لیستی ونبووان
Monday, 16/02/2009, 12:00
1318 بینراوە
کوا په‌پووله ؟ گوڵێك بردی ؛
چاودیت گوتی :
به "شیله" که‌مه‌ندکێشی کرد
من نه‌مدی بگه‌ڕێته‌وه ...
ئێستا ئه‌و به‌سته‌زمانه ، له لیستی ونبوواندایه !
کوا گوڵ ؟
کیژێكی سینه‌به‌رز بردی ؛
چاودیت گوتی :
نێوان مه‌مکی کرده گوڵدان
بینیم گوڵی خسته ناوی
ئیدی گوڵ نه‌گه‌ڕایه‌وه ...
ئێستا ئه‌ویش له لیستی ونبوواندایه !
کوا کیژ ؟
لاوه بردی ؛
چاودیت گوتی :
لاوێکی گورجی گه‌نمڕه‌نگ
له‌و رێگه‌یه‌وه کێشی کرد
دوای ئه‌وه نه‌بینرایه‌وه ...
ئێستا کیژه‌ش له لیستی ونبوواندایه !
ئه‌ی کوا لاوه ؟
پارتێكی رامیاریی بردی ؛
کردیه رۆبۆت
باوانی خۆی نه‌ناسیه‌وه ،
ته‌نها که‌سێك که چاودیتی که‌تنه‌که بوو
رۆژنامه‌نووسێکی سرك بوو ،
له‌و رۆژه‌وه‌ی ئه‌و چیرۆکه‌ی گێڕایه‌وه
هیچ ئاسه‌وارێکی نه‌ما ...
ئێستا ئه‌ویش له لیستی ونبوواندایه !
[email protected]