتژمێر 12 ی نیوه‌ڕۆ که‌متر له 15% ی ده‌نگده‌ران چووبوون بۆ ده‌نگدان ، هه‌ربۆیه پیاوه‌کانی پاراستن وه‌ک کاری هه‌میشه‌ییان که‌وتنه هه‌ڕه‌شه‌کردن له خه‌ڵکی مه‌خمور و هه‌ڕه‌شه‌ی گرتن و زیندانیکردن و بڕینی به‌شه بائیعی مانگانه‌یان له خه‌ڵکی ده‌کرد ،به‌ڵام له گه‌ل ئه‌وه‌شدا خه‌ڵکی هه‌ر نه‌چوون ، بۆیه هیچ رێگایه‌کیان له به‌رده‌م نه‌ما تا بۆ خۆیان که‌وتنه پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌نکێتی هه‌ڵبژاردنه‌کان .
ره‌تکردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی مه‌خمور بۆ ده‌نگدان، ئاماژه‌یه‌که که خه‌ڵکی توڕه‌ن له کار و کرده‌وه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی مافیای مه‌سعود . خه‌ڵکی مه‌خمور به چاوی خۆیان ده‌بینن ئه‌و هه‌موو پاره که ته‌رخانده‌کرێت بۆ مه‌خمور له لایه‌ن لق و پیاوه‌کانی پاراستن له‌و ده‌ڤه‌ره ده‌دزرێت ، ئه‌مه و سه‌رباری دزینی ئه‌و هه‌موو نه‌وته که براکانی مه‌سعود(نیهاد و سیداد) به تانکه‌ر شه‌وانه نه‌وت بۆ ئیران به تاڵان ده‌به‌ن.
جێگای باسه محه‌مه‌د کانی به‌رپرسی لقی پارتییه له مه‌خمور ، که‌سێکی فایلداره و، دایکیشیسی سه‌رۆکی یه‌کیتی ئافره‌تانی به‌عس بووه و ، زیاتر له ده‌یه‌ها که‌سی وڵاتپارێز و نیشتمانپه‌روه‌ری له زه‌مانی به‌عسدا به گرتنداوه .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست