بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیاریی خەڵکە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچیتە دەرێ، چونکە ئەوان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە.


"ئۆجەلان: پردێک لە نێوان کوردەکان و تورکەکان لە تورکیە؟ "

Sunday, 17/08/2014, 12:00





بۆ دەیان ساڵە زیندانەکانی دووڕگەکان لە دەریای مەڕ مەڕە لە تەنیشت شاری ئیستانبوڵ، شوێنی ژیانی مەترسیدارترین کەسانێکە کە بەبێ خواستی خۆیان (سوورگون یا نەفی) لە وێ زیندانی کراون. شازادەی عوسمانی لەوزیندانەدا راگیراوە. ترۆتسکی دوای هەڵاتن لە سۆڤیەتی ژێر دەستی ئیستالین پەنای بۆ ئەو دووڕگەیە برد وە.دوای کودەتای سەربازی لەساڵی ١٩٦٠ لە تورکیە سەرۆکوەزیری ئەو وڵاتە لەوێ لە سێدارە دراوە.
ناوبانگی دوورگەی ئیمڕاڵی، هەڵکەوتوو لە دەریای مەڕ مەڕە لەو سەردەمەدا بەو هۆیەی کە ، عەبدوڵڵا ئۆجەلان ،پیاوێک لە تورکیە کە جار جار بە سەرکردەی ترۆریستان ناودەبرێ(و: ئەو وشەیە دەقی وەرگێڕانەوەکەیە) لەوێ ژیان بەسەر دەبا. موویەکانی وی سپی بووە وکێشی لەشی دابەزیوە. ئەو (و: ئاپۆ) کاتی خۆی بە خوێندنەوەی پەڕتووکەکانی زانکۆکان لە هۆدەی خوی تێپەڕدەکا. بەو رادیوییە لە هەیەتی گوێ دەداتە هەواڵەکانی ناوچەیی. لەم دوایانەشدا تی،وڤی،شیان بۆ داناوەکە دەتوانێ چاوی لێ بکا.
بۆ ماوەی ١٤ ساڵ زیندانی جگە لە چەند سیاسەتمەدار، پارێزەر، بنە ماڵەکەی وچەند کەس زیندانی دیکە کەس ئاغای ئۆجەلانی نەدیوە. ودەنگی وی گوێ لێ نەبووە.بەڵام گومان لەوەدا نییە کە رێبەری حەڕەکەتێکی چەکداریە بە ناوی ،، پ،،ک،،ک، ،، .
ناردنی پەیام لە زیندانەوە:
ئۆجەلان لەساڵی ١٩٩٩ لە رێگای کاربەدەستان تورکیە (و: نوسەری ئەو بابەتە وشێوەی رادەست کردنەوەی زۆر بە کورتی نوسیوە) لە کینیا گیرا. بەڵام ئەو گرتنە نەبوو بە هۆی ئەوەی کە شەڕی کورد ودەوڵەتی تورک کۆتایی پێ بێ. ئەو لە زیندانەوە پەیامی نارد کە بوو بە هۆی ئەوە ی کە سەدان چالاکوانی کورد دەست لە مانگرتن لە خواردن هەڵگرن. هەر ئەوەش رۆڵی ئۆجەلانی والێکرد کە ئەردۆغان/ خاقان فیدان / بەر پرسێکی باڵای میت ڕەوانەی وتوووێژ لە گەڵ ئۆجەلان بکا لە ئیمڕاڵێ. دوو نوێنەری کوردیش ئیزنی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ ئۆجەلان پێدرا .
بۆ ساڵەها تەنیایی کەسێک کەئیزنی دیداری لە زیندانی ئیمڕاڵی پێدرا برای بچووکی وی مەحەممەد ئۆجەلان، بوو کە کاری کشتوکاڵی دەکا لە گوندی عەمەرلی لە رۆژهەڵاتی تورکیە ژیان دەکا.م، ئۆجەلان کە ئەندامی حیزبێکی کوردیە بەناوی / ئاشتی ودێمۆکڕاسی / لە بارەی براکەی دەڵێ: ئەو ئێرادەیەکی زۆر بە هێزی هەیە لە زینداندا ،هەر ئەو ئیرادەیە ئەوی راگرتووە لە بارودۆخە گرانەدا. ماوەی چاوپێکەوتنی ئەو دوو برایە ٤٥ خولەکە کە بە حوزوری کاربەدەستی تورک پێک دێ.
م،ئۆجەلان دەڵێ: براکەی جار جار لە پەیامەکانیدا بۆ لایەنگرەکانی دەڵێ: براکەم پردێکە لە نێوان کوردان وتورکەکاندا . ئەگەر ئەو پردە برووخێ شەڕو خوێنڕشتن تەواو نابێ. ئەو لەسەر ئەو باوەڕەیە لە حەولی ئاشتی دەدا. بەڵام لەوانەیە خەڵکانێک وابیر نەکەنەوە ونەزەریان وا نەبێ لە تورکیە. شەڕی پ،ک،ک،. لەگەڵ تورکیە بۆتە هۆی لەدەست دانی چل هەزار کەس وبۆتە رقێکی قوڵ لە نێوان تورکەکاندا. باڵام: کۆتایی ئەو شەڕە لە رقی تورکەکان مەزنترە.
ئەردۆغان، بە حیزبەکەی گوتووە کە تووندوتیژیو ترۆر لادەبەین (و: ئەو نەزەری ئەردۆغانە دەڵێ ،ترۆر) و فرمێسکی چاوی دایکان وشک دەکین . بەڵام کوشتنی سێ ژنە شۆڕشگێڕی کورد لە مانگی ژانویە هەتا رادەیەک بوو بە هۆی ئەوەی کە ئاشتی بکەوێتەژێر پرسیا. هۆی ئەو ترۆرەش هێشتا روون نەبۆتەوە. بەشدارانی مراسیمی ناشتنی ئەو ٣ ژنە تێکۆشەرە دەیانگوت: دەبێ رێگای ئاشتی هەر بەر دەوام بێ. تورکیە دەخوازێ کورد چەک دانێ و کوردیش خوازیاری خودموختاری وچاکتر کردنی ژیانی ئۆجەلانە.
پارێزەرانی دەخوازن زیاتر دیداری لەگەڵ ئەنجام دەن.ودوایین جار / فورات ئایدینکایا / دیداری ئەنجام داوە کە ١٨ مانگ تێپەڕیوە. فوڕات ئایدین قایا دەڵێ: ئاشتی راستەوخۆ بە بارودۆخی ژیانی ئۆجەلان لە زیندان پەیوەندی هەیە کە دەتوانێ زووتر بەرەو پێشەوە هەنگاو بنێ. خەڵکی تورکیا ئاخرجار دەنگی ئۆجەلانی لەساڵی ١٩٩٩ لە کاتی دادگاییکردنیەوە لە دوورگەی ئیمڕاڵی بیستووە. زۆر کەس گومانیان لەوەهەیە بەڵام دەزانن کە کاریگەریەکی مەزنی لەو کاتەدا هەیە. پیاوێک لە تورکیە کە لە هەموو کەس زیاتر رقیان لێ بوو، هەمان کەسە ئێستێ ئەو وڵاتە (تورکیە) حەول دەدا بۆ کۆتایی ئەو شەڕە مەزنە لەگاڵ کوردان ،روویان تێکردووە. (و: مەبەستیان ئۆجەلانە) .

لە نوسینی:جیمزرینووڵدز،،،بی،بی،سی،،،ئیستانبوڵ .
چێوراندن بۆ هەنگوین زمانی کوردی : جەعفەر کەریمی
١٧/٨/٢٠١٤

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە