گەندەڵی و فەسادی بنەماڵەی بارزانی - بەڵگەی پێنجەم
Thursday, 09/06/2011, 12:00
زۆر کاری دزێ و گەندەڵیی دەسەڵاتدارانی کوردستان هەیە کەلە ڕابردو و ئێستادا ڕویانداوە دیزە بە دەرخۆنە کراون لە ڕای گشتی شاراونەتەوە، وەلێ تەکنۆلۆژیای ئەمڕۆژە لەئاستێکدایە کە خەونەکانیشیان ئاشکرا بکات.
دەبێ چی تاوانێک هێندەی تاوانی مامەڵە و بازرگانی کردن بەدۆزی گەلێکەوە قێزەون تر بێت کە بەدرێژایی مێژوو لەلایەن سەرانی کوردەوە بوەتە کلتورێکی باو، مێژوو گەواهی زۆر لە ڕاستیەکانمان بۆ دەدات، ئێستا بەهۆی پێشکەوتنی زانست و تەکنۆلۆژیا دەکرێت مرۆڤ ئاسانتر درک بە نهێنیەکان بکات و سندوقە داخراوە تۆزلێنیشتوە پڕ فەسادیەکان بشکێنێت و تابلۆ خوێناویەکانی تاوانیان ببینێت.
لێرەدا بەڵگەیەک دەخەم بەردیدی ئێوەی، کەیەکێکە لە خیانەتە چەپەڵەکانی سەرانی کورد بەتایبەت بنەماڵەی بارزانی بەدۆزی کورد بۆ تورکیای فاشیست.
هەموومان ڕۆڵی نێگەتیڤی تورکیای فاشیست وەک بەربەست لەبەر کێشەی کورددا و نەگەیشتنی بەمەرامەکانی خۆی لەمێژودا بینیوە، وەک خۆیان دەڵێن دژی مافی کوردێکن ئەگەر لەئەفریقاش بێت نمونەی پەیماننامەی لۆزانی ١٩٢٣ و دوای ڕاپەڕینیش بەهاوکاری سەرانی خیانەتکاری کورد چەندین جار بەبەهانەی شەڕی بزوتنەوەی ئازادی کورد سنووری کوردستان یان بەزاندوە جگەلەوە لەدەست تێوەردانیان لەکێشەی کەرکوک و بە تورکمان ناسینی ئەو شارە و تیرۆرکردنی کوردان تەقینەوەی بۆمب دەستی باڵایان هەبوە.
لەم بەڵگەیەدا بارزانی پارەیەکی زۆر و بڕێکی زۆر چەک و پێداویستی لە تورکیاوە وەرگرتوە لەنێوان ساڵانی ١٩٩٩-٢٠٠٢
پرسیار ئەوەیە:ئایا دەبێت تورکیا کەی چاوی بەئازادی ئارامی کوردان هەڵهاتبێت تا هاوکاری سەربازی و لۆجستیکی بکات؟ یان بارزانی ئەو هاوکاریە سەربازیانەی بۆ چی شەڕێک وەرگرتوە و بۆ تا ئێستا لەڕای گشتیان شاردۆتەوە؟
فەرموون خۆتان بیبینن.
.*******
لەسەردەمی ٥٧ مین حکومەتی بوڵەند ئەجەویدی تورکیا واتە لەنێوان ساڵانی ١٩٩٩-٢٠٠٢ کۆبونەوەیەکی نهێنی لەنێوان بارزانی و دەوڵەتی تورکیا بەستراوە تیادا باس لەهەندێک هاوکاری کراوە کەلە بەڵگەکەدا لایەنی تورکی داواکاریەکانی خۆیان ئاشکرا نەکردوە و لە بەرامبەر ئەوەش هاوکاری سەربازی و لۆجستیکی دراوەتە بارزانی ڕێکەوتنەکە لەلەیەن وەزیری بەرگری ئەوکات سەلاحەدین چەخماخ ئۆغڵو و مەسعود بارزانیەوە ئیمزا کراوە، پارەکە بە دەستی واتە نەقد دراوە پێیان و پێداویستیە سەربازی و ئەوانی تر بە ئۆتۆمبێلی تایبەتی سەربازی گوازراوەتەوە کوردستان.
هاوکاریکانیش بریتیبوون لەمانە.
١- پارە (٨ ملیۆن دۆلار بەدەستی و بەئیمزا دراوە بە بەرپرسانی پارتی)
٢- سیلاح (کڵاشنکۆف، بی کەی سی جۆری ئەی ٤ و ئەی ٦ ، قەناس، هاوەنی جۆر ٦٠، هاوەنی جۆری ٨١، هاوەنی جۆری ١٠٦ ، هاوەنی جۆری ١٢٠، ئاڕ بی جی جۆری ٦، ئار بی کەی، دیمیترۆڤ، دۆشکە جۆری ١٤ و نیوو لەگەڵ هەر یەک لەم جۆری سیلاحانە ژمارەیەکی زۆر فیشەکی لەگەڵ وەرگرتوە.
٣- پێداویستی لۆجستیکی: ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن (ئیسعاف)، تراکتۆر، جیب جۆری سی جەی پێنج لای خۆمان ستە و ستین یان پێ دەوت، ئۆتۆمبێلی جۆری توێتا، دوربین، جیهازی ڕاکاڵ، شاحینە و پاتری جیهاز، تەلەفۆنی دەست، مولیدەی کارەبا، بەتانی، قیبلەنما، بلوس، نیتاقی عەسکەری، کۆڵەپشت، مەتارەی ئاو، قەمسەڵە، پوت و گۆرەوی.
٤- خواردن: ئارد، برینج، نیسک، ڕۆن، شەکر، دۆشاوی تەماتە، چا، ساوەر، مەعکەرۆنی، بەتاتە، پەنتر و زەیتون.
٥- خواردنی داخراو معەلەب: بامێ، فاسۆلیا، لۆبیا، بازەلیا، هەمبەرگر، عەلی بابە یان فستق عوبێدی کوتراو، پسکیت، هەنگوین، تۆزی کاستەر و کێک، مریشک، گۆشت، تاعین، مرەبا، شیری وشک و کێک.
لاڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەچەندێتی هاوکاریەکان نەکراوە تەنها جۆرەکان دەست نیشان کراوە، هاوڕێیان تۆبلێی تورکیا بەزەیی بەچاوەگەشەکانی مندالانی کورددا هاتبێتەوە وا ئەو هاوکاریەی داوە بە بارزانی؟ یان ئەوەتا بارزانی کوردستانی بۆ کردوەتە مەیدانی میت و جەندرمە بۆ ڕاوە پەکەکە.
((لێرەدا قسەیەکی مەسعود بارزانیتان بیر دەخەمەوە کەلە چاوپێکەوتنێکیدا بۆ ڕۆژنامەی تورکیش دەیلی نیوز کەلینکەکەی لەخوارەوە دادەنێم، دەڵێت: ئێمە ٣ هەزار پێشمەرگەمان دابەکوشت لەشەڕی پەکەکەدا بۆ تورکیا، بارزانی تەنها بەو قسەیەی ڕاستی ئەم بەڵگەیە و فرۆشتنی خوێنی سێ هەزار لاوی کوردی هەژاری بە هەشت ملیۆن دۆلار سەلماند، ئافەریم بارزانی بەراستی کوڕی باوکی خۆتی سەلماندت چەندە دڵسۆزی دۆزی گەلەکەت و سیاسەتی چەپەڵی تورکیایت.))
لینکی بەڵگەکە.
بارزانی لە تورکیش دەیلی نیوس دا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست