کەواتە لەمڕۆ بەدواوە بایز تاڵەبانی دزی هەردو بنەماڵەیە
Tuesday, 07/04/2009, 12:00
1999 بینراوە
نیوهڕۆی ئهمڕۆ بهئامادهبوونی سهرۆكی حكومهتو ئهندامانی پهرلهمانی كوردستان، پڕۆسهی سوێند خواردنی وهزیری ناوخۆ، كهریم سنجاریو وهزیری پێشمهرگه شێخ جهعفهرو جێگری نوێی سهرۆكی حكومهت، عیماد ئهحمهد لهبهردهم ئهندامانی پهرلهمان دهستی پێكرد، بهڵام وهزیری دارایی شێخ بایز سوێندی ناخوات، ئهمهش بهوتهی بهرپرسانی ئهنجومهنی وهزیران هۆكارهكهی بۆ ئهوه دهگهڕێتهوه كه "ماوهی چهند مانگێكه لهو پۆستهدا دهستبهكاربووه".
وەڵڵا بابە خۆش حوکمەت و پەڕلەمان و یاسا.. لە چ وڵاتێك بوە یان دیوتانە بە پاساوی هیچ و پوچ بێ بنەما بۆ سوێند نەخواردنی وەزیرێك لە لایەن دەسەڵاتەوە بهێنرێتەوە بە تایبەتیش بۆ وەزیرێك کە وەزارەتی دارایی یە و هەرچی داهات وئەو بودجەیەی خەڵکی کوردستانە لە ژێر ڕەحمەتی ئەو وەزارەتەدایە. وەك ئەمەی لە کوردستان ڕو ئەدات هەر چەندە خەڵکی کوردستان گومانی هەیە لەوەی ئەوەی ئەم بەر پرسانە لە پەڕلەمان سوێندی پێدەخۆن وتا ئیستا سوێندیان پێ خواردوە (قورئان) بێت . ئەگینا دەبوایە هەتا ئیستا هەمو ئەو وەزیرو گزیرەی کە فڕیان بە زانست و وەزارەت و ئاین و ویژدانەوە نیە و لە ماوەی ئە و چەند ساڵەدا کە ئەو هەمو درۆو چاو بەستی و دزیە لە سەروەت و سامانی ئەم خەڵکی کوردستانە دەکەن و جگەلەوەی سەرۆکی بەناو پەڕلەمان خۆی یەکەم درۆزنە و لەبەر زۆری درۆکانی خەڵکی کوردستان ناویان ناوە عە دەد درۆ. سەرانی دەسەڵات هەمو کایەکانی ژیاری هاوڵاتیانیان قۆرخ کردوە بۆخۆیان و هەر کاسبیەك تەنها تۆزێك خێری هەبێت دەستیان بەسەردا گرتوە . دەبوا ئەو قورئانە گەڕو گولو کوێرو کوتری بکردنایە . هەر چەندە مرۆڤ کەناوی قورئان بەسەر زمانیا هات و سوێندی بە قورئان خوارد ئیتر گرینگ نیە قورئان لە وێ بێت یان نا. . ئەوە گرینگە کە ناوی هێنراوە. هەر لەو ڕوەشەوە بە هێنانی کرێکاری بیانی بە بیانوی پڕو پوچی جۆراو جۆر بە هەزاران کرێکاری ئەم کوردستانەیان بێئیش کردوە. وا پێدەچێت بایز تاڵەبانی بزانێت ئەوەی لە پەڕلەمان ئەو قوماشە سەوزەی تێئاڵاوە قورئان نیە بە ڵکو کتێبێکە وەك ڕۆمانەکانی حەمەدۆك یان ڕۆمانی هیچی خەسرەوجاف و...هتد لە قەبارەی قورئان و بۆ لە خشتە بردنی خەڵکی دایان ناوە . ئەگینا دەبوا بۆ دڵنیا بونی خەڵکی کوردستان ئەو قورئانە لە شاشەی تەلەفیزۆنەکان بۆ متمانە ڕاستەو خۆو بێ دەسکاری و تێك هەڵکێش کردنی وێنەکان پیشانی خەڵکی کوردستان بدرایە . چونکە لەماوەی دەسەڵاتی ئەم دو بنەماڵەیەو 18 ساڵ بەردەوام بون لەدزی و گزی. لەخەڵکی بەش مەینەتی کوردستان کەسێك نەماوە متمانیەیان پێ بکات جگە لە ئەڵقە لەگوێ و ماستاو چی و جاش قەڵەمەکانی خۆیان. بۆیە ئەوە بەلای هەمو تاکێکی ئەم کوردستانەوە قسەی پڕو پوچە کە دەڵێ بایز تاڵەبانی لەبەر ئەوەی چەند مانگێكە لە و پۆستەدا دەست بەکار بوە پێویست ناکات سوێند بخوات. ئەوە گومان لای خەڵکی ناهێڵێت کە هەردو دەسەڵاتی بنەماڵە ئەم جارەیان لەڕێگەی مام بایزەوە دەیانەوێ دزی لە بودجەی خەڵکی کوردستان بکەن . ئەمە خۆی لە خۆیدا یەکەم پێشێلکردنی یاسایە ئەگینا خۆ مام بایز فریشتەی خوا نیە هەتا بەبێ سوێند خواردن خەڵکی لەو بڕوایەدا بێت کەدەست پیسی ناکات هەرچەندە لە ڕابوردو زۆر بابەتی جۆراو جۆرمان لەسەر دزی ئەو بایزە لە ڕۆژنامەکان خوێندۆتەوە. بۆیە دەبێت پەڕلەرمان بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ کە نوێنەری خەڵکی کوردستانە. من وەك هاوڵاتیەك داوادەکەم کە مام بایز بانگ بکەنەوە پەڕلەمان و با ئەویش سوێندی یاسایی بخوات و قورئانەکەش لە تڤ کان ڕاستە وخۆ نیشانی خەڵکی بدرێت ئەگەر نا کەس بڕواتان پێ ناکات و ئەوەش دەچێتە سەر ئەو ملوێنان درۆو پاشقول و فێڵ و تەڵەکانەی کە لەماوەی ڕابوردو لە خەڵکی کوردستانتان کردوە..