دوێنێ ژه‌نه‌ڕاڵ موشه‌ڕه‌ف، سبه‌ینێ مه‌سعود بارزانی
Tuesday, 16/03/2010, 12:00
دوێنێ له‌شاری سیاتڵی ئه‌مه‌ریکی ، سه‌رۆکی لابراووی پێشووی پاکستان، ژه‌نه‌راڵ په‌رویز موشه‌ڕه‌ف مێزگردێکی بۆ سازدرا به‌مه‌به‌ستی خۆ ئاماده‌کردن بۆ گه‌ڕانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵات و کۆکردنه‌وه‌ی چه‌ند سه‌فته دۆلارێك، له‌م ئێواره کۆڕه‌دا که‌بۆی سازدرا بوو ئاماده‌بوان به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی له‌پێشی پێشه‌وه دانیشتبوون ،نرخی بلیتی دانیشتنیان 1000 دۆلار بوو.
زیاتر له 200 که‌س به‌به‌رزکردنه‌وه‌ی لافته‌ی ناڕه‌زایی و نوسراوی ڕه‌خنه ئامێز پێش ده‌ست پێکردنی ئه‌م مێزگرده، له‌ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌که بوون و به‌چه‌ندین شێوازی جیا جیا داوایان له‌ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریکا کرد، که چیتر نه‌بنه داڵده‌ده‌رانی دیکتاتۆره‌کان وپیاو کوژه‌کان، پاکستانیه‌کان پێیان وابوو، ژه‌نه‌ڕاڵ که به‌هۆی کوده‌تایه‌کی سه‌ربازی هاته سه‌ر ده‌سه‌ڵات، له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌و ووڵات زیاتر ڕووی له‌گه‌نده‌ڵی ناو ، بۆ یه‌که‌مین جار پاکستان پاشه‌کشه‌ی سیاسی و سه‌ربازی له‌ناوچه‌ی کشمیر کرد.
هه‌روه‌ها ده‌نگی نه‌یاران و دۆستانی دیموکراتی له زۆربه‌ی شوێنه‌کان هاتبوون و، بۆ هه‌مانگ بون له‌گه‌ڵ پاکستانیه‌کان دژ به‌و هاتنه‌ی موشه‌ڕه‌ف و ده‌سته‌و تاقمه دیکتاتۆره‌که‌ی.، زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه پێیان وابوو، که‌کاتی ئه‌وه هاتوه ئه‌وروپاو ئه‌مریکا به‌سیاسه‌تی خۆیدا بچێته‌وه‌و چی تر بانکه‌کانیان نه‌که‌نه ئامێری به‌شاردنه‌وه‌ی سه‌روه‌ت وسامانی دزراوی میله‌تان ، تا ئه‌وه‌نده ووڵات به‌ره‌و کاولی ووێران بوون نه‌چێت.
بۆیه وه‌ك ئه‌و کاره‌ی دوێنێ کرا دژ به دیکتاتۆره‌که‌ی پاکستان، هه‌روه‌ها چۆن مه‌لا به‌ختیار له ئۆسلۆ ته‌ماته باران کرا، هیوا دارین ئه‌م نه‌ریته جوانه گه‌شه بکاو نه‌هێڵدرێ چیتر دیکتاتۆره‌کان بزه‌ی درۆی سه‌ر لێویان ببه‌خشنه‌وه به‌هه‌موو که‌سێ. بۆیه پێوسته هه‌رچی کورده کاتێ ئه‌زانن سه‌رۆکه ته‌زوویره‌که‌یان له‌هه‌ر ووڵاتێکی ئه‌وروپی وه‌یان ئه‌مریکی هاتوه بۆ ئاودیکردنی سه‌روه‌ت وسامانی گه‌ل، پێوسته ڕیسوا بکرێت و نه‌هێڵدرێ هه‌روا به‌سانایی گه‌ڵته به‌سۆزو عه‌قڵی خه‌ڵکی بکرێ، هیوا دارین مه‌سعود وه‌ك هه‌ر دیکتاتۆرێكی تر ڕووبه‌ڕووی ئه‌م جۆره نه‌فره‌تانه ببێته‌وه، تا ببێ به وانه‌یه‌ك بۆ هه‌موو ئه‌و سه‌رۆکه ته‌زوویرو ساخته‌چیانه که گاڵته به میله‌تی ڕه‌ش وڕووت ئه‌که‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست