بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە گروپ و رێکخراو نییە، پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، ئەو رۆژە لە ماڵەکانتان مەچنە دەرەوە


سەنگاوی بۆ گەرمیان دێت جنێوو جادەی دوو سایدو کارەبای پێ یە!!

Wednesday, 25/07/2012, 12:00




من لەوەتەی ئاشانی ئەم جیهانە جەنجاڵەبووم دەتوانم بڵێم زۆر بە باشی ئاشنای دەمووچاوەکانی دەورووبەریش تا ڕادەیەک بوومە بە تایبەت کەسانی بە ناوتێکۆشەریان خۆ بە فیداکاری گەلوو ووڵات زان،لەوەدەچێت ببپرسن بڵێن ئاسان نی یە چۆن توانیت ئەودورووبەرە جەنجاڵە بە ئاسانی بناسیت؟!
ڕاستە ئاسان نی یە بەڵام لە بیرتان نەچێت لەوەتەی لە دایک بووین بە بێ ئەوەی تاوانی منداڵی ئیمەی تێدا بێت تەنها بە دووشت گوێی ئێمەیان ئاشنا کردکوردایەتی یان بەڵێ گەورەم ،لەم دووشتە بەولاوە ئێمەی مرۆڤ بواری ئەوەمان نەبووە بە ئازادانە بە گژ گێچەڵ و تاوان و دزی و خراپەکارییەکاندا بڕۆین هەرواش بووە بۆیەش ئێستا کۆمەڵگەیەک لە لایەن چەند کەسانی زۆردارەوە نەک نیشتیمان پەروەر بووە بە کۆیلەو بە ئارەزوو وهەوەسی تاکەکەسی خوارو ژوری پێ دەکرێت یان گێرەی پڕوکێن هاوەری بە سەردا دەدەن!
ئەوەتە ئەمڕۆ لە کوردستاندا ئەگەر کەسێکی ئازادی خوازو بە خەمەوەبووی نیشتیمان یان ڕۆژنامە نووسێک بێترس بتوانێت کاری ڕۆژنامەوانی ئەنجام بدات لەبری پاداشتی دەست گرتن و هاندان بەرەو هەنگاوی زیاتری جوامێرانەو،دەرخستنی دیاردە خراپەکانی سیستەمی فەرمانڕەوایی پاداشتەکەی یان ئەوەتە بێشەرمانەو بە بێ هیچ ترسێک لە دادگاکان،بە جنێوو بە ڕانینی تفەنگ وکوشتنی بە دزی و بە ئاشکرا شتێکی زیاترنی یە!

لە گەرمیانی دوای ئەنفالەکان و بە قوربانبووی هەردوو سیستەمە فەرمانڕەواییەکەی پێش ڕاپەڕین و دوای ڕاپەڕین چەند دەنگێکی بوێر لە خوێندنی ئاوازی نەترسیدا بەرابەر بە دەسڵات هاتوونەتە بوون وەک شۆڕشێکی نوێ لە پێناوی ئاشکراکردنی هەرچی کردارە خرابەکانی کەسانی دەسڵاتداروو ئەو دەستەولایەنانەدا کە خۆیان بە میراتگری دواڕۆژی ووڵات دەزانن.
بە داخەوە دوای شەهیدکردنی چەندڕۆژنامەنووسێکی بوێر لە هەرێمی باشوردا دەسڵات بە هۆی نەبوونی و سەروەری یاسا لەسەر تۆقا نو ترسانی لاوان بەردەوامە،ڕۆژنامە نووسی لاو کاوە گەرمیانی کە بە چالاکێکی بواری مەدەنیو ڕۆژنامەنووسێکی بوێر ناسراوە دوای ئەوەی چەندین جار لێدان و هەڕەشەی لە سەرکراوەو لێی دراوە،ئێستاش دەسڵات دارێک کە لەسەر ڕێبازی سۆشیال دیمۆکرات بەڕێوە دەڕوات لە سەربڵاو بوونەوەی وێنەیەکی لە سەربەرگی گۆڤاری گەڕان ،ئەوەی مرۆڤایەتی لە لای جوان نی یە بە جنێوو قسەی ناشیرین ڕووبەڕوی کاوە گەرمیانی سەرنووسەری ڕوبارەکە بوەتەوە!
ئەوهەڤاڵەی یەکێتی لە کاتێکدا بە ناوبراو دەڵێت بەرەو گەرمیان دێم خۆی بە باشی باری ناهەموارو ناوچە کارەساتبارەکەی گەرمیان دەزانێت چونکە لە مەنتق حاڵی نبووە لە بری هێنانی ئاوو کارەباو ڕێگەی دووسایت بەتفەنگێکو تاقمێکی حەفتاو پێنجییەوە بەرەو گەرمیان لەڕێگادایە تا ڕۆژنامەنووسێک ئەگەربۆی نەکرا لە ناوی بەرێت تۆڵەی ڕقوکینەی بەناو کەسێتی خۆی لێ بکاتەوە بەلێدانی قۆنداخە تفەنگ،بەڵام وادیارە هێشتا نەیزانیوە ئەمڕۆ ساڵانی دوای ڕاپەڕین نی یە ئەمڕۆ کاتو ساتی ئاشکرابوونی تاوانو جنێوە بازاڕییەکانە لە تەواوی جیهاندا بەبەکارهێنانی کلیکێک لە سەر ئامێرێکی ژیربێژی!
هیوادارم کاک کاوەی بەڕێز بە دەردی شەهید سۆران وشەهید سەردەشت و شەهید دکتۆرعەبدولستار شەریف و باقی نووسەرانی ترنەبرێت چونکە ووڵات بووە بە زۆنی کارەسات باروو دوای ڕوداوەکان ئەوەی ئەژماری بۆنەکرێت سکاڵاو چونەبەردەم دادگاکانە واتە لای کەسانی ستەم کارو دەسڵات داردادگا بە واتای بێ واتاو بێ بایەخ ناسراوە!
خوازیارم سیستەمی ئیستیبدادی ووڵات بە عەی بوعارەکانیدا بڕواتەوەو کاک مەحمودیش لە بری ئەوەی هەڕەشەی تۆقان و کوشتن بە ڕۆژنامە نووسان بکات داکۆکی لە مافی هەژاران و ئەو گەرمیانە بەسووتماک بووەی دوای ئەنفال بکات وبەرەو دیوانی سەرۆکایەتی هەرێم و حکومەتە حیزبییەکەی بروات بە پێشنیاری هێنانی کارەباو درووستکردنی ڕێگاوبانەکان،کە ساڵانە بە قەد شەڕەکانی سودان و میانمارسۆماڵ بە ڕوداوەکانی ترۆمبیلەوە ژیان دەبەخشن،دواییش بەرەو دیوانی دادگاکان بڕوات و سەرێک لە بەردەمی دادوەرو کاوە گەرمیانیدا نەوی بکات ،لە پاداشتی ئەو جنێوە بازاڕیانەی کە لە تۆمارێکی دەنگیدا بەڕۆژنامەنووسێکی ووڵاتی داوە!!!
بۆ گوێگرتن لە جنێوەکانی سەنگاوی بە ڕۆژنامە نووس کاوە گەرمیانی لینکی دانراو کلیک بکە!

http://www.youtube.com/watch?feature=player_embedded&v=rkiyorxKcT0



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە