کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

  • Su
  • Mo
  • Tu
  • We
  • Th
  • Fr
  • Sa
  •  
  •  
  •  
  •  
  •  
  • 1
  • 2
  • 24
  • 25
  • 26
  • 27
  • 28
  • 29
  • 30

ڕیکلام

وشە: لە ڕۆژی: تا ڕۆژی:


توخوا كاك كۆسرەت، ئەمجارە با تاڵەبانى نەتخەڵەتێنێ

Friday, 13/02/2009, 12:00

1790 بینراوە


ئەوسا تۆ لەگەڵ كاكە نەوه‌دا ریفۆرم بوویت، ویستت گۆرانكاریى لە ناو یەكێتیدا بكەیت.. ئەوسا هاورێى هەموان بوویت. ئەوسا .كەسوكارى هاورێى دایكى شەهیدان بوویت. ئەوسا جێگاى متمانەى شەهید ئارام وخ اڵە شەهاب و جمال تاهیر و مامە ریشە و جەمالى عەلى باپیر و حەمەرەش و گشت شەهیدانى كوردستان بوویت..
ئەوان دەیانووت, ترسمان نییە پاش خۆمان كۆسرەتمان ناردووە لە جێگاى خۆمان. كۆسرەت هەڵقولاوى چینى چەوساوە و فریادرەسى لێقەوماو و هەژارانە. زەمەن گۆرا و تاڵەبانى گورگ ئاسا هاتە مەیدان، تەر و وشكى پێكەوە سووتاند. تاڵەبانى ئەوەى ویستى بەكورد و به‌ شۆرشى كوردى كرد.. براى برا بەكوشت دا. دنیاى بۆمان كردە جەنگەڵستان و هێرۆ و بنەماڵەى سەرخست.... ئێوەشى بەمشتێ پارە و دەسەڵات هەڵخەڵەتاند. تاواى لێكردن لە ریفۆرم هەڵبگەرێنەوە و بە كۆڵانێكى تەنگ و تاریكتاندا بتان بات.. دواتر عەرشى خەبات وتێكۆشانتان تەسلیمى (هێرۆ پافێل و قوباد و شاناز و ئاراس و ئه‌وانی تر بكات.
كایە تكایە دەستمان دامێنت ئەم هەلە مێژووییە لەكیس خۆت مەدە و مەهێلە تاڵەبانى جارێكى تر بە قسە و دەسەڵات وەك جارەكەی تر لە خشتەت بدات، چونكە تەمەنى تاڵەبانى لە ئاوابووندایە و بەرسوایى دەمرێ، تۆپەكەش لە ساحەى تۆدایە و مەهێڵە تاڵە بانى (پەنارتى لێدات) .


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر


(دەنگدراوە: 0)