پارتی مەستی دەسەڵاتە
Monday, 09/04/2012, 12:00
ئەوەی سەرنجی پارتی ورَەفتارەكانی بدات, ئەوەی لا لەدوێنێ بداتەوە بەراوردێكی دوێنێی پارتی مێژووی پارتی وخەباتی چیا لەگەڵ ئەمرَۆدا بكات, ئەوەی تەماشای رەفتاری سەرۆكی پارتی وگوێ لەقسەكانی دوێنێ وئەمرۆ بگرێت جیاوازییەكی زۆر گەورە وباوەرَ نەكراو دەبینێت جیاوازی ئاسمان ورَێسمان. ئایا راستە ئەمە پارتییەكەی دوێنێیە, ئایا بەرَاستی ئەمە مەسعودەكەی دوێنێیە؟ ئایا ئەمانە نوێنەری كورد بوون؟ ئەی قورَ بەسەری ئەو میللەتەی ئەمانە نوێنەری بن.
لە دوای رَاپەرین مەسعود بەزۆربەی لادێ وشارەكانی كوردستانا بە بێترس دەگەرَا ونەكتەنها لەناو میللەتا بەڵَكو لەدڵی دەژیا. ئێستا هەمومان دەبینین ودەزانین بارەكە چەند گۆرَاوە. لەعیلمی ماتماتیك دەڵێن 180پلە. كەواتە لەمبەرەوە بۆ ئەوبەر.لەمدەستەوە بۆ ئەودەست. ئایا پارتی دەستی بەسەرداگیراوە ولەلایەن بنەماڵەوە بەلارَێدا براوە؟
پارتی مەستە, مەستی دەسەڵاتە بۆیە هۆشی لەسەرخۆی نییە هەنگاوەكانی بێهێز ولەرزۆكن,هەنگاوێك بۆ پێشەوە ودوان بۆ دواوە دەگەرێتەوە وەكو ئینسانێكی مەست پێی زەوی ناگرێت باڵانسی تێكچووە وسەنگەلار بەرَێوەدەچێت بۆتە گاڵتەجار ودوودڵ ولاواز.
مەستی هۆی بەرزەفرَی ولەخۆباییبوونە ودووركەوتنەوە لەواقع ولە میللەت وهەروەها لەرَێرەوی كوردایەتی. ئایا پارتی وبنەماڵە ومەسعود بەرزانی دەوێرن پرسیارێكی تاڵ لەخۆیان بكەن و وبۆ ماوەی چەند چركەیەك بیرێك لەم ئەنجامەی پێی گەیشتوون بكەنەوە وپرسیارێكی رەخنەگرانە لە خۆ بكەن؟. بۆچی لەو سایە بەم مایە؟ پارتی یەكەم وتەنها پارتی هەمو كوردپەروەرێك بوو,ئێستا چی لێهاتییە؟ با پارتی خۆی وەڵام بداتەوە. مەسعود وپارتی دەبوایە ئەوكاتەی لەسلێمانی دەرسۆكی سوور لەلایەن هەندێ لاوی توورَە وئازادیخوازی شارەكەوە سووتێنرا دەبوایە لەباتی ئەوەی بەتوورَەییەوە پەیوەندی بەمام جەلالەوە بكات ونیگەرانی خۆی دەربرَێت دەبوایە پرسیارێكی لە خۆ كردبایە بۆچی وای لێهات, بۆچی ئەمخەڵكە واگۆرَرَا؟ ئەم خەڵكەی كەعاشقی وشەی بەرزان وبەرزانی وجامانی سوور بوو چی وای لێكرد نەفرەت ونەعلەتیان لێبكات وقێزیان لێبێتەوە؟. بۆ ئێستا دەترسێت لەو گەلەی دوێنی دەنگی پێدا وناوێرێت رَووبەرَووی بێتەوە,خۆی لەهەڵبژاردن گێلدەكات وهەوڵی تەزویر وفەنوفێل دەدات.
ئایا پارتی گۆرَرَاوە یان بنەماڵە یان میللەت یان رۆژگار؟ یان ئەم میللەتە بەهەڵەداچووبو شوێن ئەمانە كەوتبو وئێستا بۆی دەركەوت وئاشكرابوو كەئەمانە كێن وچین؟ ئایا پیسنەفەرێك بۆی دەچێتە سەر ئاوا گەلەشێرێك بچەوسێنێتەوە؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست