کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


چ هیوایەکمان بە کۆنگرەی نەتەوەیی کورد هەیە

Wednesday, 14/08/2013, 12:00

1783 بینراوە


کورد، لە هەموو نەتەوەیەکی دیکەی سەر ڕووی هەسارەی زەوی پتر پەرتەوازەو بێ بەرنامەو بێ ئەجیندای نەتەوەیی و پاشکۆو دەرباری عەرەب و عەجەم بووە و ئێستاشی لەگەڵدا بێت وەهایە ، ئەم تاس و حەمامە هەمان تاس و حەمامەکەی جارانێتی و هەردەم و هەمیشە کورد بە مەن و مکیالی نەتەوە سەردەست و داگیرکارو دەستڕۆکانی ناوچەکە بەهاو بایەخ و گرنگی شتەکان و پێشهاتەکان و گۆڕانکارییەکانی ناوچەکەی پێواوە و دەپێوێت و هیچ کات و هیچ دەمێك نەمان دیتووە لە مێژووی ئەوانەی پێیان دەوترێت ڕابەران و سەرکردەکانی کورد لە ڕابردوودا، هیچ کامیان دەربازی ئەم چوارچێوە نەگریسەیان کردبێت و خاوەنی ڕوانگەو ستراتیژیەت و سیاسەتی تایبەت بە خۆیان بن و لە گۆشە نیگایەکی فراوانی کوردانەوە بۆ پێشهات و گۆڕانکارییەکان بڕوانن و بتوانن ڕۆڵگێڕو یاریکارێکی هێند باش بن کە کورد وەك نەتەوەیەکی زیندووی خاوەن ئیرادەو هەڵوێست و سەربەخۆ نیشان بدەن، بەڵکۆ هەردەم و هەموو کات کورد کارتێکراوو پاشکۆ کراوو بووە ! هەندێك جار بە زۆرو زۆر جارانیش بە ویستی خۆی ! بۆ سەلماندنی ئەم ئیدیعایەشم ناگەڕێمەوە بۆ هێنانەوەی نمونە لە ڕابردوودا کە ڕابردوومان تەژین بە نموونەی زۆر ، خوێ لە برینی هەڵەی دێرین ناکەمەوە، بەڵام نمونەی ئەمێستا لە پێش دەستمانە ، ئەو هێزانەی ئەمڕۆ کۆنگرەی نەتەوەیی دەبەستن هەر یەکێکیان بە جۆرێك لە جۆرەکان پاشکۆو دەرباری داگیرکارانی کوردستان و دەوڵەت و هێزە هەرێمییەکانی ناوچەکەن ، لە ئیسلامی سیاسی یەو بیگرە تا دێتە سەر بە ناو دیموکرات و بە ناو نیشتیمانی و بە ناو نەتەوەیەکانی بەشدار بووی کۆنگرەی نەتەوەیی ، هەرکات و هەر ساتێك ئەمانە توانییان و هەوڵیاندا کوردستان لە کایەکانی ئابووری و فەرهەنگی و سیاسیدا سەربەخۆ بکەن و دەربازی ئەجێندای دەرەکی ببن و لە ڕوانگەیەکی کوردانەوە بۆ دنیا بڕوانن و تەڤلی سیاسەت و ئەجێنداو کۆمپلۆی دوژمنان نەبن و کوڕی کورد بە قوربانی کچی تورك و عەرەب و فارس نەکەن و نەچنە ناو بازنەی دژایەتی گەلی خۆیانەوە ، ئەو دەم دەتوانین کۆنگرەکەیان و ئیدیعاکەیان و بانگەشەکانیان بەڕاستی بزانین ، وەکتر هەموو هاش و هوشێك هەموو خۆ بەدێوکردن و خۆ میکیاژ کردنێك کاتییەو خەڵکی زیرەك و وشیار ڕووی پاك و بێگەردو ناسك و ڕووی کرێت و چرچ و قرچۆڵ وێڕای ماکیاژی سیاسی دەناسێ.
لەڕۆژائاوا کۆمپلۆیەکی هەرێمی بەڕێوەیە ئەنفالێکی نوێ بۆ گەلەکەمان رێکدەخرێت کوردان ئاوارەو پەڕاگەندە دەکرێن ، کورد تکفیر دەکرێن ، کورد و شەرەف و دەسڵات و چارەنوسی لەو پارچەیەدا لە بەردەم هەڕەشەدایە، لێرە لە باشور هێزێك بە تاك لایەنە سنوری داخستووە بە ڕووی گەلەکەیدا، لە پێناوی بەرژەوەندییەکی تەسکی حزبایەتی ، بە هێنانەوەی بیانووی لاوازی بێ بنەما ، لێگەڕاوە گورگ گەلی قاعیدەو تورك و تێرۆریستان لوتیان لە خوێنی کورد بنێن و کوردانی ڕۆژئاوا ئەنفال بکەن ،
لێرەش جاڕی یەکڕیزی کوردو کۆنگرەی نەتەوەیی کورد دەدەن ، کە بە بڕوای من جگە لە نمایشێکی سیاسی و پێناوێك بۆ دێواندن و پەردەیەك بۆ داپۆشینی نەنگییەکانی ڕابردوو هیچی دیکە نییەو بێ بایەخ و کەم ئەرزشە ، چونکە لە زەمینەی کرداریدا دەرهاویشتەکانی نابینرێن و ئامانجەکانی ڕوون نییەو بە مەرەکەبی سەر کاغەز دەمێنێتەوەو ناڕواتە بواری پراکتیزە کردنەوە.




چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)